Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 12:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 سه‌باره‌ت به‌ یه‌كتری هاوبیر بن، بیر له‌ بڵندی مه‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو تێكه‌ڵاوی خاكساره‌كان بن. خۆتان به‌ دانا دامه‌نێن.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 سەبارەت بە یەکتری هاوبیر بن، بیر لە بڵندی مەکەنەوە، بەڵکو تێکەڵاوی پایەنزمەکان بن. خۆتان بە دانا مەزانن.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 12:16
48 Referans Kwoze  

له‌ كۆتاییدا، هه‌مووتان به‌ یه‌ک هه‌سته‌وه‌ یه‌ک ڕا بن، خۆشویستنی برایانه‌تان هه‌بێ، میهره‌بان و نیان بن.


با سه‌ربورده‌تان بێ خۆشویستنی پاره‌ بێت، ڕازی بن به‌وه‌ی هه‌تانه‌، چونكه‌ فه‌رموویه‌تی: “پشتگوێت ناخه‌م، وازت لێ ناهێنم”.


خوداوه‌ندی دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌وایی له‌نێو خۆتان ڕێككه‌وتنی بیروڕاتان بداتێ به‌گوێره‌ی بیری ئیشۆعی مه‌سیح،


چونكه‌ به‌و به‌خششه‌ی پێم دراوه‌ به‌ هه‌ر یه‌كێک ده‌ڵێم كه‌ له‌نێوتاندایه‌: با له‌ نرخ بۆ خۆ دانان زێده‌ڕۆیی نه‌كات، به‌ڵكو له‌ نرخاندن هۆشیار بێت، به‌و بڕه‌ باوه‌ڕه‌ی خودا بۆ هه‌ر یه‌كێكی به‌ش كردووه‌.


با كه‌س خۆی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌نێوانتان خۆی به‌ دانای ئه‌م ڕۆژگاره‌ ده‌زانێت، با ببێته‌ گێل تاكو ببێته‌ دانا!


له‌ كۆتاییدا، برایان، دڵشاد بن. بۆ ته‌واوی هه‌وڵ بده‌ن، یه‌كتری هانبده‌ن، هاوبیر بن، به‌ ئاشتی بژین. ئه‌وسا خوداوه‌ندی خۆشویستن و ئاشتی له‌گه‌ڵتان ده‌بێت.


برایان، من نامه‌وێت ئه‌م نهێنییه‌ نه‌زانن، نه‌وه‌ک خۆتان به‌ دانا بزانن: كه‌للـه‌ڕه‌قی به‌شێک له‌ ئیسڕائیلی گرته‌وه‌ تاكو ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كان بێنه‌ ناوه‌وه‌.


به‌ڵكو ئه‌گه‌ر میواندارییه‌كت كرد، هه‌ژار و په‌ككه‌وته‌ و شه‌ل و كوێر بانگ بكه‌.


ئه‌گه‌ر یه‌كێك وایزانی شتێك ده‌زانێت، ئه‌وا هێشتا نازانێ وه‌ك پێویسته‌ بزانێت!


تاكو شه‌رم بكه‌ن ئاوا ده‌ڵێم. ئایا یه‌كێكی داناتان تێدا نییه‌ بتوانێت دادوه‌ری له‌نێو برایانی بكات؟


له‌ ئه‌وۆدیا و سینتخی داواده‌كه‌م، هاوبیر بن له‌ په‌روه‌ردگار.


ئێمه‌ له‌ پێناوی مه‌سیحدا گێلین، به‌ڵام ئێوه‌ له‌ مه‌سیحدا دانان! ئێمه‌ لاوازین و ئێوه‌ به‌هێزن! ئێوه‌ ڕێزدارن و ئێمه‌ بێ ڕێزین!


ئینجا چاوی بۆ قوتابییه‌كانی هه‌ڵبڕی و فه‌رمووی: “به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌، ئه‌ی هه‌ژاران، چونكه‌ پاشایه‌تیی خودا هی ئێوه‌یه‌.


هه‌ژاران هه‌میشه‌ له‌لاتانن، به‌ڵام من هه‌میشه‌ له‌لاتان نیم.


كوێره‌كان ده‌بینن، شه‌له‌كان ڕێ ده‌كه‌ن، گوله‌كان بێگه‌رد ده‌بنه‌وه‌، كه‌ڕه‌كان ده‌بیستن، مردووان هه‌ڵده‌ستنه‌وه‌ و هه‌ژاران موژده‌یان پێ ده‌درێت”.


خۆتان مه‌سه‌پێنن به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی دراونه‌ته‌ ده‌ستتان، به‌ڵكو ببنه‌ نموونه‌ بۆ مێگه‌ل.


جا ئه‌وه‌ی بردوومانه‌ته‌وه‌ با ده‌ستی پێوه‌ بگرین.


ته‌نها به‌ شێوه‌یه‌ک بژین كه‌ شایسته‌ی ئینجیلی مه‌سیح بێت، تاكو كاتێ بێم و بتانبینم یاخود له‌نێوتان نه‌بم و هه‌واڵتان ببیستم، كه‌ له‌ یه‌ک ڕووحدا جێگیرن و به‌ یه‌ک دڵ تێده‌كۆشن بۆ باوه‌ڕی ئینجیل،


برایان، به‌ ناوی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌ كه‌ هه‌مووتان یه‌ك قسه‌ بن، دووبه‌ره‌كی له‌نێوانتاندا نه‌بێت، به‌ڵكو له‌ یه‌ك هزر و یه‌ك ڕا یه‌كگرتوو بن.


كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران یه‌ک دڵ و گیان بوون، كه‌س نه‌یده‌ووت ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی هی خۆیه‌تی، به‌ڵكو هه‌موو شتێكیان هاوبه‌ش بوو.


بۆ وارگه‌م نووسیوه‌، به‌ڵام دیۆتریفس كه‌ ده‌یه‌وێت له‌نێوانیان ببێته‌ یه‌كه‌م، په‌سه‌ندمان ناكات.


حاشا! ئێمه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ گوناه‌ مردین، ئیتر چۆن تیایدا بژین؟


باشه‌! ئه‌وان له‌به‌ر بێباوه‌ڕی بڕانه‌وه‌، تۆش به‌ باوه‌ڕ جێگیر بوویت. له‌خۆبایی مه‌به‌، به‌ڵكو بترسه‌!


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite