Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 7:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 كه‌واته‌ براكانم، ئێوه‌ش به‌ له‌شی مه‌سیح سه‌باره‌ت به‌ ته‌ورات مردن، تاكو ببنه‌ هی یه‌كێكی دیكه‌، بۆ ئه‌وی كه‌ له‌نێو مردوواندا هه‌ستێنرایه‌وه‌، تاكو بۆ خودا به‌رهه‌م بده‌ین.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 ئیتر براکانم، ئێوەش بە لەشی مەسیح سەبارەت بە شەریعەت مردن، تاکو ببنە هی کەسێکی دیکە، ئەو کەسەی لەناو مردووان هەستێنرایەوە، تاکو بۆ خودا بەرهەم بدەین،

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 7:4
35 Referans Kwoze  

ئه‌وه‌ی خودی خۆی له‌ له‌شیدا له‌سه‌ر ته‌خته‌دار گوناهه‌كانی هه‌ڵگرتین، تاكو سه‌باره‌ت به‌ گوناه‌ بمرین و بۆ خوداناسی بژین. ئه‌وه‌ی به‌ قامچی لێدانه‌كه‌ی چاكبوونه‌وه‌.


چونكه‌ یاسای ڕووحی ژیان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا، له‌ یاسای گوناه‌ و مه‌رگ ئازادی كردم.


واتا دوژمنایه‌تی. به‌ له‌شی خۆی ته‌وراتی ڕاسپارده‌كانی له‌ ئه‌ركه‌كاندا پووچه‌ڵ كرده‌وه‌، تاكو له‌ هه‌ردووكیان له‌ خۆیدا مرۆڤێكی نوێ بهێنێته‌ دی، ئاشتی دروست بكات،


به‌ڵام ئێستا به‌ مه‌رگ بۆ ئه‌وه‌ی پێی به‌سترابووینه‌وه‌ له‌ ته‌ورات ئازاد كراوین، تاكو به‌ نوێیه‌تی ڕووح ڕاژه‌ بكه‌ین، نه‌ک به‌ كۆنییه‌تی پیت.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌ ڕووح بهاژورێن، ئه‌وا له‌ ژێر سایه‌ی ته‌وراتدا نین.


ئێستا به‌ له‌شی ئاده‌میزادیی مه‌سیح به‌ مردن ئاشتی كردنه‌وه‌، تاكو له‌به‌رده‌می به‌ پارسایی و بێ كه‌موكوڕی و بێ گله‌یی پێشكه‌شتان بكات


به‌ڵام ئێستا كه‌ له‌ گوناه‌ ئازاد كراون و بوونه‌ كۆیله‌ی خودا، به‌رهه‌متان بۆ پارسایی هه‌یه‌ و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ژیانی جاویدانیه‌.


مه‌سیح ئێمه‌ی له‌ نه‌فره‌تی ته‌ورات كڕییه‌وه‌، به‌وه‌ی له‌ پێناوماندا بووه‌ نه‌فره‌ت چونكه‌ نووسراوه‌: “هه‌ر كه‌سێک له‌سه‌ر دار هه‌ڵبواسرێت نه‌فره‌ت لێكراوه‌”.


جا گوناه‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌ سالار نابێت، چونكه‌ له‌ ژێر سایه‌ی ته‌وراتدا نین، به‌ڵكو له‌ ژێر سایه‌ی به‌خشش.


ئه‌و تۆماره‌ی سڕییه‌وه‌كه‌ له‌ ئه‌ركه‌كان له‌سه‌رمان بوو، كه‌ له‌ دژی ئێمه‌ بوو، له‌م ناوه‌نده‌ هه‌ڵیگرت و به‌ خاچه‌وه‌ بزماركوتی كرد.


تاكو به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شیاوی په‌روه‌ردگار بێت و تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی بكات، به‌رهه‌مدار بن له‌ هه‌موو چاكه‌كارییه‌ک و له‌ ناسینی خودا گه‌شه‌ بكه‌ن،


پڕبووبن له‌ به‌رهه‌می خوداناسی به‌ ئیشۆعی مه‌سیح بۆ شكۆ و ستایشی خودا.


با دڵخۆش و شاد بین، شكۆداری بكه‌ین! چونكه‌ زه‌ماوه‌ندی كاوڕه‌كه‌ هاتووه‌، بووكه‌كه‌ی خۆی ئاماده‌ كردووه‌.


حاشا! ئێمه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ گوناه‌ مردین، ئیتر چۆن تیایدا بژین؟


ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماكانی جیهان له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا مردن، بۆچی وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ جیهاندا ده‌ژین؟ ملكه‌چی ئه‌م ئه‌ركانه‌ ده‌بن:


كه‌ گه‌یشته‌ لاتان. وه‌ک هه‌موو جیهان، كه‌ به‌رهه‌مداره‌ و زیاد ده‌كات له‌نێواتاندا، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی به‌خششی ڕه‌وای خوداتان بیست و ناسیتان.


نه‌ک داوای به‌خشین بكه‌م، به‌ڵكو داواكردنی به‌روبوومی زیاتره‌ بۆ هه‌ژماردتان.


بووک بۆ زاوایه‌، به‌ڵام هاوڕێی زاوا كه‌ ڕاوه‌ستاوه‌ و ده‌یبیستێت له‌به‌ر ده‌نگی زاوا زۆر دڵخۆش ده‌بێت. كه‌واته‌ ئه‌م خۆشییه‌م هاته‌ دی.


كه‌ نانیان ده‌خوارد، ئیشۆع نانێكی هه‌ڵگرت، داڕشتیكرد و له‌تیكرد، دایه‌ قوتابییه‌كان و فه‌رمووی: “بگرن، بخۆن، ئه‌مه‌ له‌شی منه‌”.


پاشان یه‌كێک له‌و حه‌وت فریشته‌یه‌ی حه‌وت جامه‌كه‌یان پێیه‌ كه‌ به‌ دوایین حه‌وت ده‌رده‌كه‌ پڕكراون، له‌گه‌ڵم دوا، وتی: “وه‌ره‌ بووكه‌كه‌ت پیشان ده‌ده‌م، ژنی كاوڕه‌كه‌”.


به‌م خواسته‌ به‌ جارێک به‌ پێشكه‌شكردنی له‌شی ئیشۆعی مه‌سیح پارسا بووین.


دڵگه‌رمییه‌كی خوداییانه‌ دڵگه‌رمیم بۆتان هه‌یه‌، چونكه‌ له‌ یه‌ک پیاو نیشانم كردن، تاكو وه‌ک پاكیزه‌یه‌كی بێگه‌رد پێشكه‌شی مه‌سیحتان بكه‌م.


ئایا ئه‌و جامه‌ی داڕشته‌ی له‌ پێناوی داڕشتی خودا ده‌كه‌ین، به‌شداری نییه‌ له‌ خوێنی مه‌سیح؟ ئه‌و نانه‌ی له‌تیده‌كه‌ین، به‌شداری نییه‌ له‌ له‌شی مه‌سیح؟


به‌مه‌ش باوكم شكۆدار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می زۆر بهێنن، ئه‌وا ده‌بنه‌ قوتابیی من.


منم ئه‌و نانه‌ زیندووه‌ی كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ دابه‌زیوه‌. ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌م نانه‌ بخوات تاهه‌تایه‌ ده‌ژیێت. ئه‌و نانه‌ش كه‌ بۆ ژیانی جیهان ده‌یبه‌خشم، جه‌سته‌مه‌”.


ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌ن كه‌ له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی چاک تۆوكران، ئه‌وانه‌ی وشه‌كه‌ ده‌بیستن و وه‌ریده‌گرن و به‌رهه‌م ده‌ده‌ن، یه‌ک به‌ سی و یه‌ک به‌ شه‌ست و یه‌ک به‌ سه‌د”.


ئێوه‌ش سه‌باره‌ت به‌ گوناه‌ خۆتان به‌ مردوو دابنێن، به‌ڵام بۆ خودا زیندوو بن له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا.


كه‌واته‌ تاكو مێرده‌كه‌ زیندوو بێت، ژنه‌كه‌ به‌ داوێنپیس ناوده‌بردرێت ئه‌گه‌ر بووه‌ هی پیاوێكی دیكه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ بمرێت، ئه‌وسا له‌ یاساكه‌‌ ئازاده‌ و داوێنپیس نییه‌ ئه‌گه‌ر بووه‌ هی پیاوێكی دیكه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite