Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 13:13 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 با وه‌ک له‌ ڕۆژدا به‌ڕێزه‌وه‌ ڕه‌فتار بكه‌ین، نه‌ک له‌ گه‌له‌گان و سه‌رخۆشی، ڕابواردن و به‌ڕه‌ڵایی، ناكۆكی و ئیره‌یی.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 با بەڕێزەوە ڕەفتار بکەین وەک چۆن لە ڕۆژدا ڕەفتار دەکرێت، نەک لە ڕابواردن و سەرخۆشی، داوێنپیسی و بەڕەڵایی، ناکۆکی و ئیرەیی.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 13:13
42 Referans Kwoze  

ئیره‌یی، سه‌رخۆشی، ڕابواردن، شتی دیكه‌ی وه‌ک ئه‌مانه‌، ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌، وه‌ک پێشتر ئاگادارم كردوونه‌ته‌وه‌: ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه‌ ده‌كه‌ن نابنه‌ میراتگری پاشایه‌تیی خودا.


به‌ مه‌ی سه‌رخۆش مه‌بن كه‌ به‌ڕه‌ڵایی تێدایه‌، به‌ڵكو پڕبن له‌ ڕووح،


تاكو به‌ لێوه‌شاوه‌یی ڕه‌فتار بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ و پێویستیتان به‌ كه‌س نه‌بێت.


ئه‌وه‌ی وتی: له‌ودا جێگیره‌، ئه‌وا ده‌بێ به‌ هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و ژیاوه‌ ئاوا بژیێت.


بۆیه‌ ئاگاداربن چۆن ڕه‌فتار ده‌كه‌ن، نه‌ک وه‌ک نه‌زان، به‌ڵكو وه‌ک دانا،


‌به‌ شێوه‌یه‌ک بژین شایانی خودا بێت، ئه‌وه‌ی بۆ پاشایه‌تی و شكۆی خۆی بانگتان ده‌كات.


ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ک دڵتان له‌سه‌ر ڕابواردن و سه‌رخۆشی و خه‌فه‌تی ژیان بێت و ئه‌و ڕۆژه‌ له‌ناكاو به‌سه‌رتاندا بدات.


بێ بڕانه‌وه‌ نوێژ بكه‌ن،


ته‌نها به‌ شێوه‌یه‌ک بژین كه‌ شایسته‌ی ئینجیلی مه‌سیح بێت، تاكو كاتێ بێم و بتانبینم یاخود له‌نێوتان نه‌بم و هه‌واڵتان ببیستم، كه‌ له‌ یه‌ک ڕووحدا جێگیرن و به‌ یه‌ک دڵ تێده‌كۆشن بۆ باوه‌ڕی ئینجیل،


هه‌ندێک له‌ ئاگر بڕفێنن و ڕزگاریان بكه‌ن، له‌ ترسدا به‌زه‌ییتان به‌ هه‌ندێک بێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت ڕقتان له‌و به‌رگانه‌ بێته‌وه‌ كه‌ به‌ جه‌سته‌ گڵاو بوونه‌.


زۆر دڵخۆش بووم كه‌ بینیم هه‌ندێک له‌ ڕۆڵه‌كانت به‌گوێره‌ی ڕه‌وا ده‌ڕۆن، وه‌ک باوک ڕایسپاردین.


یاخود واده‌زانن سیپاره‌كه‌ به‌ ناڕه‌وا ده‌فه‌رمووێ: ئه‌و ڕووحه‌ی كه‌ تیاماندا نیشته‌جێ بوو تامه‌زرۆی ئیره‌ییه‌‌؟


كه‌واته‌ ئاره‌زووه‌ جه‌سته‌ییه‌كانتان له‌سه‌ر زه‌وی بمرێنن: داوێنپیسی، گڵاوی، هه‌وه‌س، ئاره‌زووی به‌د، چڵێسی كه‌ بتپه‌رستییه‌،


تاكو به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شیاوی په‌روه‌ردگار بێت و تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی بكات، به‌رهه‌مدار بن له‌ هه‌موو چاكه‌كارییه‌ک و له‌ ناسینی خودا گه‌شه‌ بكه‌ن،


هیچ شتێک به‌ خۆپه‌رستی و لووتبه‌رزی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌ خاكسارییه‌وه‌ یه‌كتری له‌ خۆتان به‌ باشتر بزانن.


چونكه‌ پێشتر ئێوه‌ تاریكی بوون، به‌ڵام ئێستا ڕووناكین له‌ په‌روه‌ردگاردا. وه‌ک ڕۆڵه‌كانی ڕووناكی ڕه‌فتار بكه‌ن،


پێتان ده‌ڵێم و گه‌واهیی ده‌ده‌م له‌ په‌روه‌ردگار: ئیتر وه‌ک نه‌ته‌وه‌كان ڕه‌فتار نه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه‌ بیریان ناڕه‌وایه‌،


منی دیل له‌ په‌روه‌ردگار، داواتان لێ ده‌كه‌م به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شایانی ئه‌م بانگه‌وازه‌ بێت كه‌وا پێی بانگكراون.


كرداره‌كانی جه‌سته‌ش ڕوونن، ئه‌ویش: داوێنپیسی، به‌ره‌ڵایی، گڵاوی،


چونكه‌ وه‌ک بیرده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌مانه‌ سه‌رخۆش نین، چونكه‌ كاژێر سێی ڕۆژه‌!


پیاوێک ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، جلی ئه‌رخه‌وانی و كه‌تانی له‌به‌ر ده‌كرد و هه‌موو ڕۆژێكی به‌ خۆشی ڕاده‌بوارد.


هه‌ردووكیان له‌به‌رده‌م خودا بێتاوان بوون، بێ گله‌یی بوون له‌ په‌یڕه‌وكردنی هه‌موو ڕاسپارده‌ و حوكمه‌كانی په‌روه‌ردگار.


چونكه‌ هێشتا جه‌سته‌یین. چونكه‌ كه‌ ئیره‌یی و ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی له‌نێوانتاندا هه‌بێت، ئایا جه‌سته‌یی نین و ته‌نها وه‌ك ئاده‌میزاد ناژین؟


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite