Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 16:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 سڵاو له‌ ئه‌و وارگه‌یه‌ بكه‌ن له‌ ماڵه‌كه‌یاندایه‌. سڵاو له‌ ئه‌پینتوسی خۆشه‌ویستم بكه‌ن كه‌ نۆبه‌ره‌ی ئاسیایه‌ بۆ مه‌سیح.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 سڵاو لەو کڵێسایە بکەن لە ماڵەکەیانە. سڵاو لە ئەپینەتوسی خۆشەویستم بکەن کە نۆبەرەی ئاسیایە بۆ مەسیح.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 16:5
20 Referans Kwoze  

سڵاو له‌ برایانی لاودیكییا و نیمفاس و ئه‌و وارگه‌یه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌یدایه‌ بكه‌ن.


خوشكی خۆشه‌ویست ئه‌پفییه‌ و ئه‌رخیپۆسی هاوسه‌ربازمان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و وارگه‌یه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌تدایه‌:


وارگه‌كانی ئاسیا سڵاوتان لێده‌كه‌ن. ئه‌كیلا و پریسقیلا، له‌گه‌ڵ ئه‌و وارگه‌یه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌یانن به‌ ناوی په‌روه‌ردگار به‌ گه‌رمی سڵاوتان لێده‌كه‌ن.


برایان، داواتان لێ ده‌كه‌م: ئێوه‌ ده‌زانن ماڵی ئیستیفانۆس له‌ ئه‌خائیه‌ پێشه‌به‌ره‌ بوون، خۆیان بۆ ڕاژه‌كردنی پارساكان ته‌رخان كردبوو،


چونكه‌ له‌ هه‌ر كوێیه‌ک دوو یان سێیان به‌ ناوی منه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌، من له‌وێ له‌ناوه‌ڕاستیاندا ده‌بم”.


ئه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ ژن گڵاو نه‌بوونه‌، چونكه‌ بێگه‌ردن، ئه‌وانه‌ به‌دوای كاوڕه‌كه‌ ده‌كه‌ون بۆ هه‌ر كوێ بڕوات، ئه‌وانه‌ وه‌ک نۆبه‌ره‌ بۆ خودا و كاوڕه‌كه‌ له‌نێو خه‌ڵک كڕدراون.


پیره‌كه‌، بۆ گائیوسی خۆشه‌ویست كه‌ له‌ ڕه‌وادا خۆشمده‌وێت.


خواستی له‌سه‌ر بوو كه‌وا به‌ وشه‌ی ڕه‌وا له‌دایكببین، تاكو ببینه‌ نۆبه‌ره‌ی ئافریده‌كانی.


چونكه‌ چالاكیتان ده‌زانم و له‌لای ماقیدۆنییه‌كان شانازیم پێكردووه‌، كه‌وا له‌ پاره‌وه‌ ئه‌خائیه‌ ئاماده‌یه‌ و دڵگه‌رمیتان زۆر كه‌سی جۆش دا.


پۆڵۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به‌ خواستی خودا، تیماتیئوسی براش، بۆ وارگه‌ی خودا له‌ قۆرنتێ، له‌گه‌ڵ هه‌موو پارساكان له‌ هه‌موو ئه‌خائیه‌.


سڵاو له‌ خوشكان ته‌ریفینا و ته‌ریفۆسا بكه‌ن، كه‌ له‌ په‌روه‌ردگاردا ماندوو ده‌بن. سڵاو له‌ په‌رسیسی خوشكی خۆشه‌ویست بكه‌ن، كه‌ له‌ په‌روه‌ردگاردا زۆر ماندوو بوو.


سڵاو له‌ ئه‌مپلیاتۆس بكه‌ن كه‌ خۆشه‌ویستمه‌ له‌ په‌روه‌ردگاردا.


چونكه‌ خه‌ڵكی مه‌كدۆنیه‌ و ئه‌خائیه‌ پێیان خۆش بوو هه‌ندێک به‌خشین بۆ پارساكانی هه‌ژاری یروشلایم كۆبكه‌نه‌وه‌.


ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م نان پارسا بێت، ئه‌وا هه‌ویره‌كه‌ش! ئه‌گه‌ر ڕه‌گه‌كه‌ پارسا بێت، ئه‌وا لقه‌كانیش!


كاتێ ئه‌پۆلۆس حه‌زیكرد بچێته‌ ئه‌خائیه‌، برایان هانیان دا و بۆ قوتابییه‌كانیان نووسی پێشوازی لێ بكه‌ن. كاتێ هات یارمه‌تییه‌كی زۆری ئه‌وانه‌ی دا كه‌ به‌هۆی به‌خشش باوه‌ڕیان هێنابوو.


له‌و سه‌رده‌مه‌ی گالیۆن فه‌رمانڕه‌وای ئه‌خائیه‌ بوو، جووه‌كان یه‌ک ده‌ست دژی پۆڵۆس هه‌ستان و بۆ ته‌ختی دادگایان هێنا،


ئێمه‌ی خه‌ڵكی په‌رتیا و میدیا و ئیلامی، دانیشتووانی میسۆپۆتامیا، ئیهوود و قاپودقیا، پونتوس و ئاسیا،


ئینجا به‌ ناوچه‌كانی پرۆگیا و گه‌ڵاتیه‌ تێپه‌ڕین، چونكه‌ ڕووحی پارسا ڕێی نه‌دان له‌ ئاسیا وشه‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نن.


ئه‌وانه‌ی له‌ پێناو ژیانی من ملی خۆیان دانا، كه‌ ته‌نها من سوپاسی ئه‌وانه‌ ناكه‌م، به‌ڵكو هه‌موو وارگه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانیش.


سڵاو له‌ مه‌ریه‌م بكه‌ن كه‌ زۆر پێمانه‌وه‌ ماندوو بوو.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite