Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 9:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 ئیسڕائیلییه‌كان، ڕۆڵه‌یێتی و شكۆ و په‌یمانه‌كان و ته‌ورات و په‌رستن و به‌ڵێنه‌كان هی ئه‌وانه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 ئیسرائیلییەکان. لەخۆگرتنەوە و شکۆ و پەیمانەکان و وەرگرتنی تەورات و ڕێوڕەسمەکانی پەرستن و بەڵێنەکان هی ئەوانە.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 9:4
61 Referans Kwoze  

ئه‌و كاته‌ بێ مه‌سیح بوون، له‌ هاوڵاتییه‌تی ئیسڕائیل بێگانه‌ بوون و له‌ په‌یمانه‌كانی به‌ڵێن نامۆ بوون، له‌ جیهاندا بێ هیوا و بێ خوداوه‌ند بوون.


وشه‌ی خۆی به‌ یاقوو ڕاده‌گه‌یه‌نێت، فه‌رز و حوكمه‌كانی به‌ ئیسڕائیل.


به‌ڵام مه‌به‌ست ئه‌وه‌ نییه‌ وشه‌ی خودا كه‌وت. چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ نه‌وه‌ی ئیسڕائیلن، ئیسڕائیلی نین.


چونكه‌ به‌ڵێنه‌كه‌ بۆ خۆتان و منداڵه‌كانتان و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوورن، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان بانگییان ده‌كات”.


ئیتر په‌یمانه‌ یه‌كه‌مه‌كه‌ ڕێوڕه‌سمی ڕاژه‌ و پارساگای زه‌مینیی هه‌بوو.


فه‌رمووت: “په‌یمانم له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی خۆم به‌ستووه‌. سوێندم بۆ داویدی به‌نده‌م خواردووه‌:


چونكه‌ ڕووحی كۆیله‌ییتان وه‌رنه‌گرتووه‌ بۆ ترس، به‌ڵكو ڕووحی ڕۆڵه‌یێتیتان وه‌رگرتووه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هاوار ده‌كه‌ین: “بابه‌! باوكه‌!”


چونكه‌ ته‌ورات به‌ مووشێ‌ درا، به‌ڵام به‌خشش و ڕه‌وا به‌ ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه‌ بوون.


ئه‌مانه‌ ته‌نها ڕێوڕه‌سمی ڕواڵه‌تیانه‌ن كه‌ چڕده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ر خواردن و خواردنه‌وه‌ و شوشتنی جۆراوجۆر، تا كاتی داڕشتنی نوێ دانرابوو.


پشتی په‌رده‌ی دووه‌م، ژوورێک هه‌بوو پێی ده‌ووترێ “هه‌ره‌پارساگا”،


ئیشۆع نه‌تنیئێلی بینی بۆ لای دێت، ده‌رباره‌ی فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا ئیسڕائیله‌كی ڕه‌وایه‌ كه‌ فێڵی تێدا نییه‌”


“گوێ له‌ په‌ندێكی دیكه‌ بگرن: گه‌وره‌ی ماڵێک هه‌بوو ڕه‌زێكی چاند، ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی په‌رژین كرد، گوشێنه‌رێكی ترێی تێدا هه‌ڵكۆڵی و قوللـه‌یه‌كی بنیاد نا. به‌ ڕه‌زه‌وانانی سپارد و گه‌شتی كرد.


كرده‌وه‌ مه‌زنه‌كانت بۆ به‌نده‌كانت ده‌ربخه‌. شكۆمه‌ندیت به‌سه‌ر ڕۆڵه‌كانیان.


په‌یمانی خۆم ناشكێنم و ئه‌وه‌ی له‌ زارم ده‌رچووه‌ نایگۆڕم.


سه‌ربه‌رزیی خۆی دایه‌ ده‌ست. شكۆمه‌ندی خۆی دایه‌ ده‌ست ناحه‌زه‌كانی.


خودا چاكه‌ بۆ ئیسڕائیل، بۆ دڵپاكه‌كان.


له‌ پارساگاكه‌دا سه‌یرم كردوویت و هێز و شكۆمه‌ندی تۆم بینیوه‌.


له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ زیاتره‌! یه‌كه‌میان چونكه‌ وشه‌كانی خودایان پێ سپێردرا.


ئایا ئه‌وان عیبڕانین؟ منیش. ئایا ئیسڕائیلین؟ منیش. ئایا نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من؟ منیش.


هه‌روه‌ک به‌ڵێنه‌كان بۆ ئه‌وڕاهه‌م و نه‌وه‌كه‌ی وتراوه‌. نافه‌رمووێت: “به‌ نه‌وه‌كان” وه‌ک ئه‌وه‌ی زۆر بن، به‌ڵكو “به‌ نه‌وه‌ی تۆ”، واتا یه‌ک، ئه‌وه‌ی مه‌سیحه‌.


له‌سه‌ریشی كه‌ڕوبه‌كانی شكۆ سێبه‌ریان كردبووه‌ سه‌ر قه‌پاغه‌كه‌وه‌. لێره‌دا به‌ وردی ناتوانین باسی ئه‌مانه‌ بكه‌ین.


كاتێ شته‌كان ئاوا ڕێكخرابوون، كاهینان هه‌موو كاتێ ده‌چنه‌ ژووری یه‌كه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی ڕاژه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite