Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 7:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 باشه‌، ئایا چاكه‌ بۆ من بووه‌ته‌ مه‌رگ؟ حاشا! به‌ڵكو گوناه‌، تاكو ده‌ركه‌وێت كه‌ به‌ ڕاستی گوناهه‌، به‌هۆی چاكه‌وه‌ مه‌رگ له‌ مندا هێنایه‌ كایه‌وه‌، تاكو به‌هۆی ڕاسپارده‌كه‌ ئاشكرا بێت كه‌ گوناه‌ به‌ ته‌واوه‌تی خراپه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 ئایا چاکە بۆ من بووەتە مایەی مردن؟ حاشا! بەڵکو گوناه بەهۆی چاکەوە مردنی لە مندا هێنایە کایەوە، بۆ ئەوەی دەربکەوێت کە گوناه بە ڕاستی گوناهە و تاکو لە ڕێگەی ڕاسپاردەکەوە ئاشکرابێت کە گوناه تەواو خراپە.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 7:13
7 Referans Kwoze  

ئایا ته‌ورات دژی به‌ڵێنه‌كانی خودایه‌؟ حاشا! چونكه‌ ئه‌گه‌ر ته‌وراتێک بدرابایه‌ توانای ژیان به‌خشینی هه‌بووایه‌، ئه‌وا به‌ ڕاستی بێتاوانبوون به‌ ته‌ورات ده‌بوو.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌ توانای ته‌وراتدا نه‌بوو، له‌وه‌ی به‌ جه‌سته‌ لاواز بوو، خودا به‌ ناردنی ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شێوه‌ی جه‌سته‌ی گوناهبار و له‌پێناوی گوناه‌. له‌ جه‌سته‌دا گوناهی تاوانبار كرد،


به‌ڵام ته‌ورات هات تاكو گوناه‌ زۆر بێت. به‌ڵام له‌كوێ گوناه‌ زۆر بوو، به‌خشش زۆر زیاتر بوو،


ئه‌وانیش خێرا له‌ گۆڕه‌كه‌ ده‌رچوون، به‌ ترس و خۆشییه‌كی مه‌زنه‌وه‌ ڕایانكرد، تاوه‌كو هه‌واڵ بده‌نه‌ قوتابییه‌كانی.


دێت و ئه‌و ڕه‌زه‌وانانه‌ ده‌كوژێت و ڕه‌زه‌كه‌ ده‌داته‌ خه‌ڵكی دیكه‌”. كاتێ گوێیان لێبوو وتیان: “حاشا!”


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite