21 دڵنیابوو كه خودا توانای هه‌یه به‌ڵێنی خۆی بباته‌سه‌ر.
21 دڵنیابوو کە خودا توانای هەیە بەڵێنی خۆی بباتەسەر.
چونكه هیچ شتێک له‌لای خودا مه‌حاڵ نییه”.
ئه‌وڕاهه‌م داینابوو كه خودا ده‌توانێت مردوو هه‌ستێنێته‌وه، له‌وه‌شه‌وه به مه‌جازییانه ئسخه‌قی وه‌رگرته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش ئه‌م ئازارانه ده‌چێژم، به‌ڵام شه‌رم ناكه‌م، چونكه ده‌زانم باوه‌ڕم به كێ هێناوه، دڵنیام ئه‌و ده‌توانێ پارێزگاری سپارده‌كه‌م بكات تا ئه‌و ڕۆژه.
به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕی هێناوه كه له په‌روه‌ردگاره‌وه چی پێ وتراوه دێته دی”.
ئیشۆع سه‌یری كردن و پێی فه‌رموون: “ئه‌مه لای مرۆڤ مه‌حاڵه، به‌ڵام له‌لای خودا هه‌موو شتێک ده‌بێت”.
خودا‌ش ده‌توانێت هه‌موو به‌خششێكتان بۆ زیاد بكات، تاكو هه‌موو كاتێ له هه‌موو شتێک به‌ستان بێت، له هه‌موو كردارێكی باش زیادبن.
تۆ كێی تاكو به‌نده‌ی یه‌كێكی دیكه تاوانبار بكه‌یت؟ ئه‌و بۆ گه‌وره‌ی خۆیه‌تی جێگیر ده‌بێت یان ده‌كه‌وێت. به‌ڵام جێگیر ده‌بێت، چونكه خودا ده‌توانێ جێگیری بكات.
چونكه دڵنیام نه مه‌رگ و نه ژیان، نه فریشته‌كان و نه سه‌رۆكه‌كان و نه هێزه‌كان، نه شته‌كانی ئێستا و نه شته‌كانی داهاتوو
خوداوه‌ندمان له ئاسمانه. هه‌رچی حه‌ز بكات، ده‌یكات.
هه‌موو ئه‌وانه له باوه‌ڕدا مردن و به‌ڵێنه‌كانیان وه‌رنه‌گرت، به‌ڵكو له دووره‌وه بینییان و بڕوایان پێ كرد و دانیان پیانا كه ئه‌وان له‌سه‌ر زه‌ویدا نامۆ و بێگانه‌ن.
ئه‌ی تیئۆپیلای پایه به‌رز، زۆر كه‌س هه‌ستان به داڕشتنی چیرۆكی ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌لای ئێمه ڕوویدابوو،
یه‌كێک ڕۆژێک له ڕۆژێكی دیكه به پارساتر داده‌نێت، یه‌كێكی دیكه هه‌موو ڕۆژێک له‌به‌ر چاو ده‌گرێت. با هه‌ریه‌كه له بیروڕای خۆی دڵنیابێت.