Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 6:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 حاشا! ئێمه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ گوناه‌ مردین، ئیتر چۆن تیایدا بژین؟

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 نەخێر! ئێمە کە سەبارەت بە گوناه مردین، ئیتر چۆن تێیدا بژین؟

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 6:2
18 Referans Kwoze  

هه‌ر كه‌سێک له‌ خوداوه‌ له‌دایک بووبێت‌ گوناه‌ ناكات، چونكه‌ تۆوی خودا تیایدا جێگیر ده‌بێت و ناتوانێت گوناه‌ بكات، چونكه‌ له‌ خوداوه‌ له‌دایكبووه‌.


چونكه‌ ئێوه‌ مردن، ژیانیشتان له‌گه‌ڵ مه‌سیح له‌ خوداوه‌ شاردراوه‌ته‌وه‌.


كه‌واته‌ براكانم، ئێوه‌ش به‌ له‌شی مه‌سیح سه‌باره‌ت به‌ ته‌ورات مردن، تاكو ببنه‌ هی یه‌كێكی دیكه‌، بۆ ئه‌وی كه‌ له‌نێو مردوواندا هه‌ستێنرایه‌وه‌، تاكو بۆ خودا به‌رهه‌م بده‌ین.


ئه‌وه‌ی خودی خۆی له‌ له‌شیدا له‌سه‌ر ته‌خته‌دار گوناهه‌كانی هه‌ڵگرتین، تاكو سه‌باره‌ت به‌ گوناه‌ بمرین و بۆ خوداناسی بژین. ئه‌وه‌ی به‌ قامچی لێدانه‌كه‌ی چاكبوونه‌وه‌.


چونكه‌ به‌هۆی ته‌ورات بۆ ته‌ورات مردم، تاكو بۆ خودا بژیم.


به‌ڵام ئێستا به‌ مه‌رگ بۆ ئه‌وه‌ی پێی به‌سترابووینه‌وه‌ له‌ ته‌ورات ئازاد كراوین، تاكو به‌ نوێیه‌تی ڕووح ڕاژه‌ بكه‌ین، نه‌ک به‌ كۆنییه‌تی پیت.


وه‌ک ڕۆڵه‌كانی گوێڕایه‌ڵی، وه‌ک كاتی نه‌زانی خۆتان له‌گه‌ڵ هه‌وه‌سه‌ كۆنه‌كانتان مه‌گونجێنن،


ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماكانی جیهان له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا مردن، بۆچی وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ جیهاندا ده‌ژین؟ ملكه‌چی ئه‌م ئه‌ركانه‌ ده‌بن:


به‌ڵام حاشا بۆ من، شانازی به‌ هیچ ناكه‌م، خاچی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ جیهان بۆ من له‌خاچدراوه‌، منیش بۆ جیهان.


له‌ ڕاسپارده‌كانی تۆ تێده‌گه‌م. بۆیه‌ ڕقم له‌ هه‌موو ڕێگایه‌كی چه‌وته‌.


نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌، به‌ڵكو به‌هۆی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح شانازی به‌ خودا ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌هۆیه‌وه‌ ئاشتبوونه‌وه‌مان وه‌رگرتووه‌.


دێت و ئه‌و ڕه‌زه‌وانانه‌ ده‌كوژێت و ڕه‌زه‌كه‌ ده‌داته‌ خه‌ڵكی دیكه‌”. كاتێ گوێیان لێبوو وتیان: “حاشا!”


كه‌واته‌ چی؟ ئایا گوناه‌ بكه‌ین چونكه‌ له‌ ژێر ته‌وراتدا نین به‌ڵكو له‌ ژێر به‌خشش؟ حاشا!


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite