2 ئێمه ده‌زانین كه حوكمی خودا ڕه‌وایه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌م شتانه ده‌كه‌ن.
2 بەڵام دەزانین حوکمی خودا ڕاستە بەسەر ئەوانەی ئەم شتانە دەکەن.
په‌روه‌ردگار له هه‌موو ڕێگاكانی باشخوازه، له هه‌موو كرده‌وه‌وكانی میهره‌بانه.
له به‌رده‌م په‌روه‌ردگار، چونكه دێت تا دادوه‌ریی زه‌وی بكات. دادوه‌ریی جیهان ده‌كات به دادپه‌روه‌ری. گه‌لانیش به سه‌رڕاستی.
له به‌رده‌م په‌روه‌ردگار. چونكه هات. هات تا دادوه‌ریی زه‌وی بكات. دادوه‌ریی جیهان ده‌كات به دادپه‌روه‌ری. گه‌لانیش به سه‌رڕاستی.
چونكه حوكمه‌كانی ڕه‌وا و دادپه‌روه‌رن. داوێنپیسه مه‌زنه‌كه‌ی تاوانبار كرد كه به داوێنپیسییه‌كه‌ی زه‌ویی گه‌نده‌ڵ ده‌كرد. تۆڵه‌ی خوێنی به‌نده‌كانی خۆی لێكرده‌وه”.
گوێم له فریشته‌ی ئاوه‌كان بوو ده‌یووت: “تۆ دادپه‌روه‌ریت، ئه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بووه و ده‌بێت، چونكه ئاوا حوكمت داوه،
كه‌واته چی بڵێین؟ ئایا له‌لای خودا سته‌م هه‌یه؟ حاشا!
به‌ڵام له‌به‌ر توندی و دڵی تۆبه نه‌كردووت، له ڕۆژی تووڕه‌یی و ئاشكراكردنی حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌ی خودا، تووڕه‌یی بۆ خۆت كۆده‌كه‌یته‌وه،
چونكه ڕۆژێكی داناوه تیایدا به‌ته‌مایه به دادپه‌روه‌ری جیهان حوكم بدات، به پیاوێک كه دیاری كردووه، به‌ڵگه‌شی به هه‌مووان داوه كه له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه”.
چونكه تۆ دادپه‌روه‌رانه دادوه‌ریت بۆ كردووم، تۆ له‌سه‌ر ته‌ختی خۆت دانیشتووی، دادوه‌رێكی دادپه‌روه‌ریت.
بۆیه تۆ بێ بیانوویت ئه‌ی مرۆڤ، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی حوكم ده‌ده‌یت، چونكه به‌وه‌ی خه‌ڵكی پێ حوكم ده‌ده‌یت، خۆت تاوانبار ده‌كه‌یت، چونكه تۆ كه حوكم ده‌ده‌یت، خۆشت هه‌مان شت ده‌كه‌یت!
ئایا ئه‌ی مرۆڤ، كه حوكم ده‌ده‌یته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی وا ئه‌م شتانه ده‌كه‌ن و خۆشت هه‌مان شت ده‌كه‌یت، وا ده‌زانیت له حوكمی خودا ده‌رباز ده‌بیت؟