Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 7:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 به‌ڵام گوناه‌ ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ی قۆسته‌وه‌ و هه‌موو هه‌وه‌سێكی له‌ مندا وروژاند، چونكه‌ گوناه‌ به‌بێ ته‌ورات مردووه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 بەڵام گوناه ئەم ڕاسپاردەیەی قۆستەوە و هەموو چاوچنۆکییەکی لە مندا وروژاند، چونکە گوناه بەبێ شەریعەت مردووە.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 7:8
12 Referans Kwoze  

چونكه‌ گوناه‌ ڕاسپارده‌كه‌ی قۆسته‌وه‌ و منی خه‌ڵه‌تاند و به‌و منی كوشت.


جا ده‌سه‌ڵاتی مه‌رگ گوناهه‌، هێزی گوناهیش ته‌وراته‌.


چونكه‌ ته‌ورات تووڕه‌یی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ته‌ورات نه‌بێت، سه‌رپێچیش نییه‌.


باشه‌، ئایا چاكه‌ بۆ من بووه‌ته‌ مه‌رگ؟ حاشا! به‌ڵكو گوناه‌، تاكو ده‌ركه‌وێت كه‌ به‌ ڕاستی گوناهه‌، به‌هۆی چاكه‌وه‌ مه‌رگ له‌ مندا هێنایه‌ كایه‌وه‌، تاكو به‌هۆی ڕاسپارده‌كه‌ ئاشكرا بێت كه‌ گوناه‌ به‌ ته‌واوه‌تی خراپه‌.


به‌ڵام ته‌ورات هات تاكو گوناه‌ زۆر بێت. به‌ڵام له‌كوێ گوناه‌ زۆر بوو، به‌خشش زۆر زیاتر بوو،


ئه‌گه‌ر نه‌هاتمایه‌ و قسه‌یانم بۆ نه‌كردایه‌، گوناهیان نه‌ده‌بوو، به‌ڵام ئێستا بیانوویان نییه‌ بۆ گوناهه‌كه‌یان.


ئیتر من نیم كه‌ واده‌كه‌م، به‌ڵكو ئه‌و گوناهه‌ی كه‌ له‌ مندا نیشته‌جێیه‌.


ئه‌گه‌ر له‌نێوانیاندا ئه‌و كارانه‌م نه‌كردایه‌ كه‌ كه‌سی دیكه‌ نه‌یكردووه‌، گوناهیان نه‌ده‌بوو. به‌ڵام ئێستا بینییان و ڕقیان له‌ من و له‌ باوكم بووه‌وه‌.


دزی، چڵێسی، خراپه‌كاری، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، به‌ڕه‌ڵایی، چاوپیسی، كفر، لووتبه‌رزی، نه‌زانی.


چونكه‌ به‌ كرداری ته‌ورات هیچ جه‌سته‌دارێک له‌لای بێتاوان نابێت، به‌ڵكو گوناه‌ به‌هۆی ته‌ورات ده‌ناسرێت.


منیش له‌پێشا به‌بێ ته‌ورات ده‌ژیام. به‌ڵام كاتێ ڕاسپارده‌ هات، گوناه‌ هاته‌ ژیان و منیش مردم.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite