Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 12:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 با خۆشویستن بێ ڕووپامایی بێت. ڕقتان له‌ به‌دكاری بێت و به‌ چاكه‌وه‌ بلكێن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 با خۆشەویستی بێ دووڕوویی بێت. ڕقتان لە خراپە بێت و بە چاکەوە بنووسێن.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 12:9
30 Referans Kwoze  

له‌ خراپه‌ دوور به‌ و چاكه‌ بكه‌، به‌دوای ئاشتیدا بگه‌ڕێ و كۆششی بۆ بكه‌.


به‌ڵام پێش هه‌موو شتێک، با خۆشویستنتان بۆ یه‌كتری به‌ هێز بێت، چونكه‌ خۆشویستن گوناهی زۆر داده‌پۆشێت.


ئامانجی ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌: خۆشویستنه‌ له‌ دڵێكی بێگه‌رد و ویژدانێكی چاک و باوه‌ڕێكی بێ ڕووپامایی.


به‌ گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه‌ بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به‌ دڵێكی بێگه‌رد به‌ توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ.


هه‌موو شتێک تاقی بكه‌نه‌وه‌، چی باشه‌ ده‌ستی پێوه‌ بگرن،


شتی خراپ له‌به‌ر چاوم دانانێم. ڕقم له‌ كاری یاخیبووانه‌. به‌ منه‌وه‌ نانووسێت.


دۆستانی په‌روه‌ردگار ڕقیان له‌ به‌دكاری ده‌بێته‌وه‌. گیانی خوداناسه‌كانی ده‌پارێزێت. له‌ ده‌ست خراپه‌كاران ده‌ربازیان ده‌كات.


له‌گه‌ڵ هه‌مووان دوای ئاشتی بكه‌ون، هه‌روه‌ها پارسا بن. بێ پارسایی كه‌س په‌روه‌ردگار نابینێت.


وه‌ک فه‌رمان نادوێم، به‌ڵكو سه‌رڕاستیی خۆشویستنتان به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆششی كه‌سانی دیكه‌ تاقی ده‌كه‌مه‌وه‌.


ئاگاداربن پاداشتی خراپه‌ به‌ خراپه‌ مه‌ده‌نه‌وه‌، به‌ڵكو هه‌میشه‌ بۆ یه‌كتری و بۆ هه‌مووان كۆشش بكه‌ن بۆ چاكه‌.


به‌ بێگه‌ردی و زانین و ئارامگرتن و نیانی، به‌ ڕووحی پارسا و خۆشویستنی بێ ڕووپامایی،


حه‌زت له‌ بێتاوانی بوو و ڕقت له‌ خراپه‌بووه‌وه‌، بۆیه‌ خودا خوداوه‌ندت له‌ سه‌رووی هاوه‌ڵه‌كانته‌وه‌ داینای، به‌ ڕۆنی شادی نیشانیكردیت”.


له‌ ڕاسپارده‌كانی تۆ تێده‌گه‌م. بۆیه‌ ڕقم له‌ هه‌موو ڕێگایه‌كی چه‌وته‌.


ڕق و قینم له‌ درۆیه‌، حه‌زم له‌ فێركردنه‌كانی تۆیه‌.


زمانی له‌ كه‌ره‌ لووستره‌، به‌ڵام دڵی پڕ له‌ شه‌ڕه‌. قسه‌ی له‌ ڕۆن نه‌رمتره‌، به‌ڵام شمشێری هه‌ڵكێشراوه‌.


له‌نێو نوێنیش بیر له‌ پیلانی خراپه‌ ده‌كاته‌وه‌. خۆی ده‌خاته‌ سه‌ر ڕێگایه‌ک كه‌ باش نییه‌، هه‌ڵه‌ ڕه‌ت ناكاته‌وه‌.


چونكه‌ ئامۆژگاریمان له‌ چه‌واشه‌ و گڵاوی و خه‌ڵه‌تاندن نییه‌،


كاتێ گه‌یشت و به‌خششی خودای بینی، دڵشاد بوو، هه‌مووانی هاندا كه‌ به‌ دڵ له‌ په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن،


ئه‌مه‌ی وت نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌می هه‌ژاران ده‌خوات، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دز بوو و چه‌مه‌دانی پاره‌شی له‌لا بوو، هه‌رچی تێدا دابنرابایه‌ ده‌یبرد.


تۆ حه‌زت له‌ بێتاوانیه‌ و ڕقت له‌ خراپه‌‌یه‌، بۆیه‌ خودای خۆت، له‌ سه‌رووی هاوه‌ڵه‌كانته‌وه‌ داینای، به‌ ڕۆنی شادی ده‌ستنیشانی كردیت.


یه‌كسه‌ر هاته‌ لای ئیشۆع و وتی: “سڵاو گه‌وره‌م!”. ئینجا ماچی كرد.


به‌ڵام ئه‌و داناییه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌یه‌، یه‌كه‌مجار بێگه‌رده‌، ئینجا ئاشتیخوازه‌، نه‌رمه‌، گوێڕایه‌ڵه‌، پڕ له‌ به‌زه‌یی و به‌روبوومی چاكه‌، بێ گومانه‌ و ڕووپاما نییه‌.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite