Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 8:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ بژین ده‌مرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ڕووح كرداره‌كانی له‌شتان مراند ئه‌وا ده‌ژین.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 ئەگەر بێتو ئێوە بەگوێرەی سروشتی دنیایی بژین دەمرن، بەڵام ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز کردارەکانی سروشتی دنیاییتان مراند، ئەوا دەژین،

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 8:13
20 Referans Kwoze  

چونكه‌ ئه‌وه‌ی بۆ جه‌سته‌ی خۆی بچێنێت، گه‌نده‌ڵی له‌ جه‌سته‌ی ده‌دروێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ڕووح بچێنێت له‌ ڕووحه‌وه‌ ژیانی جاویدانی ده‌دروێته‌وه‌.


خۆشه‌ویستان، وه‌ک نامۆ و بێگانه‌ داواتان لێ ده‌كه‌م له‌ هه‌وه‌سه‌كانی له‌ش دوور بكه‌ونه‌وه‌، كه‌ دژی ده‌روون ده‌جه‌نگێت.


به‌ڵكو له‌گه‌ڵ له‌شم توند ده‌بم و ده‌یكه‌مه‌ كۆیله‌، نه‌وه‌ك دوای ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی دیكه‌ موژده‌م داوه‌، خۆم ڕه‌ت بكرێمه‌وه‌.


ئه‌وه‌ی فێرمان ده‌كات نكۆڵی له‌ خودانه‌ناسی و هه‌وه‌سه‌كانی جیهان بكه‌ین، به‌ ژیری و خوداناسی و خواترسی بژین له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستا،


به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هی ئیشۆعی مه‌سیحن جه‌سته‌یان له‌گه‌ڵ حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان له‌خاچداوه‌.


سه‌ربورده‌ی پێشووتان دابكه‌نن، مرۆڤه‌ كۆنه‌كه‌، كه‌ به‌ هه‌وه‌سه‌ فێڵبازه‌كان گه‌نده‌ڵ بووه‌،


به‌ گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه‌ بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به‌ دڵێكی بێگه‌رد به‌ توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ.


چونكه‌ كاتێ له‌ جه‌سته‌دا بووین، ئاره‌زووه‌كانی گوناه‌ كه‌ به‌هۆی ته‌وراته‌ له‌ ئه‌ندامه‌كانماندا كاری ده‌كرد، تاكو بۆ مه‌رگ به‌رهه‌م بده‌ین.


به‌ مه‌ی سه‌رخۆش مه‌بن كه‌ به‌ڕه‌ڵایی تێدایه‌، به‌ڵكو پڕبن له‌ ڕووح،


ئه‌و كات چ به‌رهه‌مێكتان هه‌بوو له‌و شتانه‌ی ئێستا شه‌رمتان پێیه‌تی؟ چونكه‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و شتانه‌ مه‌رگه‌.


ڕووحی پارسای خودا خه‌مبار مه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ ڕۆژی ڕزگاری پێی مۆركران.


چونكه‌ كرێی گوناه‌ مه‌رگه‌، به‌ڵام دیاریی خودا ژیانی جاویدانیه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


كه‌واته‌ برایان، ئێمه‌ قه‌رزارین به‌ڵام هی جه‌سته‌ نا، تاكو به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ بژین.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite