Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 5:10 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

10 چونكه‌ ئه‌گه‌ر كاتێ دوژمن بووین له‌گه‌ڵ خودا، به‌ مردنی ڕۆڵه‌كه‌ی ئاشتبووینه‌وه‌، ئه‌ی كاتێ ئاشتبووینه‌وه‌ چه‌ند زیاتر به‌ ژیانی ئه‌و ڕزگار ده‌بین!

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 لەبەر ئەوەی ئەگەر کاتێک دوژمن بووین لەگەڵ خودا، بە مردنی کوڕەکەی ئاشت بووینەوە، ئەی دوای ئەوەی کە ئاشت بووینەوە چەند زیاتر بە ژیانی ئەو ڕزگار دەبین!

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 5:10
29 Referans Kwoze  

ئه‌وه‌ی به‌زه‌‌یی به‌ ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی نه‌هاته‌وه‌، به‌ڵكو له‌ پێناوی هه‌موومان به‌ختی كرد، ئیتر چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو شتێكمان پێ نابه‌خشێت؟


تاكو هه‌ردووكیان له‌ یه‌ک له‌شدا له‌گه‌ڵ خودا ئاشت بكاته‌وه‌ به‌ خاچ، به‌وه‌ش دوژمنایه‌تیی له‌ناوبرد.


زیندووه‌كه‌م، مردوو بووم، ئه‌وه‌تا تاهه‌تایه‌ زیندووم! ئامین. كلیله‌كانی دۆڵی بێبن و مه‌رگم پێیه‌.


له‌مه‌وه‌ش ده‌توانێ ئه‌وانه‌ به‌ ته‌واوی ڕزگار بكات كه‌ به‌هۆی ئه‌و ده‌چنه‌ لای خودا، ئه‌و هه‌میشه‌ زیندووه‌ تاكو داكۆكیان بۆ بكات.


كێیه‌ تاوانبار ده‌كات؟ مه‌سیحه‌ كه‌وا مرد، به‌ڵكو هه‌ستاشه‌وه‌، هه‌ر ئه‌ویش له‌لای ڕاستی خودایه‌ و داكۆكیمان لێده‌كات.


بایه‌خی جه‌سته‌ دوژمنایه‌تیی خودایه‌، چونكه‌ ملكه‌چی ته‌وراتی خودا نابێت، چونكه‌ ناتوانێت.


جا ده‌بووایه‌ له‌ هه‌موو ڕوویه‌كدا له‌ برایانی بچووبایه‌، تاكو میهره‌بان بێت و كاهینی باڵایه‌كی دڵسۆز بێت له‌ شته‌كانی خودا، تاكو ببێته‌ داپۆشه‌ری گوناهه‌كانی گه‌ل،


چونكه‌ ئه‌وه‌ی گوناهی نه‌ده‌ناسی خودا له‌ پێناوی ئێمه‌ كردییه‌ گوناه‌، تاكو له‌ ئه‌ودا ببینه‌ بێتاوانیی خودا.


به‌گوێره‌ی ئینجیل له‌ پێناوی ئێوه‌دا دوژمنن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ پێناوی باوكاندا خۆشه‌ویستن،


نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌، به‌ڵكو به‌هۆی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح شانازی به‌ خودا ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌هۆیه‌وه‌ ئاشتبوونه‌وه‌مان وه‌رگرتووه‌.


پاش كه‌مێک ئیتر جیهان نامبینێت، به‌ڵام ئێوه‌ ده‌مبینن. من زیندووم و ئێوه‌ش ده‌ژین.


وه‌ک باوكی زیندوو ناردوومی، منیش به‌ باوک زیندووم، ئاواش ئه‌وه‌ی من بخوات به‌هۆی من ده‌ژیێت.


چونكه‌ خواستی باوكم ئه‌مه‌یه‌: هه‌ر كه‌سێک ڕۆڵه‌ ببینێت و باوه‌ڕی پێ بهێنێت ژیانی جاویدانیی ده‌‌بێت، منیش له‌ ڕۆژی دوایی هه‌ڵیده‌ستێنمه‌وه‌”.


چونكه‌ وه‌ک باوک ژیانی له‌ خۆیدا هه‌یه‌، به‌ ڕۆڵه‌شی داوه‌ ژیانی له‌ خۆیدا هه‌بێت.


چونكه‌ كاتێ هێشتا لاواز بووین، مه‌سیح له‌ كاتی دیاریكراودا له‌ پێناو خوانه‌ناسان مرد.


كه‌واته‌ ئێمه‌ وه‌كو باڵوێزی مه‌سیحین تێده‌كۆشین، خوداش به‌هۆی ئێمه‌وه‌ بانگهێشت ده‌كات، له‌جیاتی مه‌سیح داواتان لێ ده‌كه‌ین: له‌گه‌ڵ خودا ئاشت بنه‌وه‌.


ئێمه‌ش هه‌موو له‌وان بووین، له‌ هه‌وه‌سه‌كانی جه‌سته‌ماندا ده‌ژیاین، به‌ خواسته‌كانی جه‌سته‌ و بیره‌كانمان ده‌كرد، وه‌ک ئه‌وانی دیكه‌ به‌ سروشت ڕۆڵه‌ی تووڕه‌یی بووین.


ڕۆڵه‌كانم، ئه‌مانه‌تان بۆ ده‌نووسم تاكو گوناه‌ نه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر یه‌كێک گوناهی كرد، ئه‌وا له‌لای باوک داكۆكیكارمان هه‌یه‌ ئیشۆعی مه‌سیحی بێتاوان.


خۆشویستن له‌مه‌دایه‌: نه‌ک ئێمه‌ خودامان خۆشویست، به‌ڵكو ئه‌و خۆشیویستین و ڕۆڵه‌كه‌ی بۆ پۆشینی گوناهه‌كانمان نارد.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite