Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 3:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 حاشا! به‌ڵكو با خودا ڕاستگۆ بێت و هه‌موو مرۆڤ درۆزن. وه‌ک نووسراوه‌: {تا له‌ قسه‌كانت ڕاست بیت و كاتێ حوكم ده‌ده‌یت سه‌ركه‌وتوو بیت}.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 نەخێر! بەڵکو با خودا ڕاستگۆ بێت و هەموو مرۆڤ درۆزن. وەک نووسراوە: ﴿تاکو لە قسەکانت ڕاست بیت و سەرکەوتوو بیت لە حوکمەکانت.﴾

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 3:4
33 Referans Kwoze  

ته‌نها دژ به‌ تۆ گوناهم كرد، له‌به‌رچاوی تۆ خراپه‌م كرد، تاكو له‌ قسه‌كانتدا ڕاست بیت، دادپه‌روه‌ر بیت له‌ حوكمه‌كانت.


من له‌ كاتی سه‌رگه‌ردانیمدا. وتم: “مرۆڤ هه‌موو درۆزنن”.


ئه‌گه‌ر داواكارین بێتاوان بین له‌ مه‌سیحدا، خۆمان گوناهبارین، ئیتر ئایا مه‌سیح ڕاژه‌وانی گوناهه‌؟ حاشا!


به‌ دوو شتی نه‌گۆڕ كه‌ خودا تیایاندا درۆ ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنه‌وایی به‌هێزمان هه‌بێت، ئێمه‌ كه‌ په‌نامان برده‌ به‌ر ده‌ستگرتن به‌و هیوایه‌ی كه‌ له‌پێشمانه‌.


به‌ هیوای ژیانی جاویدانی، ئه‌وه‌ی خودا، كه‌ درۆ ناكات، پێش ده‌ستپێكی زه‌مانه‌ ئه‌زه‌لیه‌كان به‌ڵێنی پێ داوه‌،


ئه‌وه‌ی گه‌واهییه‌كه‌ی په‌سه‌ند ده‌كات، مۆری ده‌كات كه‌ خودا ڕاسته‌.


سه‌راپای وشه‌كانت ڕه‌وایه‌‌. هه‌موو حوكمه‌ دادپه‌روه‌رییه‌كانت تاهه‌تایین.


هه‌روه‌ها بۆ فریشته‌ی وارگه‌ی پیلاده‌لپیا، بنووسه‌: “ئه‌وه‌ی پارسا و ڕه‌وایه‌، كلیله‌كه‌ی داویدی له‌ ده‌سته‌، ئه‌وه‌ی ده‌یكاته‌وه‌ و كه‌س دایناخات، دایده‌خات و كه‌س نایكاته‌وه‌، ده‌فه‌رمووێ:


ده‌شزانین كه‌وا ڕۆڵه‌ی خودا هات و چاوی كردینه‌وه‌ تاكو ڕه‌وا بناسین. ئێمه‌ش له‌ ڕه‌واداین، له‌ ڕۆڵه‌كه‌ی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خوداوه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ و ژیانی جاویدانیه‌.


كه‌واته‌ چی بڵێین؟ ئایا له‌لای خودا سته‌م هه‌یه‌؟ حاشا!


به‌رامبه‌ر په‌رستگای پارسات كڕنۆش ده‌به‌م، سوپاسی ناوت ده‌كه‌م، بۆ میهره‌بانی و ڕه‌وات. چونكه‌ وشه‌ و ناوی خۆت به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا به‌رز كردووه‌ته‌وه‌.


چونكه‌ په‌روه‌ردگار چاكه‌ و میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌. سه‌رڕاستیشی بۆ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌یه‌.


ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌ ڕۆڵه‌ی خودا بهێنێت ئه‌م گه‌واهییه‌ له‌ خۆیدا هه‌یه‌. ئه‌وه‌ی بڕوا به‌ خودا نه‌كات، خودا به‌ درۆزن داده‌نێت، چونكه‌ باوه‌ڕ به‌و گه‌واهییه‌ ناكات كه‌ خودا سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵه‌كه‌ی داویه‌تی.


من به‌خششی خودا پووچه‌ڵ ناكه‌مه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بێتاوانی به‌ ته‌ورات بووایه‌، ئه‌وا مردنی مه‌سیح بێ هۆ بوو!


كه‌واته‌ چی؟ ئایا گوناه‌ بكه‌ین چونكه‌ له‌ ژێر ته‌وراتدا نین به‌ڵكو له‌ ژێر به‌خشش؟ حاشا!


ئایا ته‌ورات به‌ باوه‌ڕ پووچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه‌؟ حاشا، به‌ڵكو ته‌ورات جێگیر ده‌كه‌ین.


ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هات، ده‌خوات و ده‌خواته‌وه‌، ده‌ڵێن: ئه‌مه‌ كابرایه‌كی بخۆر و مه‌یخۆره‌، هاوڕێی باجگران و گوناهبارانه‌. به‌ڵام دانایی به‌ كرده‌وه‌كانی سه‌لمێندرا”.


به‌ڵام حاشا بۆ من، شانازی به‌ هیچ ناكه‌م، خاچی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ جیهان بۆ من له‌خاچدراوه‌، منیش بۆ جیهان.


جا ده‌ڵێم: ئایا خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی ڕه‌تكرده‌وه‌؟ حاشا! چونكه‌ منیش ئیسڕائیلیم، له‌ نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌م له‌ هۆزی بنیامین.


ئاده‌میزاد ته‌نها هه‌ناسه‌یه‌كه‌، مرۆڤ ته‌نها درۆیه‌كه‌، ئه‌گه‌ر بخرێنه‌ تای ته‌رازوو هیچ نین، هه‌موو پێكه‌وه‌ ته‌نها هه‌ناسه‌یه‌كن.


هه‌روه‌ک خودا سه‌رڕاسته‌، وته‌كانمان بۆ ئێوه‌ به‌ڵێ و نه‌خێر نییه‌.


جا ده‌ڵێم: ئایا ساتمه‌یان كرد تاكو بكه‌ون؟ حاشا! به‌ڵكو به‌ گوناهی ئه‌وان ڕزگاری بۆ نه‌ته‌وه‌كان هاته‌ كایه‌وه‌، بۆ وروژاندنی ئیره‌ییان.


كه‌واته‌ چی بڵێین؟ ئایا ته‌ورات گوناهه‌؟ حاشا! به‌ڵكو به‌هۆی ته‌وراته‌وه‌ نه‌بێت گوناهم نه‌ده‌ناسی. چونكه‌ هه‌وه‌سم نه‌ده‌زانی ئه‌گه‌ر ته‌ورات نه‌یووتایه‌ {هه‌وه‌سبازی مه‌كه‌!}


حاشا! ئێمه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ گوناه‌ مردین، ئیتر چۆن تیایدا بژین؟


دێت و ئه‌و ڕه‌زه‌وانانه‌ ده‌كوژێت و ڕه‌زه‌كه‌ ده‌داته‌ خه‌ڵكی دیكه‌”. كاتێ گوێیان لێبوو وتیان: “حاشا!”


باشه‌، ئایا چاكه‌ بۆ من بووه‌ته‌ مه‌رگ؟ حاشا! به‌ڵكو گوناه‌، تاكو ده‌ركه‌وێت كه‌ به‌ ڕاستی گوناهه‌، به‌هۆی چاكه‌وه‌ مه‌رگ له‌ مندا هێنایه‌ كایه‌وه‌، تاكو به‌هۆی ڕاسپارده‌كه‌ ئاشكرا بێت كه‌ گوناه‌ به‌ ته‌واوه‌تی خراپه‌.


ئایا نازانن له‌شتان ئه‌ندامی مه‌سیحه‌؟ ئایا ئه‌ندامی مه‌سیح بكه‌مه‌ ئه‌ندامی داوێنپیسێک؟ حاشا!


به‌ دانپیانانی گشتی، نهێنیی خوداناسی مه‌زنه‌: خودا له‌ له‌شدا ده‌ركه‌وت، له‌ ڕووحدا پاكانه‌ی كرا، له‌لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه‌ بینرا، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا، له‌ جیهاندا باوه‌ڕی پێ هێنرا، له‌ شكۆمه‌ندی به‌رزكرایه‌وه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite