Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 10:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 به‌ڵام هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسڕائیل گوێڕایه‌ڵی ئینجیل نه‌بوون، چونكه‌ ئێشه‌عیا ده‌ڵێت: {ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ بڕوای به‌ په‌یامه‌كه‌مان كرد؟}

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 بەڵام هەموو نەوەی ئیسرائیل گوێڕایەڵی پەیامی ئینجیل نەبوون، چونکە ئیشایا دەڵێت: ﴿ئەی یەزدان، کێ باوەڕی بە پەیامەکەمان کرد؟﴾

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 10:16
21 Referans Kwoze  

كه‌واته‌ چییه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیان باوه‌ڕیان نه‌هێنا؟ ئایا ناپاكییان سه‌رڕاستیی خودا پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌؟


چونكه‌ ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌وان موژده‌مان پێدرا، به‌ڵام ئه‌و وشه‌یه‌ی بیستراوه‌ سوودی بۆیان نه‌بوو، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ بیستیان له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ یه‌كیان نه‌گرته‌وه‌.


له‌ ئاگرێكی گڕداردا سزای ئه‌وانه‌ ده‌دات كه‌ خودا ناناسن و گوێڕایه‌ڵی ئینجیلی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان نابن،


باش كۆششتان ده‌كرد. كێ ڕێی لێ گرتن تاكو گوێڕایه‌ڵی ڕه‌وا نه‌بن؟


هه‌روه‌ها: “به‌ردی ساتمه‌كردن وتاشه‌به‌ردی ته‌گه‌ره‌كردنه‌. ئه‌وانه‌ی ساتمه‌ ده‌كه‌ن گوێڕایه‌ڵی وشه‌كه‌ نین، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ چاره‌نووسیان”.


به‌ باوه‌ڕ كاتێ ئه‌وڕاهه‌م بانگكرا بچێته‌ ئه‌و شوێنه‌ی خه‌ریک بوو به‌ میرات وه‌ریبگرێت، ده‌رچوو بێ ئه‌وه‌ی بزانێت بۆ كوێ ده‌چێت.


كه‌ ته‌واو كرا، بووه‌ سه‌رچاوه‌ی ڕزگاریی جاویدانی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی ده‌بن.


به‌ڵام سوپاس بۆ خودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆیله‌ی گوناه‌ بوون، له‌ دڵه‌وه‌ ملكه‌چی ئه‌و شێوه‌ فێركردنه‌ بوون كه‌ پێتان سپێردرا.


به‌ڵام ڕق و تووڕه‌یی بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ داوای خۆپه‌رستی ده‌كه‌ن و ملكه‌چی ڕه‌وا نابن، به‌ڵكو بۆ ناڕه‌وایی ملكه‌چ ده‌بن.


ئه‌ی ژنه‌كان، به‌ هه‌مان شێوه‌ ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیان گوێڕایه‌ڵی وشه‌كه‌ش نه‌بوون، ئه‌وا ژنه‌كان بێ وشه‌ به‌ ڕه‌وشتیان ده‌یانبه‌نه‌وه‌،


به‌ گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه‌ بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به‌ دڵێكی بێگه‌رد به‌ توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ.


ئه‌ی گه‌ڵاتیه‌ییه‌ گێله‌كان! كێ جادووی لێكردوون بۆئه‌وه‌ی ملكه‌چی ڕه‌وا نه‌بن؟ له‌پێش چاوتان وێنه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح به‌ له‌خاچدراوی كێشرا!


به‌ڵام ئێستا به‌هۆی سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌ران، به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌ی خودای هه‌میشه‌یی، ئاشكرا و زانراو بووه‌ بۆ گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕ له‌نێو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان


به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ندێک لق بڕانه‌وه‌، تۆش له‌ داره‌كه‌ موتوربه‌ كرایت كه‌ زه‌یتوونێكی كێویت و به‌مه‌ له‌ ڕه‌گ و شیری زه‌یتوونه‌كه‌ به‌شدار بوویت،


به‌خشش و په‌یاممان به‌هۆی ئه‌و و له‌پێناوی ناویه‌وه‌ وه‌رگرت، بۆ گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕ له‌نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان،


جا هه‌ندێكیان به‌و قسانه‌ی قه‌ناعه‌تیان پێ هات، هه‌ندێكیش باوه‌ڕیان نه‌كرد.


به‌ڵام باوه‌ڕ ناهێنن، چونكه‌ له‌ كاوڕه‌كانم نین وه‌كو پێم وتن.


پێشبینییه‌كه‌ی ئێشه‌عیا له‌واندا هاته‌ دی، كه‌ ده‌فه‌رمووێ: {بیستن ده‌بیستن، به‌ڵام تێناگه‌ن، سه‌یركردن سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابینن،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite