11 كه‌س تێناگات، كه‌س به‌دوای خودا ناگه‌ڕێت.
11 کەس نییە تێبگات، کەس نییە بەدوای خودا بگەڕێت.
خودا له ئاسمانه‌وه سه‌یری ئاده‌میزادان ده‌كات: ئایا كه‌س هه‌یه تێگه‌یشتوو بێت، كه‌س هه‌یه به‌دوای خودا بگه‌ڕێت.
چونكه پێشتر ئێمه‌ش گێل و یاخی و گومڕا بووین، به‌نده‌ی هه‌وه‌س و چێژی جۆراوجۆر بووین، له كینه و ئیره‌یی ده‌ژیاین، ئێسكگران، ڕقمان له یه‌كتری بوو.
بایه‌خی جه‌سته دوژمنایه‌تیی خودایه، چونكه ملكه‌چی ته‌وراتی خودا نابێت، چونكه ناتوانێت.
ده‌شزانین كه‌وا ڕۆڵه‌ی خودا هات و چاوی كردینه‌وه تاكو ڕه‌وا بناسین. ئێمه‌ش له ڕه‌واداین، له ڕۆڵه‌كه‌ی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خوداوه‌ندی ڕاسته‌قینه و ژیانی جاویدانیه.
كه ناسینی خودایان له‌لا په‌سه‌ند نه‌بوو، ئیتر خودا دایانیه ده‌ست هزرێكی ڕه‌تكراو، تاكو ئه‌وه بكه‌ن كه ناشێت.
هه‌رچه‌نده خۆیان به دانا ده‌زانن، بوونه گێل،
هه‌ر كه‌سێک وشه‌ی پاشایه‌تی ببیستێت و تێینه‌گات، به‌دكار دێت و ئه‌وه‌ی له دڵیدا تۆوكراوه ده‌یڕفێنێت. ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ڕێگاكه تۆوكرا.
ئه‌ی گێله‌كان له‌نێو گه‌ل، تێبگه‌ن. ئه‌ی نه‌زانه‌كان، كه‌ی تێده‌گه‌ن؟
ئایا تاوانباران فێر نه‌بوون ئه‌وانه‌ی وه‌ک نان گه‌له‌كه‌ی من ده‌خۆن و ئه‌وانه‌ی له خودا ناپاڕانه‌وه؟
وه‌ک نووسراوه: {كه‌س بێ‌تاوان نییه، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش،
هه‌مووان گومڕابوون وپێكڕا به‌دكاربوون. كه‌س نییه چاكه بكات، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش نییه.