Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 4:6 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

6 وه‌ک داوید ده‌ڵێت، له‌ به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ی كه‌ خودا بێ كردار بێتاوانی ده‌كات:

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 داود لە خۆزگەخواستن بەو کەسەی کە خودا بەبێ کردار ڕاستودروستیی بۆ دادەنێت، هەمان شت دەڵێت:

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 4:6
31 Referans Kwoze  

ئه‌وه‌ی ڕزگاری كردین و به‌ بانگه‌وازێكی پارسا بانگی كردین، نه‌ک به‌گوێره‌ی كردارمان، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی مه‌به‌ست و به‌خششی خۆی كه‌ پێش ده‌ستپێكی زه‌مانه‌ ئه‌زه‌لیه‌كان به‌ ئیشۆعی مه‌سیح پێمان دراوه‌،


به‌ڵام ئێوه‌ به‌هۆی ئه‌و له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وه‌ی له‌ خوداوه‌ بۆمان بووه‌ دانایی و بێتاوانی و پارساكردن و قوربانی.


له‌ ئه‌ودا بدۆزرێمه‌وه‌، نه‌ک به‌و بێتاوانیه‌ی كه‌ له‌ ته‌وارتدایه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌ باوه‌ڕی مه‌سیحه‌، بێتاوانیه‌كه‌ له‌ خوداوه‌یه‌ و به‌ باوه‌ڕه‌،


چونكه‌ ئه‌وه‌ی گوناهی نه‌ده‌ناسی خودا له‌ پێناوی ئێمه‌ كردییه‌ گوناه‌، تاكو له‌ ئه‌ودا ببینه‌ بێتاوانیی خودا.


ستایش بۆ خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، كه‌ به‌ هه‌موو داڕشتێكی ڕووحی له‌ شوێنه‌كانی ئاسماندا داڕشتی كردووین له‌ مه‌سیحدا،


تاكو له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا داڕشتی ئه‌وڕاهه‌م بۆ نه‌ته‌وه‌كان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ باوه‌ڕ به‌ڵێنی ڕووحه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنین.


ئیتر نیشانه‌ی خروسه‌بڕانی وه‌رگرت، مۆری بێتاوانیی باوه‌ڕ بێ خروسه‌بڕان، تاكو ببێته‌ باوكی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن و خروسه‌یان نه‌بڕاوه‌، تاكو بۆیان به‌ بێتاوانی دابنرێت.


چونكه‌ تیایدا بێتاوانكردن له‌ خوداوه‌ ئاشكرا كراوه‌، هه‌ر له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ تا پایان به‌ باوه‌ڕه‌، وه‌ک نووسراوه‌: {خوداناس به‌ باوه‌ڕ ده‌ژیێت}.


هه‌لیلویا. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ په‌روه‌ردگار ده‌ترسێت، به‌ ڕاسپارده‌كانی زۆر دڵخۆشه‌.


شیمعون په‌تڕۆس، به‌نده‌ و په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح، بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ بێتاوانیی خوداوه‌ندمان و ئیشۆعی مه‌سیحی ڕزگاریده‌ره‌وه‌ باوه‌ڕێكی به‌هاداری وه‌ک ئێمه‌یان ده‌ستكه‌وتووه‌:


ئه‌و خۆشییه‌تان چی به‌سه‌رهات؟ چونكه‌ گه‌واهیتان بۆ ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر بتانتوانیبایه‌ چاوی خۆتان ده‌رده‌هێنا و ده‌تاندامێ.


به‌ڵكو له‌ پێناوی ئێمه‌شه‌، جا بۆمان به‌ بێتاوانی داده‌نرێت، كه‌ باوه‌ڕمان هه‌یه‌ به‌وه‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمانی له‌نێو مردوواندا هه‌ستانده‌وه‌.


ئایا ئه‌م به‌خته‌وه‌ریه‌ ته‌نها بۆ خروسه‌بڕاوانه‌ یان بۆ خروسه‌نه‌بڕاوانیشه‌؟ چونكه‌ ده‌ڵێین، باوه‌ڕ بۆ ئه‌وڕاهه‌م به‌ بێتاوانی دانرا.


ئیتر كوا شانازی؟ نه‌ما. به‌ چ یاسایه‌ک؟ به‌ یاسای كردار؟ نه‌خێر، به‌ڵكو به‌ یاسای باوه‌ڕ.


دوای ماوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌و كۆیلانه‌ دێت و لێیان ده‌پرسێته‌وه‌.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی كار ناكات، به‌ڵكو باوه‌ڕی به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ خودا خوانه‌ناس بێتاوان ده‌كات، ئه‌وا باوه‌ڕه‌كه‌ی بۆی به‌ بێتاوانی داده‌نرێت.


{به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی تاوانه‌كانیان به‌خشراوه‌ و گوناهه‌كانیان داپۆشراوه‌.


به‌ڵام یه‌كێک ده‌ڵێت: “تۆ باوه‌ڕت هه‌یه‌، منیش كردارم هه‌یه‌” باوه‌ڕی خۆتم پیشان بده‌ بێ كردار، منیش به‌ كرداره‌كانم باوه‌ڕی خۆمت پیشان ده‌ده‌م.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite