Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 14:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 چونكه‌ ئه‌گه‌ر بژین بۆ په‌روه‌ردگار ده‌ژین، ئه‌گه‌ر بشمرین بۆ په‌روه‌ردگار ده‌مرین. كه‌واته‌ بژین یان بمرین، ئێمه‌ هی په‌روه‌ردگارین.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 لەبەر ئەوەی ئەگەر بژین بۆ مەسیحی خاوەن شکۆ دەژین، ئەگەر بشمرین لە پێناوی ئەو دەمرین. کەواتە بژین یان بمرین، ئێمە هی مەسیحین.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 14:8
13 Referans Kwoze  

به‌ په‌رۆشییه‌وه‌ چاوه‌ڕوانم و ئومێده‌وارم كه‌ له‌ شتێک شه‌رمه‌زار نه‌بم، به‌ڵكو هه‌رده‌م به‌ ئاشكرا، ئێستاش مه‌سیح له‌ له‌شمدا پایه‌دار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌ ژیان بێت یان به‌ مه‌رگ.


ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی ئێمه‌دا مرد، تاكو ئه‌گه‌ر به‌خه‌به‌ر بین یاخود خه‌وتوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و بژین.


به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌ به‌ نۆره‌ی خۆی: یه‌كه‌مجار مه‌سیح وه‌ك نۆبه‌ره‌، ئینجا له‌ كاتی هاتنی، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ مه‌سیحن،


پۆڵۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “چیتانه‌، ده‌گریێن و دڵم ده‌شكێنن؟ ئاماده‌م نه‌ک ته‌نها به‌ند بكرێم، به‌ڵكو له‌پێناوی ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له‌ یروشلایم بشمرم”.


گوێم له‌ ده‌نگێک بوو له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌یفه‌رموو: “بنووسه‌: به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و مردووانه‌ی له‌ ئێستاوه‌ له‌ په‌روه‌ردگاردا ده‌مرن!”. ڕووح ده‌فه‌رمووێ: “به‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماندووبوونیان بحه‌سێنه‌وه‌، چونكه‌ كرده‌وه‌كانیان شوێنیان ده‌كه‌ون”.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر‌ وه‌ک مه‌یی پێشكه‌شكراو به‌سه‌ر قوربانی و ڕاژه‌ی باوه‌ڕتاندا بڕژێم، ئه‌وا دڵشاد و دڵخۆشم له‌گه‌ڵ هه‌مووتان.


به‌ڵام باكم به‌ هیچ شتێک نیه‌ و گیانم به‌ گرنگ نازانم، تاكو كۆششی خۆم و ئه‌و ڕاژه‌ی له‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار وه‌رمگرتووه‌ به‌ دڵشادیه‌وه‌ ته‌واوی بكه‌م، ڕاژه‌ی گه‌واهیدان بۆ موژده‌ی به‌خششی خودا.


چونكه‌ له‌ پێناوی كاری مه‌سیح هاته‌ سه‌ر مردن و ژیانی خۆی خسته‌ مه‌ترسی تاكو كه‌موكوڕیی ئه‌و ڕاژه‌یه‌ی بۆ منی ده‌كه‌ن پڕی بكاته‌وه‌.


چونكه‌ داوید دوای ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی خودا ڕاژه‌ی نه‌وه‌ی خۆی كرد، نووست و چووه‌ پاڵ باوكانی، بۆگه‌نیشی بینی.


ئه‌مه‌ی وت وه‌ک ئاماژه‌كردنێک بۆ مردنی په‌تڕۆس كه‌ خودا شكۆدار ده‌كات. كه‌ ئه‌مه‌ی فه‌رموو، پێی فه‌رموو: “دوام بكه‌وه‌!”


خوداوه‌ندی مردووان نییه‌، به‌ڵكو خوداوه‌ندی زیندووانه‌، چونكه‌ لای ئه‌و هه‌موو زیندوون”.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite