Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 11:1 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 جا ده‌ڵێم: ئایا خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی ڕه‌تكرده‌وه‌؟ حاشا! چونكه‌ منیش ئیسڕائیلیم، له‌ نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌م له‌ هۆزی بنیامین.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

1 لێرەدا دەپرسم: ئایا خودا گەلەکەی خۆی ڕەتکردەوە؟ نەخێر! منیش ئیسرائیلیم، لە نەوەی ئیبراهیم لە هۆزی بنیامین.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 11:1
17 Referans Kwoze  

ئایا ئه‌وان عیبڕانین؟ منیش. ئایا ئیسڕائیلین؟ منیش. ئایا نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من؟ منیش.


هه‌شت ڕۆژ بوومه‌ خروسه‌بڕان كراوم، له‌ ڕه‌گه‌زی ئیسڕائیل، تیره‌ی بنیامین، عیبڕانی كوڕی عیبڕانی. به‌گوێره‌ی ته‌ورات په‌ڕیشی بووم،


شێوازی ژیانم له‌ لاویه‌تیم و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌نێو نه‌ته‌وه‌كه‌م و له‌ یروشلایم بووه‌، هه‌موو جووه‌كانیش ده‌یزانن.


“من جووم، له‌ ته‌رسوسی قیلیقیا له‌دایكبووم، به‌ڵام له‌م شاره‌دا گه‌وره‌ بووم، له‌به‌رده‌ستی گه‌ملیئێل به‌ توندی به‌گوێره‌ی ته‌وراتی باوكانمان فێركراوم. زۆر دڵگه‌رم بووم بۆ خودا، وه‌ک هه‌مووتان ئه‌مڕۆ.


چونكه‌ په‌روه‌ردگار واز له‌ گه‌لی خۆی ناهێنێت. میراتی خۆی ڕه‌ت ناكاته‌وه‌.


خۆزگه‌ خۆم نه‌فره‌تم لێ بكرابایه‌ و له‌ مه‌سیح بێبه‌ش بوومایه‌، له‌ پێناوی برایانم، خزمانم به‌گوێره‌ی جه‌سته‌،


حاشا! به‌ڵكو با خودا ڕاستگۆ بێت و هه‌موو مرۆڤ درۆزن. وه‌ک نووسراوه‌: {تا له‌ قسه‌كانت ڕاست بیت و كاتێ حوكم ده‌ده‌یت سه‌ركه‌وتوو بیت}.


“ئایا په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌. چیتر لێمان ڕازی نابێت؟


دێت و ئه‌و ڕه‌زه‌وانانه‌ ده‌كوژێت و ڕه‌زه‌كه‌ ده‌داته‌ خه‌ڵكی دیكه‌”. كاتێ گوێیان لێبوو وتیان: “حاشا!”


جا ده‌ڵێم: ئایا ساتمه‌یان كرد تاكو بكه‌ون؟ حاشا! به‌ڵكو به‌ گوناهی ئه‌وان ڕزگاری بۆ نه‌ته‌وه‌كان هاته‌ كایه‌وه‌، بۆ وروژاندنی ئیره‌ییان.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite