Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 8:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌ توانای ته‌وراتدا نه‌بوو، له‌وه‌ی به‌ جه‌سته‌ لاواز بوو، خودا به‌ ناردنی ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شێوه‌ی جه‌سته‌ی گوناهبار و له‌پێناوی گوناه‌. له‌ جه‌سته‌دا گوناهی تاوانبار كرد،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 خودا ئەوەی کرد کە شەریعەت بەهۆی لاوازی سروشتی دنیایی نەیتوانی بیکات: کوڕەکەی خۆی لە شێوەی جەستەی مرۆڤی گوناهبار نارد بۆ ئەوەی ببێتە قوربانی گوناه. لە جەستەی مرۆڤانەدا گوناهی تاوانبار کرد،

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 8:3
28 Referans Kwoze  

به‌ باوه‌ڕهێنان به‌م، بێتاوان ده‌كرێن له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی نه‌تانتوانی به‌ ته‌وراتی مووشێ لێی بێتاوان بكرێن.


مه‌سیح ئێمه‌ی له‌ نه‌فره‌تی ته‌ورات كڕییه‌وه‌، به‌وه‌ی له‌ پێناوماندا بووه‌ نه‌فره‌ت چونكه‌ نووسراوه‌: “هه‌ر كه‌سێک له‌سه‌ر دار هه‌ڵبواسرێت نه‌فره‌ت لێكراوه‌”.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی گوناهی نه‌ده‌ناسی خودا له‌ پێناوی ئێمه‌ كردییه‌ گوناه‌، تاكو له‌ ئه‌ودا ببینه‌ بێتاوانیی خودا.


چونكه‌ به‌ یه‌ک قوربانی، پارساكانی تا جاویدانیی ته‌واو كرد.


ئه‌وه‌ی خودی خۆی له‌ له‌شیدا له‌سه‌ر ته‌خته‌دار گوناهه‌كانی هه‌ڵگرتین، تاكو سه‌باره‌ت به‌ گوناه‌ بمرین و بۆ خوداناسی بژین. ئه‌وه‌ی به‌ قامچی لێدانه‌كه‌ی چاكبوونه‌وه‌.


ئه‌مه‌ ده‌زانین: مرۆڤه‌ كۆنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌خاچدرا، تاكو له‌شی گوناهبار په‌كی بكه‌وێت، چیتر كۆیله‌ی گوناه‌ نه‌بین


ئایا ته‌ورات دژی به‌ڵێنه‌كانی خودایه‌؟ حاشا! چونكه‌ ئه‌گه‌ر ته‌وراتێک بدرابایه‌ توانای ژیان به‌خشینی هه‌بووایه‌، ئه‌وا به‌ ڕاستی بێتاوانبوون به‌ ته‌ورات ده‌بوو.


ئه‌وه‌ی به‌زه‌‌یی به‌ ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی نه‌هاته‌وه‌، به‌ڵكو له‌ پێناوی هه‌موومان به‌ختی كرد، ئیتر چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو شتێكمان پێ نابه‌خشێت؟


چونكه‌ به‌ كرداری ته‌ورات هیچ جه‌سته‌دارێک له‌لای بێتاوان نابێت، به‌ڵكو گوناه‌ به‌هۆی ته‌ورات ده‌ناسرێت.


بۆیه‌ كه‌ ڕۆڵه‌كان له‌ گۆشت و خوێن به‌شدارن، ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌شداری له‌م شتانه‌كرد، تاكو به‌ مه‌رگ ئه‌وه‌ له‌ناوببات كه‌ ده‌سه‌ڵاتی مه‌رگی هه‌یه‌، واتا ئیبلیس،


به‌ڵكو خۆی به‌تاڵ كرد، شێوه‌ی به‌نده‌ی وه‌رگرت، وه‌ک شێوه‌ی مرۆڤی لێهات،


به‌ڵام ئه‌م كاهینه‌ كاتێ قوربانییه‌كی كرد له‌ جیاتی گوناه‌ بۆ هه‌موو كاتێک، ئینجا له‌ لای ڕاستی خوداش دانیشت،


چونكه‌ كاهینی باڵایه‌كمان نییه‌ كه‌ نه‌توانێ سكی به‌ لاوازییه‌كانمان بسووتێ، به‌ڵكو وه‌كو ئێمه‌ له‌ هه‌موو شتێک تاقی كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام بێ گوناه‌.


جا ده‌بووایه‌ له‌ هه‌موو ڕوویه‌كدا له‌ برایانی بچووبایه‌، تاكو میهره‌بان بێت و كاهینی باڵایه‌كی دڵسۆز بێت له‌ شته‌كانی خودا، تاكو ببێته‌ داپۆشه‌ری گوناهه‌كانی گه‌ل،


خۆزگه‌ خۆم نه‌فره‌تم لێ بكرابایه‌ و له‌ مه‌سیح بێبه‌ش بوومایه‌، له‌ پێناوی برایانم، خزمانم به‌گوێره‌ی جه‌سته‌،


وشه‌كه‌ش بووه‌ جه‌سته‌ و له‌ نێوماندا نیشته‌جێ بوو. شكۆی ئه‌ومان بینی، وه‌ک شكۆی تاقانه‌یه‌ک له‌ باوكه‌وه‌، پڕ له‌ به‌خشش و ڕه‌وا.


دیسان ئه‌و پیاوه‌ی پێشتر نابینا بوو بانگكرد و پێیان وت: “خودا شكۆدار بكه‌! ئێمه‌ ده‌زانین ئه‌م پیاوه‌ گوناهباره‌”.


دوو دزیشیان له‌گه‌ڵی له‌خاچدا، یه‌كێک له‌لای ڕاستی و یه‌كێک له‌لای چه‌پی.


چونكه‌ ده‌زانم هیچ چاكه‌یه‌ک له‌ مندا نیشته‌جێ نییه‌، واتا له‌ جه‌سته‌مدا. چونكه‌ خواست له‌لام ئاماده‌یه‌، به‌ڵام توانای چاكه‌كردنم نییه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite