Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 16:4 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

4 ئه‌وانه‌ی له‌ پێناو ژیانی من ملی خۆیان دانا، كه‌ ته‌نها من سوپاسی ئه‌وانه‌ ناكه‌م، به‌ڵكو هه‌موو وارگه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانیش.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 ئەوانەی لە پێناو ژیانی من ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە، تەنها من سوپاسی ئەوانە ناکەم، بەڵکو هەموو کڵێساکانی ناجولەکەکانیش.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 16:4
17 Referans Kwoze  

به‌مه‌ خۆشویستنمان زانی: ئه‌و ژیانی خۆیی بۆ ئێمه‌ دانا. ئێمه‌ش ده‌بێت ژیانی خۆمان بۆ برایان دابنێین.


چونكه‌ له‌ پێناوی كاری مه‌سیح هاته‌ سه‌ر مردن و ژیانی خۆی خسته‌ مه‌ترسی تاكو كه‌موكوڕیی ئه‌و ڕاژه‌یه‌ی بۆ منی ده‌كه‌ن پڕی بكاته‌وه‌.


ئه‌ی برایان، چونكه‌ ئێوه‌ لاسایی وارگه‌كانی خودا ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ ئیهوود له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدایه‌، ئێوه‌ش به‌ ده‌ستی هاوڵاتیانتان ئازار دران، وه‌ک ئه‌وان به‌ ده‌ستی جوو،


به‌ڵام له‌ باره‌ی كۆمه‌ك بۆ پارساكان، چۆن وارگه‌كانی گه‌ڵاتیه‌م ڕاسپاردووه‌، ئێوه‌ش ئاوا بكه‌ن.


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، با هه‌ر یه‌كێك به‌ پێی به‌شكردنی په‌روه‌ردگار، وه‌ك خودا بانگی كردووه‌، ئاوا بگوزه‌رێنێت. منیش له‌ هه‌موو وارگه‌كان ئاوا فه‌رمان ده‌ده‌م.


چونكه‌ به‌ ده‌گمه‌ن كه‌سێک له‌ پێناوی مرۆڤێكی خوداناس ده‌مرێت، له‌وانه‌یه‌ له‌ پێناوی مرۆڤێكی باش كه‌سێک بوێرێت بمرێت.


جا وارگه‌كان له‌ باوه‌ڕدا به‌هێز ده‌بوون و ڕۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌یان زیادی ده‌كرد.


ئینجا چوونه‌ سوریا و قیلیقیا و وارگه‌كانیان به‌هێز ده‌كرد.


كه‌س خۆشه‌ویستی له‌مه‌ مه‌زنتری نییه‌ كه‌ یه‌كێک ژیانی خۆی بۆ خۆشه‌ویسته‌كانی دابنێت.


یوخه‌ننه‌ن، بۆ حه‌وت وارگه‌كه‌ی ئاسیا: به‌خشش و ئاشتی بۆ ئێوه‌، له‌وه‌ی هه‌یه‌ و هه‌بووه‌ و دێت، و له‌و حه‌وت ڕووحه‌ی له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌یدان،


وارگه‌كانی هه‌موو ئیهوود و گلیلا و شمرن ئاشتییان هه‌بوو، بنیاد ده‌نرا و به‌ ترسی په‌روه‌ردگار ده‌ڕۆیشت، به‌ دڵنه‌وایی ڕووحی پارساش له‌ زیادبووندا بوو.


پیاوانێک كه‌ خۆیان به‌خت كردووه‌ له‌ پێناوی ناوی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح.


سڵاو له‌ پریسقیلا و ئه‌كیلا بكه‌ن، هاوكاره‌كانم له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا،


سڵاو له‌ ئه‌و وارگه‌یه‌ بكه‌ن له‌ ماڵه‌كه‌یاندایه‌. سڵاو له‌ ئه‌پینتوسی خۆشه‌ویستم بكه‌ن كه‌ نۆبه‌ره‌ی ئاسیایه‌ بۆ مه‌سیح.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite