Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 3:19 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

19 ئێستا ده‌زانین هه‌رچی ته‌ورات ده‌یڵێت، به‌وانه‌ی ده‌ڵێت كه‌ له‌ ژێر سایه‌ی ته‌وراتدان، تاكو هه‌موو ده‌مێک دابخرێت و هه‌موو جیهان بكه‌وێته‌ ژێر سزادانی خودا.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

19 ئێستا دەزانین هەرچی شەریعەت دەیڵێت، بەوانەی دەڵێت کە لەژێر سایەی شەریعەتدان، تاکو هەموو دەمێک دابخرێت و هەموو جیهان بکەوێتە ژێر لێپرسینەوەی خودا.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 3:19
24 Referans Kwoze  

چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشت به‌ كرداری ته‌ورات ده‌به‌ستن، له‌ ژێر نه‌فره‌تدان، چونكه‌ نووسراوه‌: “هه‌ر كه‌سێک له‌ هه‌موو نووسراوی سیپاره‌كانی ته‌ورات جێگیر نه‌بێت بۆ په‌یڕه‌وكردن، نه‌فره‌ت لێكراوه‌”.


كه‌واته‌ چی؟ ئێمه‌ باشترین؟ نه‌خێر هه‌رگیز! چونكه‌ ئێمه‌ جوو و یۆنانیمان تۆمه‌تبار كرد كه‌ هه‌ردوو لایه‌ن له‌ ژێر گوناهدان،


به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌ ڕووح بهاژورێن، ئه‌وا له‌ ژێر سایه‌ی ته‌وراتدا نین.


تاكو هیچ جه‌سته‌دارێك له‌به‌رده‌می شانازی نه‌كات.


چونكه‌ هه‌مووان گوناهیان كرد و پێویستیان به‌‌ شكۆی خودایه‌،


دروسته‌كان ئه‌مه‌ ده‌بینن و دڵخۆش ده‌بن، هه‌موو خراپه‌یه‌ک ده‌می ده‌گیرێت.


ئه‌ی ئه‌وانه‌ی حه‌زده‌كه‌ن له‌ ژێر سایه‌ی ته‌ورات بن، پێم بڵێن: ئایا ته‌ورات نابیستن؟


تاكو ببێته‌ قوربانی بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ سایه‌ی ته‌وراتدان، تاكو وه‌ک ڕۆڵایه‌تی به‌ده‌ست بهێنین.


چونكه‌ شته‌ نه‌بینراوه‌كان، توانا جاویدانی و خودایه‌تییه‌كه‌ی، له‌ به‌دیهێنانی جیهانه‌وه‌ به‌هۆی دروستكراوان دركی پێ كراوه‌ و به‌ ڕوونی بینراوه‌، بۆیه‌ بێ بیانوون.


ئه‌وانه‌ی گوێیان لێبوو، ویژدانیان سه‌ركۆنه‌ی كردن و یه‌ک له‌دوای یه‌ک ڕۆیشتن، ده‌ستپێک له‌ پیرانه‌وه‌. ئه‌وسا ئیشۆع به‌ ته‌نها مایه‌وه‌، ژنه‌كه‌ش له‌ناوه‌ڕاست.


حاشا! به‌ڵكو با خودا ڕاستگۆ بێت و هه‌موو مرۆڤ درۆزن. وه‌ک نووسراوه‌: {تا له‌ قسه‌كانت ڕاست بیت و كاتێ حوكم ده‌ده‌یت سه‌ركه‌وتوو بیت}.


له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ زیاتره‌! یه‌كه‌میان چونكه‌ وشه‌كانی خودایان پێ سپێردرا.


به‌ڵام ئه‌مه‌ بوو تاكو ئه‌و وشه‌یه‌ بێته‌ دی كه‌ له‌ ته‌وراته‌كه‌یاندا نووسراوه‌: {به‌بێ هۆ ڕقیان لێمبووه‌وه‌}.


به‌ڵام پاشا به‌ خودا دڵخۆش ده‌بێت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی سوێندی پێ ده‌خۆن شانازی ده‌كه‌ن، چونكه‌ ده‌می درۆزنان ده‌داخرێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite