6 ئه‌وه‌ی پاداشتی هه‌ر یه‌كێک به‌گوێره‌ی كرداره‌كانی ده‌داته‌وه.
6 خودا ﴿پاداشتی هەر یەکێک بەگوێرەی کردارەکانی دەداتەوە.﴾
هه‌روه‌ها میهره‌بانیش هی تۆیه، ئه‌ی په‌روه‌ردگار. هه‌ر كه‌سێک به‌پێی كرده‌وه‌ی خۆی پاداشتی ده‌ده‌یته‌وه.
چونكه ده‌بێت هه‌موومان له‌به‌رده‌م ته‌ختی مه‌سیح ده‌ربكه‌وین، تاكو هه‌ریه‌كه بۆ ئه‌و شتانه‌ی به‌هۆی له‌ش كردوویه‌تی شایسته‌یی خۆی وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر باشه یاخود خراپ.
چونكه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به شكۆی باوكییه‌وه له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وسا پاداشتی هه‌ر كه‌سێک به‌پێی كرداری ده‌داته‌وه.
“ئه‌وه‌تا خێرا دێم! پاداشتی خۆم پێیه، تاكو پاداشتی هه‌ر كه‌سێک به‌گوێره‌ی كاره‌كه‌ی بده‌مه‌وه.
مردووه‌كانم بینی به گه‌وره و بچووكه‌وه له‌به‌رده‌م خودا ڕاوه‌ستابوون، سیپاره‌كان كرانه‌وه. سیپاره‌یه‌كی دیكه‌ش كه سیپاره‌ی ژیانه كرابووه‌وه. مردووه‌كان به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كانیان به‌وه‌ی له سیپاره‌كان نووسراوه حوكم دران.
چێنه‌ر و ئاودێر یه‌كن، به‌ڵام هه‌ریه‌كه به‌گوێره‌ی ماندووبوونی خۆی كرێی خۆی وه‌رده‌گرێت.
هه‌روه‌ها منداڵه‌كانی به مه‌رگ ده‌كوژم، جا هه‌موو وارگه‌كانیش ده‌زانن من پشكێنه‌ری مێشک و دڵه‌كانم، هه‌ر یه‌كێكیشتان به‌گوێره‌ی كاره‌كانی ده‌یده‌مێ.
كه‌واته پێش كات حوكم له شتێك مه‌ده‌ن، تاكو په‌روه‌ردگار دێته‌وه، ئه‌وه‌ی شاردراوه‌كانی تاریكی ڕووناك ده‌كاته‌وه و نیازی دڵان ده‌رده‌خات. ئه‌وسا هه‌ر یه‌كێك له‌لایه‌ن خوداوه ستایش ده‌كرێت.
باوه‌ڕت هه‌یه؟ با له‌به‌رده‌م خودا بۆ خۆت بێت! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی خۆی تاوانبار ناكات له‌و شته‌ی په‌سه‌ندی ده‌كات.
كه‌واته شتێكی گه‌وره نییه ئه‌گه‌ر ڕاژه‌وانانی خۆیان بۆ شێوه‌ی ڕاژه‌وانی خوداناسی بگۆڕن. دواڕۆژیان به‌گوێره‌ی كرداریان ده‌بێت.
ئه‌سكه‌نده‌ری مسگه‌ر زۆر خراپه‌ی له‌گه‌ڵ كردم، په‌روه‌ردگار به‌پێی كرداره‌كانی پاداشتی بدات.