Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 7:15 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

15 ئیتر نازانم چی ده‌كه‌م. چونكه‌ ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت نایكه‌م، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ڕقم لێیه‌تی ئه‌وه‌ ده‌كه‌م.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

15 ئیتر نازانم چی دەکەم، چونکە ئەوەی دەمەوێت نایکەم، بەڵکو ئەوە دەکەم کە ڕقم لێیەتی.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 7:15
32 Referans Kwoze  

چونكه‌ ئاره‌زووی جه‌سته‌ دژی ڕووحه‌، ڕووحه‌یش دژی جه‌سته‌یه‌. هه‌ریه‌كه‌یان به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌وی دیكه‌ ده‌كات، تاكو ئه‌وه‌ نه‌كه‌ن كه‌ ده‌تانه‌وێت.


چونكه‌ هه‌موومان له‌ زۆر شت ساتمه‌ ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر یه‌كێک هه‌یه‌ له‌ قسه‌كردن ساتمه‌ ناكات، ئه‌وه‌ مرۆڤێكی ته‌واوه‌ و ده‌توانێت جڵه‌وی هه‌موو له‌ش بگرێته‌ ده‌ست.


با خۆشویستن بێ ڕووپامایی بێت. ڕقتان له‌ به‌دكاری بێت و به‌ چاكه‌وه‌ بلكێن.


هه‌ندێک له‌ ئاگر بڕفێنن و ڕزگاریان بكه‌ن، له‌ ترسدا به‌زه‌ییتان به‌ هه‌ندێک بێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت ڕقتان له‌و به‌رگانه‌ بێته‌وه‌ كه‌ به‌ جه‌سته‌ گڵاو بوونه‌.


باوه‌ڕت هه‌یه‌؟ با له‌به‌رده‌م خودا بۆ خۆت بێت! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی خۆی تاوانبار ناكات له‌و شته‌ی په‌سه‌ندی ده‌كات.


كێ‌ هه‌ست به‌ هه‌ڵه‌كانی خۆی ده‌كات؟ گوناهه‌ شاراوه‌كانم ببه‌خشه‌.


به‌ڵام بناغه‌ تونده‌كه‌ی خودا چه‌سپاوه‌، ئه‌م مۆره‌ی له‌سه‌ره‌: “په‌روه‌ردگار ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی ده‌یانناسێت” و “ئه‌وه‌ی ناوی مه‌سیحی له‌سه‌ره‌، با له‌ به‌دكاری دووربكه‌وێته‌وه‌”.


حه‌زت له‌ بێتاوانی بوو و ڕقت له‌ خراپه‌بووه‌وه‌، بۆیه‌ خودا خوداوه‌ندت له‌ سه‌رووی هاوه‌ڵه‌كانته‌وه‌ داینای، به‌ ڕۆنی شادی نیشانیكردیت”.


ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌م كه‌ نامه‌وێت، ئه‌وسا ته‌ورات په‌سه‌ند ده‌كه‌م كه‌ باشه‌.


ڕقم له‌ كه‌سانی دوودڵه‌، حه‌زم له‌ فێركردنه‌كانی تۆیه‌.


شتی خراپ له‌به‌ر چاوم دانانێم. ڕقم له‌ كاری یاخیبووانه‌. به‌ منه‌وه‌ نانووسێت.


چونكه‌ په‌روه‌ردگار ڕێگای خوداناسان ده‌پارێزێت، به‌ڵام ڕێگای به‌دكاران له‌ناوده‌چێت.


ڕق و قینم له‌ درۆیه‌، حه‌زم له‌ فێركردنه‌كانی تۆیه‌.


بۆیه‌ هه‌موو ڕاسپارده‌كانت له‌ هه‌موو شتێک به‌ ڕاست ده‌زانم. ڕقم له‌ هه‌موو ڕێگایه‌كی چه‌وته‌.


كاتێ گوناه به‌سه‌رماندا زاڵ ده‌بێت، تۆ كه‌فاره‌تی یاخیبوونه‌كانمان ده‌كه‌یت.


ئه‌وه‌تا په‌رۆشی ڕاسپارده‌كانی تۆم. به‌ دادپه‌روه‌ریی خۆت بمژیێنه‌وه‌.


به‌ ڕێگای ڕاسپارده‌كانت ڕاده‌كه‌م، چونكه‌ دڵم فراوان ده‌كه‌یته‌وه‌.


كه‌واته‌ ئێوه‌ گه‌واهیده‌رن و كرده‌وه‌ی باوباپیرانتان لا په‌سه‌نده‌، چونكه‌ ئه‌وان كوشتیانن و ئێوه‌ش گۆڕه‌كانیان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن.


له‌ ڕاسپارده‌كانی تۆ تێده‌گه‌م. بۆیه‌ ڕقم له‌ هه‌موو ڕێگایه‌كی چه‌وته‌.


دۆستانی په‌روه‌ردگار ڕقیان له‌ به‌دكاری ده‌بێته‌وه‌. گیانی خوداناسه‌كانی ده‌پارێزێت. له‌ ده‌ست خراپه‌كاران ده‌ربازیان ده‌كات.


له‌نێو نوێنیش بیر له‌ پیلانی خراپه‌ ده‌كاته‌وه‌. خۆی ده‌خاته‌ سه‌ر ڕێگایه‌ک كه‌ باش نییه‌، هه‌ڵه‌ ڕه‌ت ناكاته‌وه‌.


ئیتر به‌ كۆیله‌ ناوتان نابه‌م، چونكه‌ كۆیله‌ نازانێت گه‌وره‌كه‌ی چی ده‌كات. به‌ڵام ناوی خۆشه‌ویستم لێنان چونكه‌ هه‌رچییه‌كم له‌ باوكم بیستبوو پێم ڕاگه‌یاندن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite