Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 12:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 شێوه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره‌ وه‌رمه‌گرن، به‌ڵكو به‌ نوێكردنه‌وه‌ی هزرتان بگۆڕێن، تاكو ئه‌زموونتان هه‌بێت خواستی خودا چییه‌ كه‌ باش و په‌سه‌ندكراو و ته‌واوه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 شێوەی ئەم دنیایە وەرمەگرن، بەڵکو بە نوێکردنەوەی بیرتان بگۆڕێن، تاکو بە لێکدانەوە بتوانن دەریبخەن خواستی خودا چییە، کە باش و پەسەندکراو و تەواوە.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 12:2
61 Referans Kwoze  

وه‌ک ڕۆڵه‌كانی گوێڕایه‌ڵی، وه‌ک كاتی نه‌زانی خۆتان له‌گه‌ڵ هه‌وه‌سه‌ كۆنه‌كانتان مه‌گونجێنن،


كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌ مه‌سیحدا بێت، ئافریده‌یه‌كی نوێیه‌: شته‌ كۆنه‌كان به‌سه‌رچوون، ئه‌وه‌تا هه‌مووی نوێ بووه‌وه‌.


و نوێتان پۆشیوه‌، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی وێنه‌ی ئافرێنه‌ره‌كه‌ی به‌ ناسینی نوێ بوه‌ته‌وه‌.


بۆیه‌ گێل مه‌بن، به‌ڵكو تێبگه‌ن خواستی په‌روه‌ردگار چییه‌.


تاكو ئه‌و كاته‌ی به‌ جه‌سته‌ له‌ ژیان ماوه‌ بۆ هه‌وه‌سه‌ ئاده‌میزادییه‌كان نه‌ژی، به‌ڵكو بۆ خواستی خودا.


جا برایان، له‌به‌ر میهره‌بانیی خودا لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌، له‌شتان وه‌ک قوربانییه‌كی زیندوو پێشكه‌ش بكه‌ن، پارسا و په‌سه‌ندكراو له‌لای خودا، كه‌ په‌رستنی هۆشمه‌ندانه‌تانه‌.


ئه‌گه‌ر هی جیهان بوونایه‌، جیهان ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی خۆشیده‌وێن. به‌ڵام چونكه‌ هی جیهان نین و من له‌ جیهان هه‌ڵمبژاردوون، بۆیه‌ جیهان ڕقی لێتانه‌.


خودایه‌، دڵێكی پاكم تێدا ئافریده‌ بكه‌ و ڕووحێكی ڕاست له‌ ناخمدا نوێ‌ بكه‌وه‌.


به‌ڵكو ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار بپۆشن، له‌ پێناوی هه‌وه‌سه‌كان ته‌گبیر بۆ جه‌سته‌ مه‌كه‌ن.


نه‌ک به‌هۆی كاری خوداناسی كه‌ ئێمه‌ كردوومانه‌، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی میهره‌بانیی خۆی ڕزگاری كردین، به‌ شوشتنی له‌دایكبوونه‌وه‌ و نوێكردنه‌وه‌ی ڕووحی پارسا،


ئه‌ی داوێنپیسان، نازانن دۆستایه‌تیی جیهان دوژمنایه‌تی خودایه‌؟ بۆیه‌ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ببێته‌ دۆستی جیهان، ئه‌وا بووه‌ته‌ دوژمنی خودا.


كه‌ خوداوه‌ندی ئه‌م ڕۆژگاره‌ هزری بێباوه‌ڕانی كوێر كردووه‌، تاكو ڕووناكیی ئینجیلی شكۆی مه‌سیحیان بۆ نه‌دره‌وشێته‌وه‌، كه‌ وێنه‌ی خودایه‌.


من فه‌رمووده‌ی تۆم دایه‌ ئه‌وان و جیهان ڕقی لێیان بووه‌وه‌، چونكه‌ هی جیهان نین، وه‌ک منیش هی جیهان نیم.


ئاواش به‌ ئه‌مانه‌وه‌ به‌ڵێنه‌ به‌هادار و مه‌زنه‌كانمان پێدرا، تاكو به‌ ئه‌مانه‌ به‌شدار بن له‌ سروشتی خودایی و هه‌ڵبێن له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی جیهان كه‌ له‌ هه‌وه‌سدایه‌.


ئایینی بێگه‌رد و پاک له‌لای خودای باوک ئه‌مه‌یه‌: به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌تیوان و بێوه‌ژنان له‌ ته‌نگانه‌یاندا، هه‌روه‌ها مرۆڤ خۆی له‌ گڵاوی جیهان بپارێزێت.


تامی بكه‌ن و ببینن كه‌ په‌روه‌ردگار چاكه‌، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی په‌نای بۆ ده‌بات.


برایانم، لاتان سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر جیهان ڕقی لێتان بێته‌وه‌.


چونكه‌ ئه‌مه‌یه‌ خواستی خودا: پارساییتان، واز له‌ داوێنپیسی بهێنن،


ده‌زانین ئێمه‌ له‌ خوداوه‌ین، هه‌موو جیهان له‌ ژێر ده‌ستی به‌دكار دانراوه‌.


چاوی هزرتان ڕووناک بێته‌وه‌، تاكو بزانن هیوای بانگه‌وازه‌كه‌ی چییه‌، هه‌روه‌ها بزانن ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی میراته‌كه‌ی له‌ پارساكاندا چییه‌،


چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ گڵاویی جیهاندا هه‌ڵاتبوون به‌ ناسینی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئیشۆعی مه‌سیح، دیسان تێیده‌كه‌ونه‌وه‌ ده‌دۆڕێن، ئاوا پایانیان له‌ سه‌ره‌تایان خراپتر ده‌بێت.


پێشتر تیایدا به‌گوێره‌ی ڕۆژگاری ئه‌م جیهانه‌ ڕه‌فتارتان ده‌كرد، به‌گوێره‌ی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی با، ئه‌و ڕووحه‌ی ئێستا له‌ ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون كارده‌كات.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، من به‌ په‌رۆشم بۆ ڕزگاریی تۆ، فێركردنه‌كانت شادیی منن.


ئه‌وه‌ی له‌ پێناوی گوناهه‌كانمان خۆیی به‌خشی، تاكو به‌گوێره‌ی خواستی خودا و باوكمان، له‌م ڕۆژگاره‌ خراپه‌ی ئێستا ڕزگارمان بكات.


چونكه‌ دانایی ئه‌م جیهانه‌ له‌لای خودا گێلایه‌تییه‌، چونكه‌ نووسراوه‌: {ئه‌وه‌ی داناكان به‌ فێڵبازی خۆیانه‌وه‌ ده‌گرێت}.


بۆیه‌ هه‌موو ڕاسپارده‌كانت له‌ هه‌موو شتێک به‌ ڕاست ده‌زانم. ڕقم له‌ هه‌موو ڕێگایه‌كی چه‌وته‌.


چونكه‌ له‌ ناخمدا به‌ ته‌وراتی خودا دڵشادم،


چه‌ند حه‌زم له‌ فێركردنه‌كانی تۆیه‌! به‌ درێژایی ڕۆژ لێی ورد ده‌بمه‌وه‌.


فێركردنه‌كانی زاری تۆ. له‌ هه‌زار زێڕ و زیو باشتره‌ بۆ من.


جیهان ناتوانێت ڕقی لێتان بێته‌وه‌، به‌ڵام ڕقی له‌ من ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ گه‌واهیی له‌سه‌ر ده‌ده‌م كه‌ كرده‌وه‌كانی خراپه‌.


هه‌موو دانیشتووانی سه‌ر زه‌ویش كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن ئه‌وانه‌ی ناویان له‌ سیپاره‌ی ژیانی كاوڕه‌كه‌ نه‌نووسراوه‌ كه‌ له‌ دامه‌زراندنی جیهانه‌وه‌ سه‌ربڕاوه‌.


ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگاری چاكتان تام كردووه‌.


فه‌رمووده‌كه‌ت چه‌ند شیرینه‌ بۆ گه‌رووم! له‌ هه‌نگوین شیرینترن بۆ ده‌مم.


كه‌واته‌ ته‌ورات پارسایه‌‌، ڕاسپارده‌ش پارسا و دادپه‌روه‌ر و چاكه‌.


ئه‌په‌فراسی به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌ویش له‌ خۆتانه‌ و سڵاوتان لێده‌كات، هه‌رده‌م له‌ نوێژه‌كانی له‌ پێناوتان تێده‌كۆشێت، تاكو له‌ ته‌واویدا جێگیر بن و ته‌واو پڕ بن له‌ هه‌موو خواستی خودا.


ده‌زانن به‌ شتی له‌ناوچووی وه‌ک زیو یان زێڕ قوربانیتان بۆ نه‌رداروه‌، له‌و ژیانه‌ ناڕه‌وایه‌ی له‌ باوباپیرانه‌وه‌ بۆتان مابووه‌وه‌،


درێژه‌ به‌ قسه‌ ناده‌م، چونكه‌ سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه ‌وا دێت و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له‌سه‌ر من نییه‌.


ئێمه‌ ده‌زانین ته‌ورات ڕووحییه‌، به‌ڵام من جه‌سته‌ییم و له‌ گوناهه‌دا فرۆشراوم.


ئه‌ژدیها مه‌زنه‌كه‌ فڕێدرایه‌ خواره‌وه‌، ماره‌ دێرینه‌كه‌ كه‌ به‌ ئیبلیس و شه‌یتان ناوده‌بردرێت، ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان گومڕا ده‌كات، فریشته‌كانیشی له‌گه‌ڵیدا فڕێدرانه‌ زه‌وی.


ئه‌وه‌ی له‌نێو دڕكاندا تۆوكرا، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گوێ له‌ وشه‌كه‌ ده‌گرێت، به‌ڵام خه‌می جیهان و فریوی سامان، وشه‌كه‌ ده‌خنكێنن و بێ به‌رهه‌م ده‌بێت.


به‌ڵام خه‌مه‌كانی جیهان و فریوی سامان و ئاره‌زووی شته‌كانی دیكه‌ دێنه‌ ناوه‌وه‌ و وشه‌كه‌ ده‌خنكێنن، ئیتر بێ به‌رهه‌م ده‌بن.


بۆیه‌ ئێمه‌ش له‌و ڕۆژه‌ی بیستمان بێ وه‌ستان له‌ پێناوی ئێوه‌ نوێژ ده‌كه‌ین و داواكارین، تاكو پڕبن له‌ زانینی خواستی ئه‌و، به‌ هه‌موو دانایی و تێگه‌یشتنی ڕووحی.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite