Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 12:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 یان ئامۆژگار له‌ ئامۆژگاری، یان به‌خشه‌ر به‌ دڵفراوانی، یان ڕابه‌رایه‌تی به‌ تێكۆشان، یان به‌زه‌ییداریش به‌ دڵخۆشی.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 ئەگەر بەهرەی هاندانی هەیە، با هانبدات؛ ئەگەر بەهرەی بەخشینی هەیە، با بە‏ دڵفراوانییەوە ببەخشێت‏؛ ئەگەر بەهرەی ڕابەرایەتیکردنی هەیە، با بە دڵگەرمییەوە بێت؛ ئەگەر بەهرەی بەزەیی هەیە، با‏ بە دڵخۆشییەوە بێت.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 12:8
57 Referans Kwoze  

با هه‌ریه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر دڵیه‌تی بیدات، نه‌ک به‌ دڵته‌نگی و ناچاری، چونكه‌ به‌خشه‌ری دڵخۆش خودا خۆشیده‌وێت.


ئه‌و پیرانه‌ی باش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، شایانی ڕێزێكی دووقاتن، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕه‌نج ده‌ده‌ن له‌ وشه‌ و فێركردن.


خودا له‌ وارگه‌دا خه‌ڵكێكی دانا: یه‌كه‌م په‌یامبه‌ران، دووه‌م پێغه‌مبه‌ران، سێیه‌م فێركاران، ئینجا په‌رجوكاری، دوای ئه‌وه‌ به‌هره‌كانی چاككردنه‌وه‌ و توانای یارمه‌تیدان و به‌ڕێوه‌بردن و جۆره‌ها زمان.


گوێڕایه‌ڵی ڕابه‌ره‌كانتان بن و ملكه‌چیان بن، چونكه‌ له‌پێناوی ئێوه‌دا بێداری ده‌كه‌ن، وه‌ک بڵێی هه‌ژماردێک ده‌ده‌ن، تاكو به‌ شادییه‌وه‌ ئه‌مه‌ بكه‌ن، نه‌ک به‌ بێزاری، چونكه‌ ئه‌مه‌ زیانی بۆتان ده‌بێت.


ئيهوودا و شیلاش كه‌ خۆیان پێغه‌مبه‌ر بوون، به‌ زۆر وته‌ ئامۆژگاریی برایانیان كرد و وره‌یان به‌رزكردنه‌وه‌.


پاش خوێندنه‌وه‌ی ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران، پێشه‌وایانی كه‌نیشته‌كه‌ بۆیان ناردن و پێیان وتن: “برایان، ئه‌گه‌ر شتێكتان هه‌یه‌ گه‌لی پێ ئامۆژگاری بكه‌ن، بیڵێن”.


سڵاو له‌ هه‌موو ڕابه‌رانتان و هه‌موو پارساكان بكه‌ن. ئه‌وانـه‌ی لـه‌ ئـیـتـالـیـان سـڵاوتـان لـێـده‌كـه‌ن.


برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌، به‌ سنگ فراوانییه‌وه‌ ئه‌م وشه‌ی ئامۆژگاریه‌ وه‌ربگرن، چونكه‌ ته‌نها په‌یامی كورتم بۆ نووسیون.


ڕابه‌ره‌كانتان له‌یاد بێت، ئه‌وانه‌ی به‌ وشه‌ی خودا له‌گه‌ڵتان دووان، ته‌ماشای سه‌ربورده‌یان بكه‌ن و لاسایی باوه‌ڕیان بكه‌نه‌وه‌.


با واز له‌ كۆبوونه‌وه‌كانمان نه‌هێنین، وه‌ک هه‌ندێک له‌سه‌ری ڕاهاتوون، به‌ڵكو ئامۆژگاریی یه‌كتری بكه‌ین، زیاتریش كه‌ ده‌بینن ڕۆژه‌كه‌ نزیک ده‌بێته‌وه‌.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر چالاكی هه‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كێک هه‌یه‌تی په‌سه‌نده‌، نه‌ک به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی نییه‌تی.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كات، ئه‌وه‌ بۆ بنیادنان و ئامۆژگاری و دڵنه‌وایی خه‌ڵك ده‌دوێت.


كه‌واته‌ ئاگاتان له‌ خۆتان و له‌ هه‌موو مێگه‌له‌كه‌ بێت، ئه‌وه‌ی ڕووحی پارسا به‌ چاودێری داناون بۆی، تاكو شوانایه‌تی وارگه‌ی خودا بكه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ خوێنی خۆی كڕیویه‌تی.


كاتێ به‌و ناوچانه‌دا تێپه‌ڕی، به‌ زۆر وته‌ ئامۆژگاریی كردن، هاته‌ یۆنان،


تاكو دێم بایه‌خ بده‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ و فێركردن.


ئاوا شه‌یداتان بووین كه‌ حه‌زمان كرد نه‌ک ته‌نها ئینجیلی خوداتان بده‌ینێ، به‌ڵكو خۆشمان، چونكه‌ بوونه‌ خۆشه‌ویستمان.


چونكه‌ ئامۆژگاریمان له‌ چه‌واشه‌ و گڵاوی و خه‌ڵه‌تاندن نییه‌،


ئه‌ی كۆیله‌كان، له‌ هه‌موو شتێكدا ملكه‌چی گه‌وره‌كانتان بن به‌گوێره‌ی جه‌سته‌، نه‌ک به‌ ڕاژه‌ی چاو وه‌ک ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌ڵک ڕازی بكات، به‌ڵكو به‌ ساكاریی دڵ و به‌ ترسی په‌روه‌ردگار.


كۆیله‌كان، گوێڕایه‌ڵی گه‌وره‌كانتان بن به‌پێی جه‌سته‌، به‌ ترس و له‌رزه‌وه‌ به‌ ساكاری، وه‌ک بۆ مه‌سیح بێت،


به‌ڵام ده‌ترسم، وه‌ک ماره‌كه‌ حه‌وای به‌ فێڵه‌كه‌ی خه‌ڵه‌تاند، هزری ئێوه‌ش له‌و ساكاریه‌ بۆ مه‌سیح چه‌واشه‌ بكرێت.


به‌ ئه‌زموونی ئه‌م ڕاژه‌یه‌، خودا شكۆدار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی دانپیانانتان به‌ ئینجیلی مه‌سیح و ده‌ستفراوانی دابه‌شكردنتان بۆیان و بۆ هه‌مووان.


له‌ هه‌موو شتێک ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن، به‌ هه‌موو ده‌ستفراوانییه‌ک كه‌ به‌هۆی ئێمه‌ سوپاسی خودای لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.


جا ئه‌مه‌یه‌ شانازیمان. ویژدانمان گه‌واهی ده‌دات‌ كه‌ ڕه‌فتارمان له‌ جیهاندا، به‌ تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌، له‌ ساكاری و دڵسۆزی بوو كه‌ له‌ خودایه‌، نه‌ک به‌ دانایی جه‌سته‌یی به‌ڵكو به‌ به‌خششی خودا.


هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ باج ده‌ده‌ن، چونكه‌ ئه‌وان ڕاژه‌وانی خودان و به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ن.


بۆ پێویستیی پارساكان به‌شداری بكه‌ن، میوان ڕاگربن.


ئینجا پاشا وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێ: ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌رچییه‌كتان بۆ یه‌كێک له‌م برا بچووكانه‌م كردووه‌، ئه‌وا بۆ منتان كردووه‌.


به‌ دڵفراوانییه‌وه‌ به‌ هه‌ژارانی به‌خشیوه‌. خوداناسینه‌كه‌ی تاهه‌تایه‌ ده‌مێنێته‌وه‌. به‌ شكۆوه‌ قۆچی به‌رز ده‌بێت.


به‌دكار قه‌رز ده‌كات و پێی نادرێته‌وه‌، به‌ڵام خوداناس به‌ دڵفراوانییه‌وه‌ ده‌به‌خشێت.


كاتێ فه‌رمانڕه‌واكه‌ بینی چی ڕوویدا، باوه‌ڕی هێنا، له‌ فێركردنه‌كه‌ی په‌روه‌ردگار سه‌رسام بوو.


یۆسپ، لیوییه‌كی ڕه‌گه‌ز قوبڕسییه‌، كه‌ په‌یامبه‌ران ناویان لێنا به‌رنڤا، واتا ڕۆڵه‌ی هانده‌ر،


كاتێ گه‌یشت و به‌خششی خودای بینی، دڵشاد بوو، هه‌مووانی هاندا كه‌ به‌ دڵ له‌ په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن،


ڕایانبسپێره‌ چاكه‌ بكه‌ن و له‌ كاری چاكه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بن، ده‌ستواڵا بن له‌ به‌خشین و له‌ یارمه‌تیدان،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite