Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 8:25 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

25 به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیوای شتێک بخوازین كه‌ بینراو نییه‌، ئه‌وا به‌ دانبه‌خۆداگرتنه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

25 بەڵام ئەگەر هیوای شتێک بخوازین کە بینراو نییە، ئەوا بە دانبەخۆداگرتنەوە چاوەڕێی دەکەین.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 8:25
26 Referans Kwoze  

له‌ هیوا دڵشادبن، له‌ ته‌نگانه‌ ئارام بگرن، له‌ نوێژكردن په‌یوه‌ست بن،


چونكه‌ پێویستیتان به‌ دانبه‌خۆداگرتن هه‌یه‌، تاكو كه‌ به‌ خواستی خوداتان كرد، به‌ڵێنه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنن.


چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگار به‌. با دڵت توند و به‌هێز بێت، چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگار به‌.


بێ بڕان له‌به‌رده‌م خودا و باوكمان یادی كرداری باوه‌ڕ و ڕه‌نجی خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتنی هیواتان ده‌كه‌ین له‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


به‌ هه‌موو هێزێک به‌گوێره‌ی توانای شكۆی خۆی به‌هێزتان بكات، بۆ هه‌موو دانبه‌خۆداگرتن و پشوودرێژیه‌ک، به‌ شادییه‌وه‌


به‌ خۆڕاگرتنتان خۆتان ده‌به‌نه‌وه‌.


په‌روه‌ردگاریش بۆ خۆشویستنی خودا و دانبه‌خۆداگرتنی مه‌سیح ئاراسته‌ی دڵتان ده‌كات.


نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌، به‌ڵكو ئێمه‌ش كه‌ نۆبه‌ره‌ی ڕووحمان هه‌یه‌، خۆشمان له‌ ناخماندا ده‌ناڵێنین كه‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌‌ چاوه‌ڕێی ڕۆڵه‌یێتین، به‌ قوربانیدانی جه‌سته‌مان.


من یوخه‌ننه‌نی براتانم، هاوبه‌شتانم له‌ ته‌نگانه‌ و له‌ پاشایه‌تی و دانبه‌خۆداگرتنی ئیشۆعی مه‌سیح، له‌ پێناوی وشه‌ی خودا و گه‌واهیی بۆ ئیشۆعی مه‌سیح له‌ دوورگه‌یه‌ک بووم به‌ په‌تامون ناوده‌برا.


تاكو ته‌مبه‌ڵ نه‌بن، به‌ڵكو لاسایی ئه‌وانه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ باوه‌ڕ و ئارامگرتن میراتگری به‌ڵێنه‌كانن.


ژیانی جاویدانیش بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ به‌ دانبه‌خۆداگرتنه‌وه‌ له‌ كاری چاكه‌دا داوای شكۆ و ڕێز و نه‌مری ده‌كه‌ن.


ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ زه‌وییه‌ چاكه‌كه‌یه‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌ دڵێكی چاک و باشه‌وه‌ وشه‌كه‌ ده‌بیستن و‌ به‌ خۆڕاگرییه‌وه‌ ڕایده‌گرن وبه‌رهه‌م ده‌ده‌ن.


گیانم ته‌نها به‌ خودا ئارام ده‌بێته‌وه‌. ڕزگاریشم له‌ لای ئه‌وه‌وه‌ دێت.


ئه‌مه‌یه‌ دانبه‌خۆداگرتنی پارساكان. ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی خودا و باوه‌ڕی ئیشۆع ده‌پارێزن.


ئه‌گه‌ر یه‌كێک بۆ ڕاپێچكردن بچێت، ڕاپێچ ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێک به‌ شمشێر بكوژێت، به‌ شمشێر ده‌كوژرێت. ئه‌مه‌ بۆ دانبه‌خۆداگرتنی پارساكانه‌.


ئا به‌م شێوه‌یه‌ ئارامی گرت و ئینجا به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite