Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 1:9 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

9 چونكه‌ خودا، ئه‌وه‌ی به‌ ڕووحم ده‌یپه‌رستم له‌ موژده‌ی ڕۆڵه‌كه‌یدا، گه‌واهیده‌ری منه‌ چۆن بێ بڕانه‌وه‌ یادتان ده‌كه‌م و

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

9 خودا، ئەوەی بە ڕۆحم خزمەتی دەکەم لە جاڕدانی مزگێنیی کوڕەکەیدا، شایەتی منە کە چۆن بێ بڕانەوە یادتان دەکەم و

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 1:9
34 Referans Kwoze  

به‌ هه‌موو نوێژ و پاڕانه‌وه‌یه‌ک، هه‌موو كاتێ له‌ ڕووحدا نوێژ بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش بێداربن به‌وپه‌ڕی به‌رده‌وامی و پاڕانه‌وه‌ له‌پێناوی هه‌موو پارساكان.


سوپاسی خودا ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی هه‌روه‌ک باوباپیرانم به‌ ویژدانێكی بێگه‌رد ده‌یپه‌رستم، كاتێ شه‌و و ڕۆژ بێ بڕانه‌وه‌ له‌ نزاكانم یادت ده‌كه‌م،


له‌ مه‌سیحدا ڕه‌وا ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م، ویژدانیشم به‌ ڕووحی پارسا گه‌واهیده‌رمه‌،


بێ بڕانه‌وه‌ نوێژ بكه‌ن،


به‌ڵام من خوداش ده‌كه‌مه‌ گه‌واهیده‌ر له‌سه‌ر خۆم، به‌زه‌ییم پێتان هاته‌وه‌ كه‌ نه‌هاتمه‌وه‌ قۆرنتێ.


شه‌و و ڕۆژ گه‌رمتر ده‌پاڕێینه‌وه‌، تاكو ڕوخسارتان ببینین و كه‌موكوڕی باوه‌ڕتان دابین بكه‌ین.


هه‌رده‌م له‌ پێناوی هه‌مووتان سوپاسی خودا ده‌كه‌ین،‌ له‌ نوێژه‌كانمان یادتان ده‌كه‌ین،


چونكه‌ ئێمه‌ خروسه‌بڕانین، كه‌ به‌ ڕووحی خودا ده‌په‌رستین و شانازی به‌ ئیشۆعی مه‌سیح ده‌كه‌ین و پشت به‌ جه‌سته‌ نابه‌ستین


هه‌میشه‌ له‌ هه‌موو نزاكانم به‌ خۆشییه‌وه‌ بۆ هه‌مووتان داوا ده‌كه‌م،


چونكه‌ ئه‌مشه‌و فریشته‌ی ئه‌و خوداوه‌نده‌ی كه‌ من هی ئه‌وم و ده‌یپه‌رستم هاته‌ لام،


كاتێ ئه‌مانه‌ ته‌واو بوون، پۆڵۆس بڕیاری دا به‌ ماقیدۆنیا و ئه‌خائیه‌دا تێپه‌ڕێت و بڕواته‌ یروشلایم، وتی: “پاش ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌بم، ده‌بێت ڕۆماش ببینم”.


بۆ ئه‌مه‌ من به‌ موژده‌ده‌رو په‌یامبه‌ر ده‌ستنیشان كراوم، له‌ مه‌سیحدا ڕه‌وا ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م فێركاری باوه‌ڕ و ڕه‌وام بۆ نه‌ته‌وه‌كان.


به‌ڵام له‌ شاره‌زایی ئه‌و ئاگادارن، چونكه‌ وه‌ک ڕۆڵه‌ له‌گه‌ڵ باوكی له‌گه‌ڵم له‌ ئینجیلدا ڕاژه‌ی كرد.


خودا ده‌زانێت ئه‌وه‌ی بۆتانی ده‌نووسم درۆ نییه‌.


خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ پیرۆز ده‌كرێت ده‌زانێت درۆ ناكه‌م.


به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ تۆ ده‌دركێنم: به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێگایه‌ی پێی ده‌ڵێن ڕێباز، ئاوا خودای باوكانم ده‌په‌رستم، باوه‌ڕم هه‌یه‌ به‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ته‌وراته‌ و له‌ پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه‌.


بۆیه‌ كه‌ په‌تڕۆس زیندان كرابوو، وارگه‌ به‌ گوڕ له‌ پێناوی ئه‌و نوێژیان بۆ خودا ده‌كرد.


یه‌كه‌مجار خودا ئیشۆعی ڕۆله‌كه‌ی بۆ ئێوه‌ به‌دیهێناوه‌، ناردوویه‌تی تاكو داڕشتتان بداتێ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌تان له‌ خراپه‌كانی”.


په‌ندێكی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌میشه‌ نوێژ بكرێت به‌بێ بێزاری.


سه‌ره‌تای موژده‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌ی خودا.


سوپاسی خوداوه‌ندم ده‌كه‌م كه‌ له‌ نوێژه‌كانمدا یادت ده‌كه‌م،


سوپاسی خوداوه‌ندم ده‌كه‌م هه‌ر كاتێ یادتان بكه‌م،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite