Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 2:7 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 ژیانی جاویدانیش بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ به‌ دانبه‌خۆداگرتنه‌وه‌ له‌ كاری چاكه‌دا داوای شكۆ و ڕێز و نه‌مری ده‌كه‌ن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 ژیانی هەتاهەتاییش بۆ ئەوانەیە کە بە دانبەخۆداگرتنەوە لە کاری چاکەدا داوای شکۆ و ڕێز و نەمری دەکەن.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 2:7
38 Referans Kwoze  

ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ زه‌وییه‌ چاكه‌كه‌یه‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌ دڵێكی چاک و باشه‌وه‌ وشه‌كه‌ ده‌بیستن و‌ به‌ خۆڕاگرییه‌وه‌ ڕایده‌گرن وبه‌رهه‌م ده‌ده‌ن.


ئێستاش ئاشكرا بوو به‌ ده‌ركه‌وتنی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕزگاریده‌رمان، ئه‌وه‌ی مه‌رگی پووچه‌ڵ كرده‌وه‌، ژیان و نه‌مری به‌هۆی ئینجیل ڕووناک كرده‌وه‌،


كه‌واته‌، برایانی خۆشه‌ویستم، جێگیر بن، نه‌هه‌ژێن. هه‌میشه‌ خۆتان بۆ كاری په‌روه‌ردگار ته‌رخان بكه‌ن، بزانن ڕه‌نجتان بۆ په‌روه‌ردگار بێ سوود نییه‌.


چونكه‌ كرێی گوناه‌ مه‌رگه‌، به‌ڵام دیاریی خودا ژیانی جاویدانیه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ خودا ویستی له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا پێیان بناسێنی كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندیی شكۆی ئه‌م نهێنییه‌ چییه‌، ئه‌ویش مه‌سیحه‌ كه‌ له‌نێوتاندایه‌، هیوای شكۆمه‌ندییه‌.


كه‌واته‌ با له‌ چاكه‌كاری نه‌كه‌وین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر وره‌ به‌رنه‌ده‌ین له‌ كاتی خۆیدا دروێنه‌ی ده‌كه‌ین.


پێم وایه‌ ئازاره‌كانی ئێستا له‌گه‌ڵ شكۆی داهاتوو كه‌ تیاماندا ئاشكرا ده‌كرێت به‌راورد ناكرێت.


شكۆ و ڕێز و ئاشتی بۆ هه‌موو چاكه‌كارێكه‌: یه‌كه‌مجار بۆ جوو ئینجا یۆنانی.


پشت به‌ په‌روه‌ردگار ببه‌سته‌ و چاكه‌ بكه‌، له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه‌ نیشته‌جێ‌ به‌ و چاودێریی سه‌رڕاستی بكه‌.


چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگار به‌. با دڵت توند و به‌هێز بێت، چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگار به‌.


ئه‌مه‌یه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی ئه‌و پێیداوین: ژیانی جاویدانی.


تاكو ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌فرانه‌ی به‌زه‌یی ئاشكرا بكات كه‌ پێشتر بۆ شكۆمه‌ندی ئاماده‌ی كردوون؟


چۆن ده‌توانن باوه‌ڕ بهێنن ئه‌گه‌ر شكۆ له‌ یه‌كتری وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌و شكۆیه‌ی له‌ تاكه‌ خوداوه‌یه‌ داوا ناكه‌ن؟


چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگار بكه‌ و ڕێگای ئه‌و بگره‌. ئه‌ویش به‌رزت ده‌كاته‌وه‌ و ده‌تكات به‌ میراتگری زه‌ویه‌كه‌، كاتێ به‌دكاران دوایان ده‌بڕێته‌وه‌، ده‌یان بینیت.


ئا به‌م شێوه‌یه‌ ئارامی گرت و ئینجا به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.


تاكو ته‌مبه‌ڵ نه‌بن، به‌ڵكو لاسایی ئه‌وانه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ باوه‌ڕ و ئارامگرتن میراتگری به‌ڵێنه‌كانن.


جا ئه‌وانه‌ بۆ ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی جاویدانی ده‌چن، خوداناسانیش بۆ ژیانێكی جاویدانی”.


به‌ خۆڕاگرتنتان خۆتان ده‌به‌نه‌وه‌.


سه‌پانیش كرێ وه‌رده‌گرێ و بۆ ژیانی جاویدانی به‌رهه‌م كۆده‌كاته‌وه‌، تاكو تۆوده‌ر و سه‌پان پێكه‌وه‌ دڵشاد بن.


به‌م جۆره‌ش هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانیش: له‌ له‌ناوچوون ده‌چێندرێت، له‌ له‌ناونه‌چوون هه‌ڵده‌ستێندرێته‌وه‌.


برایان، ئه‌مه‌تان پێ ده‌ڵێم: گۆشت و خوێن ناتوانێت ببێته‌ میراتگری پاشایه‌تیی خودا، هه‌روه‌ها له‌ناوچوو نابێته‌ میراتگری له‌ناونه‌چوو.


بـه‌خـشـش لـه‌گـه‌ڵ هـه‌مـوو ئـه‌وانـه‌ بـێـت، كه‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاری ئێمه‌یان بـه‌ مـیهـره‌بـانـیـه‌وه‌ خـۆشـده‌وێـت. ئامین.


بۆ پاشای جاویدانی، نه‌مر و نه‌بینراو، تاقه‌ خودای دانا، ڕێز و شكۆی تاهه‌تایه‌ بۆ ئه‌وه‌! ئامین.


كه‌مێک له‌ فریشته‌كان كه‌مترت دانا، تاجی شكۆ و ڕێزت خسته‌ سه‌ری، كاره‌كانی ده‌ستی خۆتت پێ سپارد.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite