Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 6:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 نازانن ئه‌وه‌ی وه‌ک كۆیله‌ی ملكه‌چ خۆتانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌بنه‌ كۆیله‌ی ئه‌وه‌ی ملكه‌چن بۆی: یان بۆ گوناه‌ كه‌ به‌ره‌و مه‌رگه‌ یان بۆ گوێڕایه‌ڵی كه‌ به‌ره‌و بێتاوانییه‌؟

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 ئایا نازانن کاتێک خۆتان وەک کۆیلە ملکەچی کەسێک دەکەن، دەبنە کۆیلەی ئەوەی ملکەچن بۆی، جا بۆ گوناه کە بەرەو مردنە یان بۆ گوێڕایەڵی کە بەرەو ڕاستودروستییە؟

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 6:16
18 Referans Kwoze  

ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه‌: ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌ر كه‌سێک گوناه‌ بكات كۆیله‌ی گوناهه‌.


به‌ڵێنی ئازادییان پێ ده‌ده‌ن، كه‌چی خۆیان كۆیله‌ی گه‌نده‌ڵین. چونكه‌ مرۆڤ كۆیله‌ی هه‌ر شتێكه‌ به‌سه‌ریدا زاڵ بێت!


كه‌س ناتوانێت كۆیلایه‌تی دوو گه‌وره‌ بكات، چونكه‌ ڕقی له‌ یه‌كێكیان ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی خۆشده‌وێت، یان ده‌ست به‌ یه‌كێكیانه‌وه‌ ده‌گرێت و ئه‌وه‌ی دیكه‌ پشتگوێ ده‌خات. ناتوانن كۆیله‌ی خودا و پاره‌ بن.


به‌ڵام سوپاس بۆ خودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆیله‌ی گوناه‌ بوون، له‌ دڵه‌وه‌ ملكه‌چی ئه‌و شێوه‌ فێركردنه‌ بوون كه‌ پێتان سپێردرا.


خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی كه‌ پێشتر ناسیویه‌تی ڕه‌تی نه‌كرده‌وه‌. ئایا نازانن نووسراوه‌كه‌ ده‌رباره‌ی ئیلییا چی ده‌فه‌رمووێ؟ چۆن له‌لای خودا دژی ئیسڕائیل ده‌پاڕێته‌وه‌:


جا برایان، له‌به‌ر میهره‌بانیی خودا لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌، له‌شتان وه‌ک قوربانییه‌كی زیندوو پێشكه‌ش بكه‌ن، پارسا و په‌سه‌ندكراو له‌لای خودا، كه‌ په‌رستنی هۆشمه‌ندانه‌تانه‌.


ئایا نازانن ئێوه‌ په‌رستگای خودان و ڕووحی خوداتان تێدا نیشته‌جێیه‌؟


له‌خۆباییتان باش نییه‌. ئایا نازانن هه‌ویرترشێكی بچووك هه‌موو هه‌ویره‌كه‌ هه‌ڵدێنێت؟


ئایا نازانن پارساكان جیهان حوكم ده‌ده‌ن؟ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ جیهان حوكم بده‌ن، ئایا شایسته‌ نین له‌ بچووكترینی شته‌كان حوكم بده‌ن؟


ئایا نازانن ئێمه‌ فریشته‌ش حوكم ده‌ده‌ین؟ چه‌نده‌ زیاتر شته‌كانی ئه‌م ژیانه‌ نا!


ئایا نازانن كه‌ سته‌مكاران نابنه‌ میراتگری پاشایه‌تیی خودا؟ هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن: نه‌ داوێنپیس و نه‌ بتپه‌رست و نه‌ مێباز و نه‌ به‌دڕه‌وشت و نه‌ نێرباز،


ئایا نازانن ئه‌وانه‌ی ڕاژه‌ی په‌رستگا ده‌كه‌ن له‌ شته‌كانی په‌رستگا ده‌خۆن، ئه‌وانه‌ی ڕاژه‌ی قوربانگاش ده‌كه‌ن له‌ قوربانگادا به‌شدارن؟


ئایا نازانن هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ گۆڕه‌پان ڕاده‌كه‌ن، هه‌موو ڕاده‌كه‌ن، به‌ڵام ته‌نها یه‌كێك خه‌ڵات ده‌كرێت؟ كه‌واته‌ ڕابكه‌ن تاكو به‌ ده‌ستی بهێنن.


پێی وتن: ئێوه‌ش بڕۆنه‌ ڕه‌زه‌كه‌، چه‌ندتان بكه‌وێ ده‌تانده‌مێ. ئه‌وانیش ڕۆیشتن.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite