Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 11:22 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

22 ئه‌مه‌یه‌ نیانی و توندی خودا: توندی بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ كه‌وتن، به‌ڵام نیانی بۆ تۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌ نیانییه‌كه‌ی جێگیر بیت، ئه‌گینا تۆش ده‌بڕدرێیته‌وه‌.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

22 لەبەر ئەوە نەرمونیانی و توندی خودا لەبەرچاو بگرە: توندی بۆ ئەوانەیە کە کەوتن، بەڵام نەرمونیانی بۆ تۆیە ئەگەر لە نەرمونیانییەکەی جێگیر بیت، ئەگینا تۆش دەبڕدرێیتەوە.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 11:22
33 Referans Kwoze  

چونكه‌ بووینه‌ هاوبه‌شی مه‌سیح، ئه‌گه‌ر تا پایان ده‌ست بگرین به‌و متمانه‌یه‌ی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌مانه‌.


به‌ڵام مه‌سیح وه‌ک ڕۆڵه‌ له‌سه‌ر ماڵی خودا سه‌رڕاسته‌، ئه‌و ماڵه‌ش ئێمه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌ جێگیری و تا كۆتایی ده‌ست بگرین به‌ متمانه‌ و شانازییه‌ی هیوامان.


پێی ڕزگارتان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یامه‌تان له‌یاد بوو كه‌ پێم ڕاگه‌یاندن. ئه‌گینا به‌خۆڕایی باوه‌ڕتان هێناوه‌!


هه‌ر لقێک له‌ مندا به‌ر نه‌گرێت لێی ده‌كاته‌وه‌. هه‌ر لقێكیش به‌ر بگرێت پاكی ده‌كاته‌وه‌ تاكو به‌رهه‌می زیاتر بدات.


جا به‌ بیرت بێته‌وه‌ له‌كوێ كه‌وتیت! تۆبه‌ بكه‌، كاره‌كانی یه‌كه‌مینت بكه‌وه‌. ئه‌گه‌ر تۆبه‌ نه‌كه‌یت، ئه‌وا به‌مزووانه‌ دێمه‌ لات و چرادانه‌كه‌ت له‌ شوێنی خۆی لاده‌ده‌م.


كه‌واته‌ با له‌ چاكه‌كاری نه‌كه‌وین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر وره‌ به‌رنه‌ده‌ین له‌ كاتی خۆیدا دروێنه‌ی ده‌كه‌ین.


ژیانی جاویدانیش بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ به‌ دانبه‌خۆداگرتنه‌وه‌ له‌ كاری چاكه‌دا داوای شكۆ و ڕێز و نه‌مری ده‌كه‌ن.


با بێ دوودڵی ده‌ست بگرین به‌ دانپیانانی هیوامان، چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی داوه‌ سه‌رڕاسته‌.


وره‌ی قوتابییه‌كانیان به‌رز ده‌كرده‌وه‌ هانیان ده‌دان له‌ باوه‌ڕ جیگیر بن: پێویسته‌ به‌ ته‌نگانه‌ی زۆردا بچینه‌ نێو پاشایه‌تیی خودا.


ئه‌وسا ئیشۆع به‌ جووه‌كانی فه‌رموو كه‌ باوه‌ڕیان پێی هێنابوو: “ئه‌گه‌ر ئێوه‌ له‌ قسه‌كه‌مدا جێگیربن، ئه‌وا به‌ ڕاستی قوتابی منن و


چونكه‌ ئێستا ده‌ژین، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ له‌ په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن.


كاتێ گه‌یشت و به‌خششی خودای بینی، دڵشاد بوو، هه‌مووانی هاندا كه‌ به‌ دڵ له‌ په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن،


ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ زه‌وییه‌ چاكه‌كه‌یه‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌ دڵێكی چاک و باشه‌وه‌ وشه‌كه‌ ده‌بیستن و‌ به‌ خۆڕاگرییه‌وه‌ ڕایده‌گرن وبه‌رهه‌م ده‌ده‌ن.


بۆیه‌ منیش كاتێ به‌رگه‌م نه‌گرت، ناردم به‌ڵكو دۆخی باوه‌ڕتان بزانم، نه‌وه‌ک تاقیكه‌ره‌وه‌ تاقی كردبنه‌وه‌ و ڕه‌نجمان به‌فیڕۆ بچێت.


ئه‌وان لێمان جیا بوونه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئێمه‌ نه‌بوون، چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئێمه‌ بوونایه‌، له‌گه‌ڵمان ده‌مانه‌وه‌، به‌ڵام تاكو ده‌ربخه‌ن كه‌ كه‌سیان له‌ ئێمه‌ نین.


چاكه‌ت چه‌ند مه‌زنه‌، كه‌ هه‌ڵتگرتووه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ترسی تۆیان له‌ دڵ دایه‌، ئه‌وه‌ی به‌ به‌رچاوی ئاده‌میزادانه‌وه‌، به‌وانه‌ی ده‌به‌خشیت كه‌ په‌نات بۆ ده‌هێنن.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر خودا به‌زه‌یی به‌ لقه‌ سروشتییه‌كان نه‌یه‌ته‌وه‌، ئه‌وا به‌زه‌یی به‌ تۆش نایه‌ته‌وه‌!


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite