Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 12:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 چونكه‌ به‌و به‌خششه‌ی پێم دراوه‌ به‌ هه‌ر یه‌كێک ده‌ڵێم كه‌ له‌نێوتاندایه‌: با له‌ نرخ بۆ خۆ دانان زێده‌ڕۆیی نه‌كات، به‌ڵكو له‌ نرخاندن هۆشیار بێت، به‌و بڕه‌ باوه‌ڕه‌ی خودا بۆ هه‌ر یه‌كێكی به‌ش كردووه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 بەو نیعمەتەی پێم دراوە بە هەر یەکێک دەڵێم کە لەنێوتاندایە: با لە نرخ بۆ خۆ دانان زێدەڕۆیی نەکات، بەڵکو لە نرخاندن هۆشیار بێت، بەو بڕە باوەڕەی خودا بە هەر یەکێکی بەخشیوە.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 12:3
47 Referans Kwoze  

چونكه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک خۆی به‌ شتێک زانی، هیچیش نه‌بوو، ئه‌وا خۆی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت.


ئه‌ی لاوه‌كان، به‌ هه‌مان شێوه‌ ملكه‌چی پیران بن، هه‌مووتان بۆ یه‌كتری خاكساری بپۆشن، چونكه‌: “خودا به‌رهه‌ڵستی لووتبه‌رزه‌كان ده‌كات، به‌ڵام به‌خشش ده‌داته‌ خاكساره‌كان”.


سه‌باره‌ت به‌ یه‌كتری هاوبیر بن، بیر له‌ بڵندی مه‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو تێكه‌ڵاوی خاكساره‌كان بن. خۆتان به‌ دانا دامه‌نێن.


چاوكراوه‌ و بێدرا بن، چونكه‌ شه‌یتانی دوژمنتان وه‌ک شێرێكی به‌ نه‌عره‌ته‌یه،‌ ده‌سووڕێته‌وه‌ و ده‌گه‌ڕێ به‌دوای یه‌كێک تا قووتی بداته‌وه‌.


پایانی هه‌موو شتێک نزیک بووه‌ته‌وه‌. بۆیه‌ ژیر و چاوكراوه‌ بن تاكو نوێژ بكه‌ن.


به‌ڵام به‌خششی زیاتر ده‌دات، بۆیه‌ ده‌فه‌رمووێ: “خودا به‌رهه‌ڵستی لووتبه‌رزه‌كان ده‌كات، به‌ڵام به‌خشش ده‌داته‌ خاكساره‌كان”.


ئه‌گه‌ر یه‌كێک قسه‌ بكات با وه‌ک فه‌رمووده‌كانی خودا بێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێک ڕاژه‌ ده‌كات وه‌ک به‌ هێزێک له‌ خوداوه‌ درابێت، تاكو خودا له‌ هه‌موو شتێكدا شكۆدار بێت به‌ ئیشۆعی مه‌سیح كه‌ تاجاویدانی شكۆ و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌. ئامین.


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، با هه‌ر یه‌كێك به‌ پێی به‌شكردنی په‌روه‌ردگار، وه‌ك خودا بانگی كردووه‌، ئاوا بگوزه‌رێنێت. منیش له‌ هه‌موو وارگه‌كان ئاوا فه‌رمان ده‌ده‌م.


ئه‌وه‌ی فێرمان ده‌كات نكۆڵی له‌ خودانه‌ناسی و هه‌وه‌سه‌كانی جیهان بكه‌ین، به‌ ژیری و خوداناسی و خواترسی بژین له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستا،


با پیره‌مێرده‌كان وریابن، به‌ڕێز و ژیر و دروست بن له‌ باوه‌ڕ و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن.


نه‌وه‌ک به‌ گه‌وره‌یی ئاشكرا كراوان لووتبه‌رز بم، له‌ جه‌سته‌دا دڕكێكم بێ درا، فریشته‌ی شه‌یتان ئازارم ده‌دات، تاكو لووتبه‌رز نه‌بم.


باشه‌! ئه‌وان له‌به‌ر بێباوه‌ڕی بڕانه‌وه‌، تۆش به‌ باوه‌ڕ جێگیر بوویت. له‌خۆبایی مه‌به‌، به‌ڵكو بترسه‌!


به‌خشش و په‌یاممان به‌هۆی ئه‌و و له‌پێناوی ناویه‌وه‌ وه‌رگرت، بۆ گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕ له‌نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان،


بۆیه‌ پشتێنی هزرتان ببه‌ستن و له‌ ئاماده‌باشیدا بن، هیواتان به‌ ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و به‌خششه‌ بێت كه‌ له‌ ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه‌ دێت.


تاكو ئامۆژگاریی ژنه‌ گه‌نجه‌كان بكه‌ن مێرد و منداڵیان خۆشبووێ،


به‌ڵام به‌ به‌خششی خودا من ئێستا وام، هه‌روه‌ها به‌خششی ئه‌و بۆ من بێ سوود نه‌بوو، به‌ڵكو من له‌ هه‌موویان ماندووتر بووم، به‌ڵام من نا، به‌ڵكو به‌خششی خودا بوو كه‌ له‌گه‌ڵمدایه‌.


چونكه‌ ئه‌وه‌ی خودا ناردوویه‌تی به‌ فه‌رمووده‌ی خودا ده‌دوێت، چونكه‌ خودا بێ ئه‌ندازه‌ ڕووح ده‌دات.


له‌ ئه‌وه‌وه‌ هه‌موو له‌ش به‌یه‌كه‌وه‌ تێكهه‌ڵكێشراوه‌، به‌هۆی یارمه‌تی هه‌ر جومگه‌یه‌ک یه‌كده‌گرن، به‌گوێره‌ی كاركردنه‌كه‌ی به‌ پێوانه‌ی هه‌ر به‌شێک، له‌ش گه‌شه‌ ده‌كات بۆ بنیادنانی له‌ خۆشویستندا.


په‌ڕیشییه‌كه‌ وه‌ستا، له‌ دڵی خۆیدا ئه‌م نوێژه‌ی كرد: خودایه‌ سوپاست ده‌كه‌م وه‌ک خه‌ڵكی دیكه‌ نیم قۆڵبڕ و سته‌مكار و داوێنپیسن وه‌ک ئه‌م باجگره‌ش نیم.


به‌ هه‌مان شێوه‌، ئامۆژگاریی گه‌نجه‌كان بكه‌ ژیر بن.


به‌ڵام به‌ منداڵبوون ڕزگاری ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌ باوه‌ڕ و خۆشویستن و پارسایی و شیاویدا بمێننه‌وه‌.


ژنانیش به‌ پۆشاكی شه‌رمه‌وه‌ خۆیان بڕازێننه‌وه‌، به‌ ڕێز و شیاوی، نه‌ک به‌ ئه‌گریجه‌ و به‌ زێڕ و مرواری و جلی گرانبه‌ها،


به‌خششی په‌روه‌ردگارمان زۆر زیاد بووه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ و خۆشویستن له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا.


به‌ خوێندنه‌وه‌ی، ده‌توانن له‌ تێگه‌یشتنی من له‌ نهێنیی مه‌سیح تێبگه‌ن،


چونكه‌ چیتان له‌ وارگه‌كانی دیكه‌ كه‌متره‌، جگه‌ له‌وه‌ی خۆشم بارم گران نه‌كردوون؟ له‌م هه‌ڵه‌یه‌ بمبه‌خشن!


به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌خششه‌ی خودا پێیداوم، وه‌ك ئه‌ندازیارێكی دانا بناغه‌م دانا و یه‌كێكی دیكه‌ له‌سه‌ری بنیاد ده‌نێت. به‌ڵام با هه‌ریه‌كه‌ ئاگادار بێت چۆن له‌سه‌ری بنیاد ده‌نێت.


برایان، من نامه‌وێت ئه‌م نهێنییه‌ نه‌زانن، نه‌وه‌ک خۆتان به‌ دانا بزانن: كه‌للـه‌ڕه‌قی به‌شێک له‌ ئیسڕائیلی گرته‌وه‌ تاكو ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كان بێنه‌ ناوه‌وه‌.


بۆ وارگه‌م نووسیوه‌، به‌ڵام دیۆتریفس كه‌ ده‌یه‌وێت له‌نێوانیان ببێته‌ یه‌كه‌م، په‌سه‌ندمان ناكات.


ئێوه‌ش به‌ گوناه‌ و خروسه‌بڕانی جه‌سته‌تان مردووبوون، له‌گه‌ڵیدا زیندووی كردنه‌وه‌، له‌ هه‌موو گوناهه‌كانتان خۆشبوو.


بۆ ئه‌مه‌ش ماندوو ده‌بم و تێده‌كۆشم، به‌گوێره‌ی كاره‌كه‌ی كه‌ به‌هێزه‌وه‌ له‌ مندا كارده‌كات.


بێگومان گوێتان له‌ به‌ڕێوه‌بردنی به‌خششی خودا بووه‌ كه‌ له‌ پێناوتان پێم دراوه‌،


به‌ڵام ئێمه‌ زیاد له‌ پێوانه‌ شانازی ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی پێوانه‌ی ئه‌و سنووره‌ی خودا بۆی داناوین، تا ئاستێک كه‌ بگه‌ینه‌ ئێوه‌ش.


چونكه‌ خودا خۆی له‌ ئێوه‌دا كارده‌كات تاكو بتانه‌وێت و كار بكه‌ن بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite