Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 5:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 به‌ڵام خودا خۆشویستنی خۆی بۆ ده‌رخستین: هێشتا گوناهبار بووین مه‌سیح له‌ پێناوماندا مرد.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 بەڵام خودا خۆشەویستی خۆی بۆ دەرخستین، بەوەی مەسیح لە پێناوی ئێمەدا مرد، کاتێک هێشتا گوناهبار بووین.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 5:8
19 Referans Kwoze  

كه‌س خۆشه‌ویستی له‌مه‌ مه‌زنتری نییه‌ كه‌ یه‌كێک ژیانی خۆی بۆ خۆشه‌ویسته‌كانی دابنێت.


چونكه‌ خودا وه‌ها جیهانی خۆشویست، ته‌نانه‌ت ڕۆڵه‌ تاقانه‌كه‌ی به‌ختكرد، تاكو هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت له‌ناونه‌چێت، به‌ڵكو ژیانی جاویدانیی هه‌بێت.


چونكه‌ كاتێ هێشتا لاواز بووین، مه‌سیح له‌ كاتی دیاریكراودا له‌ پێناو خوانه‌ناسان مرد.


چونكه‌ مه‌سیحیش ته‌نها جارێک له‌پێناوی گوناهه‌كان ئازار درا، بێتاوان له‌ پێناوی تاوانباران، تاكو له‌ خودامان نزیک بكاته‌وه‌. جه‌سته‌ی مراندووه‌ به‌ڵام به‌ ڕووح زیندووه‌،


به‌مه‌ خۆشویستنمان زانی: ئه‌و ژیانی خۆیی بۆ ئێمه‌ دانا. ئێمه‌ش ده‌بێت ژیانی خۆمان بۆ برایان دابنێین.


تاكو له‌ ڕۆژگاری داهاتوو ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌خششی بێ سنووری خۆیمان به‌ نیانی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ ده‌ربخات.


ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی گوناهه‌كانمان به‌ ڕاده‌ست كرا و له‌ پێناوی بێتاوانكردنمان هه‌ستێنرایه‌وه‌.


به‌ڵام به‌زه‌یی پێمدا هاته‌وه‌، تاكو یه‌كه‌مجار له‌ مندا ئیشۆعی مه‌سیح به‌وپه‌ڕی پشوودرێژیی ده‌ربكه‌وێت، وه‌ک په‌ندێک بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن بۆ ژیانی جاویدانی.


به‌ڵام ته‌ورات هات تاكو گوناه‌ زۆر بێت. به‌ڵام له‌كوێ گوناه‌ زۆر بوو، به‌خشش زۆر زیاتر بوو،


به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناڕه‌واییمان ڕه‌وایی خودا ده‌رده‌خات، چی بڵێین؟ ئایا خودا ناڕه‌وایه‌ كه‌ تووڕه‌یی ده‌هێنێ؟ وه‌ک مرۆڤ قسه‌ ده‌كه‌م.


چونكه‌ به‌ ده‌گمه‌ن كه‌سێک له‌ پێناوی مرۆڤێكی خوداناس ده‌مرێت، له‌وانه‌یه‌ له‌ پێناوی مرۆڤێكی باش كه‌سێک بوێرێت بمرێت.


ئه‌وه‌ی به‌زه‌‌یی به‌ ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی نه‌هاته‌وه‌، به‌ڵكو له‌ پێناوی هه‌موومان به‌ختی كرد، ئیتر چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو شتێكمان پێ نابه‌خشێت؟


نه‌ به‌رزی و نه‌ قووڵی، نه‌ ئافریده‌ی دیكه‌، ناتوانێت له‌ خۆشویستنی خودا جیامان بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمانه‌.


من له‌گه‌ڵ مه‌سیح له‌خاچدرام، ئیتر من نیم ئه‌وه‌ی ده‌ژیێت، به‌ڵكو مه‌سیحه‌ له‌ مندا ده‌ژیێت. ئێستاش كه‌وا به‌ جه‌سته‌ ده‌ژیم، ئه‌وا به‌ باوه‌ڕ به‌ ڕۆڵه‌ی خودا ده‌ژیم، ئه‌وه‌ی منی خۆشویست و له‌پێناوی من خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا.


له‌ خۆشویستندا ڕه‌فتار بكه‌ن، وه‌ک مه‌سیح خۆشیویستین و له‌ پێناوی ئێمه‌دا خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا، قوربانییه‌ک و سه‌ربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا.


چونكه‌ هه‌ر كاهینێكی باڵای بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانی و سه‌ربڕاو دانراوه. كه‌واته‌ ئه‌مه‌ پێویسته‌ شتێكی هه‌بێت كه‌ پێشكه‌شی بكات.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite