Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 3:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ زیاتره‌! یه‌كه‌میان چونكه‌ وشه‌كانی خودایان پێ سپێردرا.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 زۆر شتیان لە نەتەوەکانی دیکە زیاترە! پێش هەموو شتێک، وشەکانی خودایان پێ سپێردرا.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 3:2
29 Referans Kwoze  

ئیسڕائیلییه‌كان، ڕۆڵه‌یێتی و شكۆ و په‌یمانه‌كان و ته‌ورات و په‌رستن و به‌ڵێنه‌كان هی ئه‌وانه‌.


هه‌ر ئه‌ویش بوو له‌ چۆڵه‌وانی له‌نێو وارگه‌كه‌دا بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و فریشته‌یه‌ی له‌ شاخی سینه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵی ده‌كرد، له‌گه‌ڵ باوكانیشمان، ئه‌وه‌ی وته‌ زیندووه‌كانی وه‌رگرت تاكو بمانداتێ.


چونكه‌ ده‌بووایه‌ له‌به‌ر كاته‌كه‌ ببوونایه‌ته‌ ڕابی، به‌ڵكو پێویستتانه‌ یه‌كێک بنه‌ماكانی سه‌ره‌تای وشه‌ی خوداتان فێر بكاته‌وه‌. پێویستتان به‌ شیره‌، نه‌ک خۆراكی پته‌و.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر خۆبه‌خش ئه‌وه‌ بكه‌م، ئه‌وا پاداشت ده‌كرێم. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ناچاری بێت، ئه‌وا متمانه‌ی بریكاریه‌تیم دراوه‌تێ.


ئه‌گه‌ر یه‌كێک قسه‌ بكات با وه‌ک فه‌رمووده‌كانی خودا بێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێک ڕاژه‌ ده‌كات وه‌ک به‌ هێزێک له‌ خوداوه‌ درابێت، تاكو خودا له‌ هه‌موو شتێكدا شكۆدار بێت به‌ ئیشۆعی مه‌سیح كه‌ تاجاویدانی شكۆ و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌. ئامین.


پاشان پێی وتم: “ئه‌م وتانه‌ سه‌رڕاست و ڕه‌وان. په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ڕووحی پێغه‌مبه‌ره‌ پارساكان، فریشته‌كه‌ی خۆی نارد تاكو ئه‌و شتانه‌ پیشانی به‌نده‌كانی خۆی بدات كه‌ ده‌بێت زوو ڕووبده‌ن”.


كه‌وتمه‌ به‌رپێی تاكو كڕنۆشی بۆ ببه‌م. به‌ڵام پێی وتم: “وا مه‌كه‌! منیش له‌گه‌ڵ تۆ و برایانت به‌نده‌ی هاوكارم، ئه‌وانه‌ی پابه‌ندن به‌ گه‌واهییان بۆ ئیشۆع. كڕنۆش بۆ خودا ببه‌! چونكه‌ گه‌واهیی ئیشۆع ڕووحی پێشبینییه‌”.


تیماتیئوس، سپارده‌كه‌ بپارێزه‌. خۆت دوور بخه‌وه‌ له‌ قسه‌ی ناڕه‌وا و له‌و وته‌ بێ كه‌ڵكانه‌ی به‌ درۆ ناونراوه‌ زانست،


به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، بینییان كه‌ ئینجیل بۆ خروسه‌نه‌بڕاوان به‌ من سپێردراوه‌، وه‌ک ئینجیل بۆ خروسه‌بڕاوان به‌ په‌تڕۆس.


واتا خودا له‌ مه‌سیحدا جیهانی له‌گه‌ڵ خۆی ئاشت كرده‌وه‌، گوناهه‌كانیان له‌سه‌ر نانووسێت و په‌یامی ئاشتبوونه‌وه‌ی به‌ ئێمه‌ سپاردووه‌.


كه‌واته‌ چییه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیان باوه‌ڕیان نه‌هێنا؟ ئایا ناپاكییان سه‌رڕاستیی خودا پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌؟


خواستی ئه‌و ده‌زانیت، چی باشترینه‌ جیای ده‌كه‌یته‌وه‌، چونكه‌ له‌ ته‌ورات فێربوویت،


كه‌ پێشتر له‌ سیپاره‌ پارسا‌كاندا به‌هۆی پێغه‌مبه‌ره‌كان به‌ڵێنی دابوو،


سیپاره‌كان بپشكنن، چونكه‌ ده‌زانن ژیانی جاویدانی بۆ ئێوه‌ تێدایه‌. ئه‌وانه‌ش گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن،


وشه‌ی تۆ زۆر بێگه‌رده‌، به‌نده‌كه‌ت حه‌زی لێیه‌تی.


كه‌واته‌ جوو چی زیاتره‌؟ یان سوودی خروسه‌بڕان چییه‌؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite