Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 2:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 له‌و ڕۆژه‌دا كاتێ خودا نهێنییه‌كانی خه‌ڵک به‌هۆی ئینجیله‌كه‌م له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا حوكم ده‌دات.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 لەو ڕۆژەدا کاتێک خودا نهێنییەکانی خەڵک لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە حوکم دەدات، بەپێی ئەو مزگێنییەی کە من ڕایدەگەیەنم.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 2:16
31 Referans Kwoze  

كه‌واته‌ پێش كات حوكم له‌ شتێك مه‌ده‌ن، تاكو په‌روه‌ردگار دێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی شاردراوه‌كانی تاریكی ڕووناك ده‌كاته‌وه‌ و نیازی دڵان ده‌رده‌خات. ئه‌وسا هه‌ر یه‌كێك له‌لایه‌ن خوداوه‌ ستایش ده‌كرێت.


چونكه‌ ڕۆژێكی داناوه‌ تیایدا به‌ته‌مایه‌ به‌ دادپه‌روه‌ری جیهان حوكم بدات، به‌ پیاوێک كه‌ دیاری كردووه‌، به‌ڵگه‌شی به‌ هه‌مووان داوه‌ كه‌ له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه‌‌”.


ئینجا ڕایسپاردین بۆ گه‌ل ڕابگه‌یێنین و گه‌واهی بده‌ین كه‌ خودا ئه‌می به‌ دادوه‌ری زیندووان و مردووان داناوه‌.


چونكه‌ شاردراوه‌ نییه‌ ئاشكرا نه‌بێت و ده‌رنه‌كه‌وێت.


ئه‌وانه‌ هه‌ژمارد ده‌ده‌نه‌ ئه‌وه‌ی ئاماده‌یه‌ مردووان و زیندووان حوكم بدات.


حاشا! ئه‌گینا چۆن خودا جیهان حوكم ده‌دات؟


له‌ به‌رده‌م په‌روه‌ردگار، چونكه‌ دێت تا دادوه‌ریی زه‌وی بكات. دادوه‌ریی جیهان ده‌كات به‌ دادپه‌روه‌ری. گه‌لانیش به‌ سه‌رڕاستی.


په‌روه‌ردگار ده‌زانێت چۆن له‌خواترسان له‌ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌رباز بكات و خوانه‌ناسان تا ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌ له‌ ژێر سزادان بهێڵێته‌وه‌،


له‌به‌رده‌م خودا و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو له‌ كاتی ده‌ركه‌وتنی و پاشایێتیه‌كه‌ی، زیندووان و مردووان حوكم ده‌دات، ڕاتده‌سپێرم:


یادی ئیشۆعی مه‌سیح بكه‌، هه‌ستاوه‌ی نێو مردووان، له‌ نه‌وه‌ی داویده‌، به‌گوێره‌ی ئینجیله‌كه‌م،


به‌گوێره‌ی ئینجیلی شكۆی خودای پیرۆز، ئه‌وه‌ی به‌ من سپێردراوه‌.


بۆ ئه‌وه‌ی توانای هه‌یه‌ جێگیریتان بكات به‌گوێره‌ی ئینجیله‌كه‌م و ڕاگه‌یاندنی ئیشۆعی مه‌سیح، به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنییه‌ی كه‌ له‌ كاته‌ ئه‌زه‌لییه‌كانه‌وه‌ به‌ شاراوه‌یی مابووه‌وه‌،


ئه‌وه‌ی ڕه‌تم بكاته‌وه‌ و وته‌كانم په‌سه‌ند نه‌كات، یه‌كێكی هه‌یه‌ حوكمی بدات، ئه‌و قسه‌یه‌ی كردم له‌ ڕۆژی دوایی حوكمی ده‌دات.


وه‌ک بۆ مرۆڤ دانراوه‌ جارێک بمرێت، دواتر لێپرسینه‌وه‌یه‌،


ئێستا تاجی خوداناسیم بۆ دانراوه‌، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاری دادوه‌ره‌ له‌و ڕۆژه‌دا ده‌مداتێ، ته‌نها بۆ من نییه‌، به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌ كه‌ تامه‌زرۆی ده‌ركه‌وتنین.


چونكه‌ ده‌بێت هه‌موومان له‌به‌رده‌م ته‌ختی مه‌سیح ده‌ربكه‌وین، تاكو هه‌ریه‌كه‌ بۆ ئه‌و شتانه‌ی به‌هۆی له‌ش كردوویه‌تی شایسته‌یی خۆی وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر باشه‌ یاخود خراپ.


به‌ڵام له‌به‌ر توندی و دڵی تۆبه‌ نه‌كردووت، له‌ ڕۆژی تووڕه‌یی و ئاشكراكردنی حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌ی خودا، تووڕه‌یی بۆ خۆت كۆده‌كه‌یته‌وه‌،


چونكه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌ شكۆی باوكییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وسا پاداشتی هه‌ر كه‌سێک به‌پێی كرداری ده‌داته‌وه‌.


له‌ به‌رده‌م په‌روه‌ردگار. چونكه‌ هات. هات تا دادوه‌ریی زه‌وی بكات. دادوه‌ریی جیهان ده‌كات به‌ دادپه‌روه‌ری. گه‌لانیش به‌ سه‌رڕاستی.


ئاسمان دادپه‌وه‌رییه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، چونكه‌ خودا خۆی دادوه‌ره‌. سیلاه‌.


پێتان ده‌ڵێم، برایان، ئه‌و ئینجیله‌ی كه‌ ڕامگه‌یاندووه‌، له‌ مرۆڤه‌وه‌ نییه‌.


برایان، ئینجیلتان بیر ده‌خه‌مه‌وه‌ كه‌ موژده‌كه‌م پێ به‌خشین، ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندتان كرد و تا ئێستا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن و،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite