Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 8:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 كه‌واته‌ ئێستا تاوانباركردن بۆ ئه‌وانه‌ نییه‌ كه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وانه‌ی به‌پێی جه‌سته‌ ڕه‌فتار ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌پێی ڕووح

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 کەواتە ئێستا تاوانبارکردن بۆ ئەوانە نییە کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن،

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 8:1
32 Referans Kwoze  

كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌ مه‌سیحدا بێت، ئافریده‌یه‌كی نوێیه‌: شته‌ كۆنه‌كان به‌سه‌رچوون، ئه‌وه‌تا هه‌مووی نوێ بووه‌وه‌.


مه‌سیح ئێمه‌ی له‌ نه‌فره‌تی ته‌ورات كڕییه‌وه‌، به‌وه‌ی له‌ پێناوماندا بووه‌ نه‌فره‌ت چونكه‌ نووسراوه‌: “هه‌ر كه‌سێک له‌سه‌ر دار هه‌ڵبواسرێت نه‌فره‌ت لێكراوه‌”.


كه‌واته‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ باوه‌ڕ بێتاوان كراوین، به‌هۆی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ خودا ئاشتیمان هه‌یه‌،


به‌ڵام ئێوه‌ به‌هۆی ئه‌و له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وه‌ی له‌ خوداوه‌ بۆمان بووه‌ دانایی و بێتاوانی و پارساكردن و قوربانی.


كێیه‌ تاوانبار ده‌كات؟ مه‌سیحه‌ كه‌وا مرد، به‌ڵكو هه‌ستاشه‌وه‌، هه‌ر ئه‌ویش له‌لای ڕاستی خودایه‌ و داكۆكیمان لێده‌كات.


ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی گوێ له‌ قسه‌كه‌م بگرێت و باوه‌ڕ بهێنێت به‌وه‌ی ناردوومی ژیانی جاویدانی ده‌بێت و نایه‌ته‌ حوكمدان، به‌ڵكو له‌ مه‌رگه‌وه‌ بۆ ژیان گواستراوه‌ته‌وه‌.


له‌ مندا جێگیر بن و منیش له‌ ئێوه‌دا. چۆن لق له‌ خۆیه‌وه‌ ناتوانێت به‌رهه‌م بگرێت ئه‌گه‌ر له‌ مێوه‌كه‌دا جێگیر نه‌بێت، ئێوه‌ش ئاوان، ئه‌گه‌ر له‌ مندا جێگیر نه‌بن.


له‌ ئه‌ودا بدۆزرێمه‌وه‌، نه‌ک به‌و بێتاوانیه‌ی كه‌ له‌ ته‌وارتدایه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌ باوه‌ڕی مه‌سیحه‌، بێتاوانیه‌كه‌ له‌ خوداوه‌یه‌ و به‌ باوه‌ڕه‌،


چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ ڕووحی خودا ده‌هاژوورێن، ئه‌وانه‌ ڕۆڵه‌ی خودان.


هه‌روه‌ها چۆن هه‌موو له‌ ئاده‌مدا ده‌مرن، به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌موو له‌ مه‌سیحدا زیندوو ده‌كرێنه‌وه‌.


پێتان ده‌ڵێم: به‌ ڕووح بژین، ئاره‌زووی جه‌سته‌ تێر مه‌كه‌ن.


تاكو حوكمی ته‌ورات له‌ ئێمه‌دا بێته‌ دی، كه‌ به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ ڕه‌فتار ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی ڕووح.


نه‌ به‌رزی و نه‌ قووڵی، نه‌ ئافریده‌ی دیكه‌، ناتوانێت له‌ خۆشویستنی خودا جیامان بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمانه‌.


ئه‌گه‌ر به‌ ڕووح بژین، با به‌پێی ڕووحیش ڕه‌فتار بكه‌ین.


جوو و یۆنانی نییه‌، كۆیله‌ و ئازاد نییه‌، نێر و مێ نییه‌، چونكه‌ هه‌مووتان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا یه‌كن.


له‌و ڕۆژه‌دا ده‌زانن من له‌ باوكمدام، ئێوه‌ش له‌ مندان، منیش له‌ ئێوه‌دام.


ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌م كرد كه‌ نامه‌وێت، ئیتر ئه‌وه‌ من نیم كه‌ ده‌یكه‌م، به‌ڵكو ئه‌و گوناهه‌ی له‌ مندا نیشته‌جێیه‌.


ئیتر من نیم كه‌ واده‌كه‌م، به‌ڵكو ئه‌و گوناهه‌ی كه‌ له‌ مندا نیشته‌جێیه‌.


مرۆڤێک ده‌ناسم له‌ مه‌سیحدا، پێش چوارده‌ ساڵ بۆ ئاسمانی سێیه‌م ڕفێندرا، ئایا به‌ له‌شه‌وه‌ یاخود بێ له‌ش، نازانم، خودا ده‌زانێت.


سڵاو له‌ ئه‌ندرونیكۆس و یونیاسی خزمانم بكه‌ن، كه‌ له‌گه‌ڵم به‌ند كرابوون، ئه‌وانه‌ی له‌نێو په‌یامبه‌راندا ناودارن، پێش من له‌ مه‌سیحدا بوون.


سڵاو له‌ پریسقیلا و ئه‌كیلا بكه‌ن، هاوكاره‌كانم له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا،


هه‌روه‌ها ئه‌و دیارییه‌ وه‌ک ئه‌نجامی گوناهی مرۆڤێک نییه‌. چونكه‌ حوكمدان له‌ یه‌ک گوناهه‌وه‌ تاوانبار كردنی هێنا كایه‌وه‌، به‌ڵام دیاری له‌ گوناهی زۆره‌وه‌ بێتاوانی هێنا كایه‌وه‌.


چونكه‌ یاسای ڕووحی ژیان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا، له‌ یاسای گوناه‌ و مه‌رگ ئازادی كردم.


به‌ڵام ئێوه‌، ئه‌گه‌ر ڕووحی خودا له‌نێوتاندا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا له‌ جه‌سته‌دا نین، به‌ڵكو له‌ ڕووحدان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش ڕووحی مه‌سیحی نه‌بێت، ئه‌وا هی مه‌سیح نییه‌.


ئه‌گه‌ر ڕووحی ئه‌وه‌ی ئیشۆعی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه‌ له‌ ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا ئه‌وه‌ی مه‌سیحی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه‌ به‌ ڕووحی خۆی كه‌ له‌ ئێوه‌دا نیشته‌جێیه‌ له‌شی مردووشتان زیندوو ده‌كاته‌وه‌.


چونكه‌ هه‌مووتان به‌ باوه‌ڕ به‌ ئیشۆعی مه‌سیح ڕۆڵه‌ی خودان،


پۆڵۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به‌خواستی خودا، بۆ ئه‌و پارسایانه‌ی له‌ ئه‌پیسۆسدان و باوه‌ڕداران به‌ ئیشۆعی مه‌سیح:


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite