Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 9:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 له‌ مه‌سیحدا ڕه‌وا ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م، ویژدانیشم به‌ ڕووحی پارسا گه‌واهیده‌رمه‌،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 مەسیح شایەتمە کە ڕاستی دەڵێم و درۆ ناکەم، ویژدانیشم بە ڕۆحی پیرۆز ئەوە دووپات دەکاتەوە،

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 9:1
16 Referans Kwoze  

بۆ ئه‌مه‌ من به‌ موژده‌ده‌رو په‌یامبه‌ر ده‌ستنیشان كراوم، له‌ مه‌سیحدا ڕه‌وا ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م فێركاری باوه‌ڕ و ڕه‌وام بۆ نه‌ته‌وه‌كان.


چونكه‌ خودا، ئه‌وه‌ی به‌ ڕووحم ده‌یپه‌رستم له‌ موژده‌ی ڕۆڵه‌كه‌یدا، گه‌واهیده‌ری منه‌ چۆن بێ بڕانه‌وه‌ یادتان ده‌كه‌م و


خودا ده‌زانێت ئه‌وه‌ی بۆتانی ده‌نووسم درۆ نییه‌.


خودا گه‌واهیده‌رمه‌ چه‌نده‌ په‌رۆشی هه‌مووتانم، به‌ سۆزی ئیشۆعی مه‌سیح.


وه‌ک ڕه‌وای مه‌سیح له‌ مندایه‌، له‌ ناوچه‌كانی ئه‌خائیه‌ ئه‌م شانازیه‌م لێ ناسه‌ندرێته‌وه‌.


ڕووح خۆی گه‌واهیی بۆ ڕووحمان ده‌دات كه‌ ئێمه‌ ڕۆڵه‌ی خوداین.


ئامانجی ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌: خۆشویستنه‌ له‌ دڵێكی بێگه‌رد و ویژدانێكی چاک و باوه‌ڕێكی بێ ڕووپامایی.


خودا گه‌واهیده‌ره‌، نه‌ زمانلوسیتان بۆ ده‌كه‌ین و نه‌ له‌به‌ر چڵێسییه‌، وه‌ک ده‌زانن،


ئایا له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌م هه‌مووه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ خۆمان ده‌یڵێین؟ له‌به‌رده‌م خودا له‌ مه‌سیحدا ده‌دووێن، هه‌موو شتێک بۆ بنیادنانتانه‌، ئه‌ی خۆشه‌ویستان.


جا ئه‌مه‌یه‌ شانازیمان. ویژدانمان گه‌واهی ده‌دات‌ كه‌ ڕه‌فتارمان له‌ جیهاندا، به‌ تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌، له‌ ساكاری و دڵسۆزی بوو كه‌ له‌ خودایه‌، نه‌ک به‌ دانایی جه‌سته‌یی به‌ڵكو به‌ به‌خششی خودا.


له‌به‌رده‌م خودا و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار و فریشته‌ بژارده‌كان تكات لێ ده‌كه‌م، ئه‌م ڕاسپاردانه‌ بپارێزه‌ به‌ بێ مه‌به‌ست، هیچ شتێک به‌ لایه‌نگیریه‌وه‌ مه‌كه‌.


خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ پیرۆز ده‌كرێت ده‌زانێت درۆ ناكه‌م.


به‌ڵام من خوداش ده‌كه‌مه‌ گه‌واهیده‌ر له‌سه‌ر خۆم، به‌زه‌ییم پێتان هاته‌وه‌ كه‌ نه‌هاتمه‌وه‌ قۆرنتێ.


ئه‌وانه‌ كاری ته‌ورات ده‌رده‌خه‌ن كه‌ له‌ دڵیاندا نووسراوه‌، ویژدان و بیریان له‌نێویاندا گه‌واهیی ده‌ده‌ن، یان سكاڵایان لێ ده‌كات یان به‌رگرییان لێده‌كات،


كه‌ خه‌مێكی مه‌زنم هه‌یه‌ و ئازارێكی بێ بڕانه‌وه‌ له‌ دڵمدا هه‌یه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite