Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 9:11 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 چونكه‌ هێشتا له‌دایک نه‌ببوون و چاكه‌ و خراپه‌یان نه‌كردبوو، ئه‌مه‌ش تاكو له‌ هه‌ڵبژاردندا مه‌به‌ستی خودا جێگیر بێت، نه‌ک به‌ كردار، به‌ڵكو له‌وه‌ی بانگ ده‌كات،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 بۆ ئەوەی خواستی خودا لە هەڵبژاردندا بچەسپێت کە بە کردار نییە، بەڵکو بەو بانگهێشتەیە کە خۆی دەیکات، بەر لەوەی لەدایک بن و چاکە و خراپە بکەن،

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 9:11
22 Referans Kwoze  

ئه‌وه‌ی ڕزگاری كردین و به‌ بانگه‌وازێكی پارسا بانگی كردین، نه‌ک به‌گوێره‌ی كردارمان، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی مه‌به‌ست و به‌خششی خۆی كه‌ پێش ده‌ستپێكی زه‌مانه‌ ئه‌زه‌لیه‌كان به‌ ئیشۆعی مه‌سیح پێمان دراوه‌،


بۆیه‌ برایان، زیاتریش تێبكۆشن بۆ جێگیركردنی هه‌ڵبژاردن و بانگه‌وازییه‌كه‌تان، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تان كرد ئه‌وا هه‌رگیز ناكه‌ون،


نه‌ک به‌هۆی كاری خوداناسی كه‌ ئێمه‌ كردوومانه‌، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی میهره‌بانیی خۆی ڕزگاری كردین، به‌ شوشتنی له‌دایكبوونه‌وه‌ و نوێكردنه‌وه‌ی ڕووحی پارسا،


ئه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ كاوڕه‌كه‌ ده‌جه‌نگێن، كاوڕه‌كه‌ ده‌یانبه‌زێنێت، چونكه‌ په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگارانه‌ و پاشای پاشایانه‌، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان بانگكراو و بژارده‌ و باوه‌ڕدارن”.


خودای هه‌موو به‌خششێک، ئه‌وه‌ی بانگی كردوون بۆ شكۆ جاویدانیه‌كه‌ی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا، كه‌ تۆزێک ئازارتان چێژت، خۆی ته‌واوكارتانه‌ و جێگیرتان ده‌كات و به‌هێزتان ده‌كات و بناغه‌تان داده‌نێت.


وه‌كو نووسراوه‌: {من تۆم كرده‌ باوكی چه‌ندان نه‌ته‌وه‌}. له‌به‌رچاوی خودا كه‌ باوه‌ڕی پێ هێنا، ئه‌وه‌ی مردوو زیندوو ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و شتانه‌ی بوونیان نییه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌بێت بانگیان ده‌كات.


له‌ كردار نییه‌، تاكو كه‌س شانازی نه‌كات.


ئه‌وه‌تا من به‌ زگماكی تاوانبارم، گوناهبارم له‌و كاته‌وه‌ كه‌ دایكم سكی به‌ من پڕ بووه‌.


برایان، خۆشه‌ویستانی خودا، ده‌زانین كه‌ هه‌ڵیبژاردوون،


ئێمه‌ش هه‌موو له‌وان بووین، له‌ هه‌وه‌سه‌كانی جه‌سته‌ماندا ده‌ژیاین، به‌ خواسته‌كانی جه‌سته‌ و بیره‌كانمان ده‌كرد، وه‌ک ئه‌وانی دیكه‌ به‌ سروشت ڕۆڵه‌ی تووڕه‌یی بووین.


‌به‌ شێوه‌یه‌ک بژین شایانی خودا بێت، ئه‌وه‌ی بۆ پاشایه‌تی و شكۆی خۆی بانگتان ده‌كات.


به‌گوێره‌ی خواستی جاویدانی، ئه‌وه‌ی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان هێنایه‌ دی.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite