Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 7:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 منیش له‌پێشا به‌بێ ته‌ورات ده‌ژیام. به‌ڵام كاتێ ڕاسپارده‌ هات، گوناه‌ هاته‌ ژیان و منیش مردم.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 منیش پێشتر بەبێ شەریعەت دەژیام، بەڵام کاتێک ڕاسپاردە هات، گوناه هاتە ژیان و منیش مردم.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 7:9
22 Referans Kwoze  

چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشت به‌ كرداری ته‌ورات ده‌به‌ستن، له‌ ژێر نه‌فره‌تدان، چونكه‌ نووسراوه‌: “هه‌ر كه‌سێک له‌ هه‌موو نووسراوی سیپاره‌كانی ته‌ورات جێگیر نه‌بێت بۆ په‌یڕه‌وكردن، نه‌فره‌ت لێكراوه‌”.


بایه‌خی جه‌سته‌ دوژمنایه‌تیی خودایه‌، چونكه‌ ملكه‌چی ته‌وراتی خودا نابێت، چونكه‌ ناتوانێت.


چونكه‌ به‌هۆی ته‌ورات بۆ ته‌ورات مردم، تاكو بۆ خودا بژیم.


چونكه‌ مووشێ ده‌رباه‌ری ئه‌و خوداناسییه‌ی به‌ ته‌وراته‌ ده‌نووسێت: {ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیانكات، پێیان ده‌ژیێت}.


چونكه‌ گوناه‌ ڕاسپارده‌كه‌ی قۆسته‌وه‌ و منی خه‌ڵه‌تاند و به‌و منی كوشت.


به‌ڵام ئێستا به‌ مه‌رگ بۆ ئه‌وه‌ی پێی به‌سترابووینه‌وه‌ له‌ ته‌ورات ئازاد كراوین، تاكو به‌ نوێیه‌تی ڕووح ڕاژه‌ بكه‌ین، نه‌ک به‌ كۆنییه‌تی پیت.


كه‌واته‌ براكانم، ئێوه‌ش به‌ له‌شی مه‌سیح سه‌باره‌ت به‌ ته‌ورات مردن، تاكو ببنه‌ هی یه‌كێكی دیكه‌، بۆ ئه‌وی كه‌ له‌نێو مردوواندا هه‌ستێنرایه‌وه‌، تاكو بۆ خودا به‌رهه‌م بده‌ین.


ئه‌ویش وتی: “هه‌موو ئه‌مانه‌م له‌ منداڵییه‌وه‌ پاراستووه‌”.


ئه‌ویش وه‌ڵامی باوكی دایه‌وه‌: ئه‌وه‌تا ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ ڕاژه‌ت ده‌كه‌م و هه‌رگیز له‌ ڕاسپارده‌ت ده‌رنه‌چووم، ته‌نانه‌ت كاریله‌یه‌كت نه‌دامێ تاكو له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانم پێی دڵخۆش بم.


گه‌نجه‌كه‌ش پێی وت: “له‌ منداڵیمه‌وه‌ ئه‌مانه‌م هه‌مووی پاراستووه‌، ئیتر چیم كه‌مه‌؟”


چونكه‌ بێژماره‌ به‌ڵا ده‌وری داوم. تاوانه‌كانم گرفتاریان كردووم و ناتوانم ببینم. له‌ مووی سه‌رم زیاترن، وره‌م به‌رداوه‌.


به‌ڵام گوناه‌ ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ی قۆسته‌وه‌ و هه‌موو هه‌وه‌سێكی له‌ مندا وروژاند، چونكه‌ گوناه‌ به‌بێ ته‌ورات مردووه‌.


بینیم هه‌مان ئه‌و ڕاسپارده‌یه‌ی بۆ ژیانه‌ بۆ من بۆ مه‌رگه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite