Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 4:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 ئیتر چی بڵێین، ئه‌وڕاهه‌می باوكمان به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ چی په‌یداكرد؟

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 ئیتر چی بڵێین، ئیبراهیم کە بە جەستە باوکمانە، چی بۆ دەرکەوت؟

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 4:1
18 Referans Kwoze  

بۆیه‌ به‌ڵێن له‌ باوه‌ڕه‌وه‌یه‌، تاكو به‌گوێره‌ی به‌خشش بێت و بۆ هه‌موو نه‌وه‌كه‌ مسۆگه‌ر بێت، نه‌ک ته‌نها بۆ ته‌وراتداران، به‌ڵكو بۆ ئه‌وانه‌ش كه‌ باوه‌ڕی ئه‌وڕاهه‌میان هه‌یه‌. ئه‌وه‌ی باوكی هه‌موومانه‌،


ئایا ئه‌وان عیبڕانین؟ منیش. ئایا ئیسڕائیلین؟ منیش. ئایا نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من؟ منیش.


خه‌ڵكینه‌، برایان، كوڕانی پشتی ئه‌وڕاهه‌م و ئه‌وانه‌ی له‌نێوتاندا له‌ خودا ده‌ترسن، په‌یامی ئه‌م ڕزگارییه‌ بۆ ئێوه‌ هاتووه‌.


ئه‌وڕاهه‌می باوكتان دڵشاد بوو كه‌ ڕۆژی من ببینێت، جا بینی و دڵخۆش بوو”.


كه‌واته‌ چی بڵێین؟ ئایا ته‌ورات گوناهه‌؟ حاشا! به‌ڵكو به‌هۆی ته‌وراته‌وه‌ نه‌بێت گوناهم نه‌ده‌ناسی. چونكه‌ هه‌وه‌سم نه‌ده‌زانی ئه‌گه‌ر ته‌ورات نه‌یووتایه‌ {هه‌وه‌سبازی مه‌كه‌!}


بیرمه‌كه‌نه‌وه‌ به‌خۆتان بڵێن: ئه‌وڕاهه‌م باوكمانه‌. چونكه‌ پێتان ده‌ڵێم، خودا ده‌توانێت له‌م به‌ردانه‌ ڕۆڵه‌ بۆ ئه‌وڕاهه‌م په‌یدا بكات.


ئیتر چی به‌مه‌ بڵێین؟ ئه‌گه‌ر خودا له‌گه‌ڵمان بێت كێ دژمانه‌؟


ئایا تۆ له‌ ئه‌وڕاهه‌می باوكمان مه‌زنتری كه‌ مرد؟ پێغه‌مبه‌رانیش مردن. خۆت به‌ چی داده‌نێیت؟”


وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: “ئێمه‌ نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌مین، هه‌رگیز كۆیله‌ی كه‌س نه‌بووینه‌! ئیتر چۆن ده‌فه‌رمووی: ئازاد ده‌بن؟”


به‌رهه‌مێک بده‌ن له‌ تۆبه‌كردن بوه‌شێته‌وه‌. بیرمه‌كه‌نه‌وه‌ به‌خۆتان بڵێن: ئه‌وڕاهه‌م باوكمانه‌. چونكه‌ پێتان ده‌ڵێم، خودا ده‌توانێت له‌م به‌ردانه‌ ڕۆڵه‌ بۆ ئه‌وڕاهه‌م په‌یدا بكات.


باوكی مرۆڤانه‌مان هه‌یه‌ كه‌ ته‌مبێی كردووین و ڕێزی ئه‌ومان گرتووه‌. ئه‌ی چه‌ند زیاتر ملكه‌چی باوكی ڕووحه‌كانمان بین، جا ده‌ژین؟


ئیتر‌ چی بڵێین؟ ئایا له‌ گوناه‌دا بمێنینه‌وه‌ تاكو به‌خشش زیاد بێت؟


سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵه‌كه‌ی كه‌ به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ له‌ نه‌وه‌ی داوید په‌یدابوو،


به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناڕه‌واییمان ڕه‌وایی خودا ده‌رده‌خات، چی بڵێین؟ ئایا خودا ناڕه‌وایه‌ كه‌ تووڕه‌یی ده‌هێنێ؟ وه‌ک مرۆڤ قسه‌ ده‌كه‌م.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite