7 یان ڕاژه‌كردنه له ڕاژه، یان فێركار له فێركردن،
7 ئەگەر بەهرەی خزمەتکردنی هەیە، با خزمەت بکات؛ ئەگەر بەهرەی فێرکردنی هەیە، با فێر بکات؛
ئه‌ویش به هه‌ندێكی دا ببنه په‌یامبه‌ر، هه‌ندێک پێشبین، هه‌ندێک موژده‌ده‌ر، هه‌ندێک شوان و ڕابی،
وشه‌كه ڕابگه‌یه‌نه، ئاماده به له كاتی گونجاو و نه‌گونجاو، سه‌رزه‌نشت بكه، ڕابخوڕه، ئامۆژگاری بكه به‌وپه‌ڕی پشوودرێژی و فێركردنه‌وه.
ئه‌و پیرانه‌ی باش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، شایانی ڕێزێكی دووقاتن، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕه‌نج ده‌ده‌ن له وشه و فێركردن.
له ئینتیاكیا له‌نێو وارگه‌دا پێغه‌مبه‌ر و ڕابی هه‌بوون: به‌رنڤا و شیمعونی ناسراو به نیجه‌ر، لوقیئیوسی قه‌ورینێیی، مه‌ناینی شیربرای هیڕوودسی تیترارک، له‌گه‌ڵ شاوول.
به‌نده‌ی په‌روه‌ردگار نابێ ناكۆک بێت، به‌ڵكو نه‌رم بێت له‌گه‌ڵ هه‌مووان، گونجاو بێت بۆ فێركردن، ئارامگرتوو بێت.
ئه‌وه‌ی له منت بیستووه له‌به‌رده‌م چه‌نده‌ها گه‌واهیده‌ر، به خه‌ڵكی سه‌رڕاستی بسپێره كه لێهاتوو بن، خه‌ڵكی دیكه‌ش فێربكه‌ن.
ئاگاداری خۆت و فێركردنت به، له‌سه‌ری به‌رده‌وام به، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ت كرد خۆت و گوێگرانیشت ڕزگار ده‌كه‌یت.
چاو‌دێر ده‌بێت گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت، مێردی یه‌ک ژن بێت، وریا، ژیر و به ڕێز، میواندار بێت، بتوانێت خه‌ڵک فێربكات،
بۆ ئه‌مه من به موژده‌ده‌رو په‌یامبه‌ر ده‌ستنیشان كراوم، له مه‌سیحدا ڕه‌وا ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م فێركاری باوه‌ڕ و ڕه‌وام بۆ نه‌ته‌وه‌كان.
به ئه‌رخیپۆس بڵێن: “سه‌یری ئه‌و ڕاژه‌یه بكه كه له په‌روه‌ردگار وه‌رتگرت، تاكو ته‌واوی بكه‌یت”.
ئه‌و كه‌سه‌ی وشه‌كه‌ی فێرده‌كرێت، با فێركاره‌كه‌ی له هه‌موو شتێكی باش به‌شداری پێ بكات.
خودا له وارگه‌دا خه‌ڵكێكی دانا: یه‌كه‌م په‌یامبه‌ران، دووه‌م پێغه‌مبه‌ران، سێیه‌م فێركاران، ئینجا په‌رجوكاری، دوای ئه‌وه به‌هره‌كانی چاككردنه‌وه و توانای یارمه‌تیدان و به‌ڕێوه‌بردن و جۆره‌ها زمان.
كه‌واته ئاگاتان له خۆتان و له هه‌موو مێگه‌له‌كه بێت، ئه‌وه‌ی ڕووحی پارسا به چاودێری داناون بۆی، تاكو شوانایه‌تی وارگه‌ی خودا بكه‌ن، ئه‌وه‌ی به خوێنی خۆی كڕیویه‌تی.
چۆن هیچم له‌و شتانه دوانه‌خستووه كه سوودبه‌خشن و بۆم ڕاگه‌یاندوون، به ئاشكرا و ماڵه‌وماڵ فێرم كردوون.
له‌و ڕۆژانه‌دا كه قوتابییه‌كان زیادیان ده‌كرد، جوو یۆنانییه‌كان بۆڵه‌بۆڵیان له‌سه‌ر عیبڕانییه‌كان كرد كه له یارمه‌تی ڕۆژانه‌ی بێوه‌ژنه‌كانیان پشتگوێ ده‌خرێن.
به شه‌و هاته لای ئیشۆع و پێی وت: “ڕابی، ده‌زانین تۆ ئامۆژگارێكی له‌لای خوداوه هاتوویت، چونكه كه‌س ناتوانێت ئه‌و نیشانانه بكات كه تۆ ده‌یكه‌یت، ئه‌گه‌ر خودای له‌گه‌ڵ نه‌بێت”.
جـــا بــــڕۆن، هـــه‌مــوو نــــه‌تــــه‌وه‌كــــان بــكــه‌نــه قــوتــابــی، بـه نـاوی بـاوک و ڕۆڵـه و ڕووحـی پـارسـا عـه‌مادیان بكـه‌ن،
ئینجا یاخیبووان فێری ڕێگای تۆ ده‌كه‌م، گوناهباران ده‌گه‌ڕێنه‌وه لات.
كوڕینه وه‌رن گوێ له من بگرن، ترسی په‌روه‌ردگارتان فێر ده‌كه‌م.
جۆره‌ها ڕاژه هه‌یه، به‌ڵام په‌روه‌ردگار یه‌كه،
جا چییه برایان؟ كاتێ كۆده‌بنه‌وه هه‌ر یه‌كێك په‌سنیێكی هه‌یه، یان فێركردنێك یان ئاشكراكردنێكی زمانێك یان وه‌رگێڕانێک. با هه‌موو شتێك بۆ بنیادنان بێت.