Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 8:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 چونكه‌ بایه‌خی جه‌سته‌ مه‌رگه‌، به‌ڵام بایه‌خی ڕووح ژیان و ئاشتییه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 بایەخدان بە سروشتی دنیایی مردنە، بەڵام بایەخدان بە ڕۆحەکە ژیان و ئاشتییە.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 8:6
17 Referans Kwoze  

چونكه‌ ئه‌وه‌ی بۆ جه‌سته‌ی خۆی بچێنێت، گه‌نده‌ڵی له‌ جه‌سته‌ی ده‌دروێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ڕووح بچێنێت له‌ ڕووحه‌وه‌ ژیانی جاویدانی ده‌دروێته‌وه‌.


بایه‌خی جه‌سته‌ دوژمنایه‌تیی خودایه‌، چونكه‌ ملكه‌چی ته‌وراتی خودا نابێت، چونكه‌ ناتوانێت.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ بژین ده‌مرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ڕووح كرداره‌كانی له‌شتان مراند ئه‌وا ده‌ژین.


به‌ڵكو ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار بپۆشن، له‌ پێناوی هه‌وه‌سه‌كان ته‌گبیر بۆ جه‌سته‌ مه‌كه‌ن.


چونكه‌ كرێی گوناه‌ مه‌رگه‌، به‌ڵام دیاریی خودا ژیانی جاویدانیه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


به‌ڵام به‌روبوومی ڕووح ئه‌مه‌یه‌: خۆشویستن، شادی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاكه‌، باوه‌ڕ،


ئاشتیتان بۆ به‌جێ ده‌هێڵم، ئاشتیی خۆمتان ده‌ده‌مێ. ئه‌وه‌ی من ده‌تانده‌مێ وه‌ک ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ جیهان ده‌یدات. دڵتان نه‌شڵه‌ژێت و مه‌ترسن.


ئه‌و كات چ به‌رهه‌مێكتان هه‌بوو له‌و شتانه‌ی ئێستا شه‌رمتان پێیه‌تی؟ چونكه‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و شتانه‌ مه‌رگه‌.


چونكه‌ پاشایه‌تی خودا خواردن و خواردنه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو خوداناسی و ئاشتی و شادییه‌ له‌ ڕووحی پارسادا.


چونكه‌ كاتێ له‌ جه‌سته‌دا بووین، ئاره‌زووه‌كانی گوناه‌ كه‌ به‌هۆی ته‌وراته‌ له‌ ئه‌ندامه‌كانماندا كاری ده‌كرد، تاكو بۆ مه‌رگ به‌رهه‌م بده‌ین.


ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “منم ڕێگا و ڕه‌وا و ژیان. كه‌س نایه‌ته‌ لای باوک به‌هۆی منه‌وه‌ نه‌بێت.


چونكه‌ گوناه‌ ڕاسپارده‌كه‌ی قۆسته‌وه‌ و منی خه‌ڵه‌تاند و به‌و منی كوشت.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر كاتێ دوژمن بووین له‌گه‌ڵ خودا، به‌ مردنی ڕۆڵه‌كه‌ی ئاشتبووینه‌وه‌، ئه‌ی كاتێ ئاشتبووینه‌وه‌ چه‌ند زیاتر به‌ ژیانی ئه‌و ڕزگار ده‌بین!


كه‌واته‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ باوه‌ڕ بێتاوان كراوین، به‌هۆی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ خودا ئاشتیمان هه‌یه‌،


ئێستاش باوكه‌ له‌لای خۆت شكۆدارم بكه‌، به‌و شكۆیه‌ی پێش بوونی جیهان له‌لای تۆ هه‌مبوو.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی دڵ ده‌پشكنێت، ده‌زانێت بایه‌خی ڕووح چییه‌، چونكه‌ به‌گوێره‌ی خواستی خودا داكۆكی له‌ پارساكان ده‌كات.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite