Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 2:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 ناخۆشی و ته‌نگانه‌ بۆ هه‌ر مرۆڤێكه‌ كه‌ خراپه‌ ده‌كات: یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا یۆنانی.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 ناخۆشی و تەنگانە بۆ هەر مرۆڤێکە کە خراپە دەکات، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 2:9
35 Referans Kwoze  

چونكه‌ كاتی ده‌ستپێكردنی لێپرسینه‌وه‌یه‌ له‌ ماڵی خودا. ئه‌گه‌ر ده‌ستپێک له‌ ئێمه‌وه‌ بێت، پایانی ئه‌وانه‌ چی ده‌بێت كه‌ گوێڕایه‌ڵی ئینجیلی خودا نابن؟


چونكه‌ شه‌رمم به‌ ئینجیلی مه‌سیح نییه‌، چونكه‌ هێزی خودایه‌ بۆ ڕزگاربوونی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن، یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا بۆ یۆنانی.


له‌لای خودا دادپه‌روه‌رانه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی ته‌نگتان پێ هه‌ڵده‌چنن سزایان به‌ ته‌نگانه‌ بداته‌وه‌،


له‌نێو ئه‌واندا ئێمه‌شی بانگكردووه‌، نه‌ک ته‌نها له‌ جوو، به‌ڵكو له‌ نه‌ته‌وه‌كانیش.


شكۆ و ڕێز و ئاشتی بۆ هه‌موو چاكه‌كارێكه‌: یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا یۆنانی.


یه‌كه‌مجار خودا ئیشۆعی ڕۆله‌كه‌ی بۆ ئێوه‌ به‌دیهێناوه‌، ناردوویه‌تی تاكو داڕشتتان بداتێ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌تان له‌ خراپه‌كانی”.


به‌ ناوی ئه‌ویش تۆبه‌كردن بۆ لێخۆشبوونی گوناه‌ بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ڕابگه‌یێندرێت، ده‌ستپێک له‌ یروشلایمه‌وه‌.


له‌وێدا جوو و یۆنانی نییه‌، خروسه‌بڕاو و خروسه‌نه‌بڕاو، به‌ربه‌ری و سكیتی، كۆیله‌ و ئازاد نییه‌، به‌ڵكو مه‌سیح هه‌مووه‌ و له‌ هه‌موودایه‌.


جوو و یۆنانی نییه‌، كۆیله‌ و ئازاد نییه‌، نێر و مێ نییه‌، چونكه‌ هه‌مووتان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا یه‌كن.


چونكه‌ جیاوازی له‌نێوان جوو و یۆنانی نییه‌، چونكه‌ هه‌مان په‌روه‌ردگاره‌ بۆ هه‌مووان، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌.


با له‌لاتان زانراو بێت، ڕزگاریی خودا بۆ نه‌ته‌وه‌كان نێردرا، ئه‌وانیش گوێ ده‌گرن!”.


دوای سێ ڕۆژ پۆڵۆس پێشه‌وایانی جووی بانگكرد، كاتێ كۆبوونه‌وه‌ پێی وتن: “برایان، هه‌رچه‌نده‌ هیچم له‌ دژی گه‌له‌كه‌مان و نه‌ریتی باوكان نه‌كردووه‌، له‌ یروشلایم گیرام و درامه‌ ده‌ستی ڕۆمانییه‌كان.


به‌ڵكو یه‌كه‌مجار بۆ دانیشتووانی دره‌مسوق و یروشلایم ڕامگه‌یاند، تاكو هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی ئیهوود، ئینجا نه‌ته‌وه‌كانیش تۆبه‌ بكه‌ن و بۆ خودا بگه‌ڕێنه‌وه‌، كردارێک بكه‌ن له‌ تۆبه‌كردن بوه‌شێته‌وه‌.


گه‌واهیم بۆ جوو و یۆنانییه‌كان داوه‌ بۆ تۆبه‌كردن به‌ره‌و خودا و باوه‌ڕ به‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان.


خه‌ڵكینه‌، برایان، كوڕانی پشتی ئه‌وڕاهه‌م و ئه‌وانه‌ی له‌نێوتاندا له‌ خودا ده‌ترسن، په‌یامی ئه‌م ڕزگارییه‌ بۆ ئێوه‌ هاتووه‌.


كاتێ ئه‌مه‌یان بیست، بێده‌نگ بوون و خودایان شكۆدار كرد، وتیان: “كه‌واته‌ خودا تۆبه‌كردنی بۆ ژیان به‌ نه‌ته‌وه‌كانیش به‌خشیوه‌!”.


چونكه‌ چی به‌كه‌ڵكی مرۆڤ دێت ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهان بباته‌وه‌ و خۆی بدۆڕێنێت؟ یان مرۆڤ بۆ كڕینه‌وه‌ی خۆی چی ده‌دات؟


به‌دكاره‌كان نه‌هامه‌تییان زۆره‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پشت به‌ په‌روه‌ردگار ببه‌ستێت، به‌ میهره‌بانی ده‌وری ده‌دات.


كێ له‌ خۆشویستنی مه‌سیح جیامان ده‌كاته‌وه‌؟ توندی یان ته‌نگانه‌ یان چه‌وسانه‌وه‌ یان برسیێتی یان ڕووتی یان مه‌ترسی یاخود شمشێر؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite