Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 9:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 خۆزگه‌ خۆم نه‌فره‌تم لێ بكرابایه‌ و له‌ مه‌سیح بێبه‌ش بوومایه‌، له‌ پێناوی برایانم، خزمانم به‌گوێره‌ی جه‌سته‌،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 خۆزگە خۆم نەفرەتم لێ بکرایە و لە مەسیح بێبەش بوومایە، لە پێناوی برایانم، هاونەژادەکانم،

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 9:3
27 Referans Kwoze  

تاكو ئیره‌یی هاوڕه‌چه‌ڵه‌كه‌كانم هه‌ڵبستێنم و هه‌ندێكیان ڕزگار بكه‌م.


چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشت به‌ كرداری ته‌ورات ده‌به‌ستن، له‌ ژێر نه‌فره‌تدان، چونكه‌ نووسراوه‌: “هه‌ر كه‌سێک له‌ هه‌موو نووسراوی سیپاره‌كانی ته‌ورات جێگیر نه‌بێت بۆ په‌یڕه‌وكردن، نه‌فره‌ت لێكراوه‌”.


ئه‌و كه‌سه‌ی ئیشۆعی مه‌سـیحی په‌روه‌ردگـاری خۆش ناوێت با ئـه‌نـاتـیـمـا بێت! مـاره‌ن ئـاتـا!


مه‌سیح ئێمه‌ی له‌ نه‌فره‌تی ته‌ورات كڕییه‌وه‌، به‌وه‌ی له‌ پێناوماندا بووه‌ نه‌فره‌ت چونكه‌ نووسراوه‌: “هه‌ر كه‌سێک له‌سه‌ر دار هه‌ڵبواسرێت نه‌فره‌ت لێكراوه‌”.


به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه‌ یان فریشته‌ی ئاسمان ئینجیلێكمان پێدان، جگه‌ له‌و ئینجیله‌ی ئێمه‌ پێمان دان، با “ئه‌ناتیما” بێت.


بۆیه‌ بزانن كه‌ كه‌س نییه‌ به‌ ڕووحی خودا بدوێت و بڵێت: “ئیشۆع ئه‌ناتیما”، كه‌سیش ناتوانێت بڵێت: “ئیشۆع په‌روه‌ردگاره‌”، به‌ ڕووحی پارسا نه‌بێت.


جا ده‌ڵێم: ئایا خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی ڕه‌تكرده‌وه‌؟ حاشا! چونكه‌ منیش ئیسڕائیلیم، له‌ نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌م له‌ هۆزی بنیامین.


خه‌ڵكینه‌، برایان، كوڕانی پشتی ئه‌وڕاهه‌م و ئه‌وانه‌ی له‌نێوتاندا له‌ خودا ده‌ترسن، په‌یامی ئه‌م ڕزگارییه‌ بۆ ئێوه‌ هاتووه‌.


وه‌كو كاهینی باڵا و هه‌موو پیران گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن. په‌یامم بۆ برایانی دره‌مسوق له‌وان وه‌رگرت، چووم تاكو ئه‌وانه‌ی ئه‌وێش به‌ به‌ندكراوی بهێنمه‌ یروشلایم تاكو سزا بدرێن.


پێیان وت: “ده‌رباره‌ی تۆ په‌یاممان له‌ ئیهوودوه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌، كه‌سیش له‌ برایان نه‌هاتووه‌ تاكو ده‌رباره‌ی تۆ هه‌واڵمان بداتێ یان به‌ خراپه‌ باست بكات.


سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵه‌كه‌ی كه‌ به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ له‌ نه‌وه‌ی داوید په‌یدابوو،


كه‌ خه‌مێكی مه‌زنم هه‌یه‌ و ئازارێكی بێ بڕانه‌وه‌ له‌ دڵمدا هه‌یه‌.


سڵاو له‌ ئه‌ندرونیكۆس و یونیاسی خزمانم بكه‌ن، كه‌ له‌گه‌ڵم به‌ند كرابوون، ئه‌وانه‌ی له‌نێو په‌یامبه‌راندا ناودارن، پێش من له‌ مه‌سیحدا بوون.


سڵاو له‌ هیرودیۆنی خزمم بكه‌ن. سڵاو له‌وانه‌ی له‌ خانه‌واده‌ی نه‌ركیسیۆس له‌ په‌روه‌ردگارن.


تیماتیئوسی هاوكارم سڵاوتان لێده‌كات، هه‌روه‌ها لوقیئوس و ئیاسون و سوسیپاته‌ری خزمانم.


منیش به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه‌ بۆ ئێوه‌ خه‌رج ده‌كه‌م و خۆم خه‌رجی ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ئێوه‌م زۆرتر خۆشده‌وێت، ئایا كه‌متر منتان خۆشده‌وێت!


وه‌ک پێشتر پێمان وتوون ئێستاش پێتان ده‌ڵێمه‌وه‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێک ئینجیلێكی پێدان جگه‌ له‌وه‌ی په‌سه‌ندتان كرد، با “ئه‌ناتیما” بێت.


كۆیله‌كان، گوێڕایه‌ڵی گه‌وره‌كانتان بن به‌پێی جه‌سته‌، به‌ ترس و له‌رزه‌وه‌ به‌ ساكاری، وه‌ک بۆ مه‌سیح بێت،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite