16 ڕووح خۆی گه‌واهیی بۆ ڕووحمان ده‌دات كه ئێمه ڕۆڵه‌ی خوداین.
16 ڕۆحی پیرۆز خۆی شایەتی بۆ ڕۆحمان دەدات کە منداڵی خوداین.
به‌مه ده‌زانین له ئه‌ودا جێگیر ده‌بین و ئه‌ویش له ئێمه: چونكه ئه‌و له ڕووحی خۆی پێی‌داوین.
كه مۆری خۆی لێداوین و وه‌ک پێشه‌كی ڕووحی خۆی خسته دڵمانه‌وه.
به‌ڵام خودایه ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی به تایبه‌ت بۆ ئه‌مه دروستكردووه، ئه‌ویش وه‌ک پێشه‌كی ڕووحی پێمان داوه.
ئێوه‌ش كه تیایدان، كاتێ وشه‌ی ڕه‌واتان بیست، ئینجیلی ڕزگاریتان، له ئه‌ویشدا مۆركران كاتێ باوه‌ڕتان هێنا به ڕووحی پارسا‌ی به‌ڵێنپێدراو،
به هه‌مان شێوه ڕووح له لاوازییه‌كانماندا یارمه‌تیمان ده‌دات. چونكه نازانین پێویسته له‌پێناوی چی نوێژ بكه‌ین، به‌ڵام ڕووح خۆی به ناڵه‌وه داكۆكیمان لێده‌كات به شێوه‌یه‌ک كه باس ناكرێت.
ڕووحی پارسا‌ی خودا خه‌مبار مه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ ڕۆژی ڕزگاری پێی مۆركران.
جا ئه‌مه‌یه شانازیمان. ویژدانمان گه‌واهی ده‌دات كه ڕه‌فتارمان له جیهاندا، به تایبه‌تی سه‌باره‌ت به ئێوه، له ساكاری و دڵسۆزی بوو كه له خودایه، نه‌ک به دانایی جه‌سته‌یی به‌ڵكو به به‌خششی خودا.
نه‌ک ته‌نها ئه‌مه، به‌ڵكو ئێمه‌ش كه نۆبه‌ره‌ی ڕووحمان هه‌یه، خۆشمان له ناخماندا ده‌ناڵێنین كه به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی ڕۆڵه‌یێتین، به قوربانیدانی جه‌سته‌مان.
ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به ڕۆڵه‌ی خودا بهێنێت ئه‌م گه‌واهییه له خۆیدا هه‌یه. ئه‌وه‌ی بڕوا به خودا نه‌كات، خودا به درۆزن داده‌نێت، چونكه باوه‌ڕ به‌و گه‌واهییه ناكات كه خودا سه‌باره‌ت به ڕۆڵه‌كه‌ی داویه‌تی.
به‌خته‌وه‌ری بۆ دروستگه‌رانی ئاشتی، چونكه به ڕۆڵه‌كانی خودا ناوده‌برێن.
ئیتر ناتوانن بمرن، چونكه وه‌ک فریشته‌ن و ڕۆڵه‌ی خودان كه ڕۆڵه‌ی هه‌ستانه‌وه‌ن.
به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌سه‌ندیان كرد، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ناوی هێنا، ده‌سه‌ڵاتی پێدان ببنه ڕۆڵه‌كانی خودا،
ئێمه گه‌واهیده‌ری ئه‌م شتانه‌ین، هه‌روه‌ها ڕووحی پارساش، ئه‌وه‌ی خودا به‌خشیویه‌تییه ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵن بۆی”.
چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ڕووحی خودا ده‌هاژوورێن، ئه‌وانه ڕۆڵه‌ی خودان.
چونكه ئافریده چاوه‌ڕێ ده‌كات ڕۆڵه‌كانی خودا ئاشكرا بكرێن.
واتا: ڕۆڵه‌كانی جه‌سته ڕۆڵه‌كانی خودا نین، به‌ڵكو ڕۆڵه‌كانی به‌ڵێن به نه‌وه داده‌نرێن.
له‌و شوێنه‌ی به‌وانیان فه‌رموو ئێوه گه‌لی من نین، له‌وێدا به ڕۆڵه‌كانی خودای زیندوو ناوده‌برێن}.
{من ده‌بمه باوكتان، ئێوه‌ش ده‌بنه كوڕ و كچم، ئه‌مه په‌روه‌ردگاری هه‌ره به توانا ده‌یڵێت}.
چونكه هه‌مووتان به باوه‌ڕ به ئیشۆعی مه‌سیح ڕۆڵه‌ی خودان،
چونكه ئێوه ڕۆڵه‌ن، خودا ڕووحی ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی نارده دڵتانه‌وه، به هاواره‌وه ده‌یفه‌رموو: “بابه! باوكه!”
بڕوانن باوک چ خۆشو‌یستنێكی پێ داوین، ته‌نانه‌ت پێمان ده‌ووترێ ڕۆڵه‌كانی خودا! بۆیه جیهان نامانناسێت، چونكه ئه‌وی نه‌ناسیوه.
خۆشه‌ویستان، ئێستا ئێمه ڕۆڵه‌كانی خوداین، هێشتا ده‌رنه‌كه‌وتووه ده‌بینه چی. به‌ڵام ده‌زانین كاتێ ئه‌و ده‌رده‌كه‌وێت ئێمه وه‌ک ئه‌و ده‌بین، چونكه وه‌ک خۆی ده‌یبینین.
ڕۆڵه‌كانی خودا و ڕۆڵه‌كانی ئیبلیس به‌مه ده‌رده‌كه‌ون: هه‌ر كه‌سێک خوداناسی نه‌كات له خوداوه نییه، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی براكه‌ی خۆی خۆشنه‌وێت.
ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت، هه‌موو شتێک به میرات بۆ ده‌مێنێته‌وه، ده‌بمه خوداوه‌ندی و ئه‌ویش ده‌بێته ڕۆڵه‌م.