Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 5:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 ته‌نها ئه‌مه‌ نا، به‌ڵكو له‌ ته‌نگانه‌شدا شانازی ده‌كه‌ین، ده‌زانین ته‌نگانه‌ دانبه‌خۆداگرتن دروست ده‌كات،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 تەنها ئەمە نا، بەڵکو لە تەنگانەشدا شانازی دەکەین، دەزانین تەنگانە دانبەخۆداگرتن دروستدەکات،

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 5:3
21 Referans Kwoze  

به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ به‌رگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌گرێت، چونكه‌ كه‌ سه‌لمێندرا “تاجی ژیان” وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ی خودا به‌ڵێنی پێ داوه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێت.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خوداناسی ئازارتان چێژت، ئه‌وا به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌. له‌وه‌ش مه‌ترسن كه‌ ئه‌وان لێی ده‌ترسن، مه‌شڵه‌ژێن.


چونكه‌ ته‌نگانه‌ی سووک و كاتیمان زیاتر و زیاتر شكۆمه‌ندییه‌كی قورسی جاویدانی بۆ ئێمه‌ لێ دێته‌ كایه‌وه‌.


به‌ خۆڕاگرتنتان خۆتان ده‌به‌نه‌وه‌.


بۆیه‌ داواتان لێ ده‌كه‌م له‌ ناخۆشییه‌كانم وره‌ به‌رنه‌ده‌ن كه‌ له‌پێناوی ئێوه‌یه‌، شكۆمه‌ندی ئێوه‌یه‌.


به‌ڵام ئه‌وان به‌ دڵشادییه‌وه‌ له‌به‌رده‌م سه‌نهه‌دریم ده‌رچوون، چونكه‌ وا دانران شایانی ئه‌وه‌ بن بۆ ناوی ئه‌و سووكایه‌تییان پێ بكرێت.


چونكه‌ خودا له‌پێناوی مه‌سیح ته‌نها باوه‌ڕهێنان به‌ ئه‌وی پێ نه‌به‌خشیون، به‌ڵكو ئازار چێژتنیش له‌ پێناوی ئه‌و.


نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌، به‌ڵكو به‌هۆی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح شانازی به‌ خودا ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌هۆیه‌وه‌ ئاشتبوونه‌وه‌مان وه‌رگرتووه‌.


نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌، به‌ڵكو ئێمه‌ش كه‌ نۆبه‌ره‌ی ڕووحمان هه‌یه‌، خۆشمان له‌ ناخماندا ده‌ناڵێنین كه‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌‌ چاوه‌ڕێی ڕۆڵه‌یێتین، به‌ قوربانیدانی جه‌سته‌مان.


نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌، به‌ڵكو ڕڤقه‌ش له‌ یه‌كێک سكی كرد كه‌ ئسخه‌قی باوكمانه‌.


نه‌ک ته‌نها ئه‌وه‌، به‌ڵكو له‌لایه‌ن وارگه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڕێیه‌تیمان هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌خششه‌ی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ ڕاژه‌ ده‌كرێت بۆ شكۆی خودی په‌روه‌ردگار و بۆ چالاكیتان.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite