Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 1:5 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

5 به‌خشش و په‌یاممان به‌هۆی ئه‌و و له‌پێناوی ناویه‌وه‌ وه‌رگرت، بۆ گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕ له‌نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

5 لە پێناوی ناوی مەسیح و لە ڕێگەی ئەوەوە، نیعمەت و نێردراویێتیمان وەرگرت، تاکو هەموو نەتەوەکان بانگ بکەین بۆ ئەوەی باوەڕ بە مەسیح بهێنن و گوێڕایەڵی بن.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 1:5
24 Referans Kwoze  

جا په‌روه‌ردگار پێی فه‌رموو: “بڕۆ! چونكه‌ ئه‌مه‌ بۆ من ده‌فرێكی هه‌ڵبژێردراوه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی ناوی من له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌كان و پاشایان و نه‌وه‌ی ئیسڕائیل.


به‌ڵام ئێستا به‌هۆی سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌ران، به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌ی خودای هه‌میشه‌یی، ئاشكرا و زانراو بووه‌ بۆ گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕ له‌نێو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان


ئیتر وشه‌ی خودا گه‌شه‌ی ده‌كرد، ژماره‌ی قوتابییه‌كانیش له‌ یروشلایم زۆر زیاتر بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كاهینانیش گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕه‌كه‌ بوون.


به‌ڵام به‌ به‌خششی خودا من ئێستا وام، هه‌روه‌ها به‌خششی ئه‌و بۆ من بێ سوود نه‌بوو، به‌ڵكو من له‌ هه‌موویان ماندووتر بووم، به‌ڵام من نا، به‌ڵكو به‌خششی خودا بوو كه‌ له‌گه‌ڵمدایه‌.


كه‌ ته‌واو كرا، بووه‌ سه‌رچاوه‌ی ڕزگاریی جاویدانی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی ده‌بن.


چونكه‌ به‌و به‌خششه‌ی پێم دراوه‌ به‌ هه‌ر یه‌كێک ده‌ڵێم كه‌ له‌نێوتاندایه‌: با له‌ نرخ بۆ خۆ دانان زێده‌ڕۆیی نه‌كات، به‌ڵكو له‌ نرخاندن هۆشیار بێت، به‌و بڕه‌ باوه‌ڕه‌ی خودا بۆ هه‌ر یه‌كێكی به‌ش كردووه‌.


تاكو شوێنی ئه‌و ڕاژه‌ و په‌یامبه‌رێتییه‌ بگرێته‌وه‌، كه‌ ئیهوودا لێی لادا، تاكو بچێته‌ شوێنی خۆی”.


ئه‌گه‌ر بۆ خه‌ڵك په‌یامبه‌ر نه‌بم، بۆ ئێوه‌ په‌یامبه‌رم! چونكه‌ ئێوه‌ له‌ په‌روه‌ردگاردا مۆری په‌یامبه‌ریه‌تیی منن.


ئایا خودا ته‌نها هی جووه‌؟ ئایا هی نه‌ته‌وه‌كانیش نییه‌؟ به‌ڵێ، هی نه‌ته‌وه‌كانیشه‌،


هه‌موومان له‌ پڕی ئه‌و، به‌خشش له‌سه‌ر به‌خششمان وه‌رگرت.


تاكو بۆ ستایشكردنی شكۆی ئه‌و بین، ئێمه‌ كه‌ یه‌كه‌مین بووین هیوامان له‌ مه‌سیحدا بوو.


بۆ ستایشكردنی شكۆی به‌خششه‌كه‌ی كه‌ له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا پێمانی به‌خشیوه‌،


شیمعون ڕوونی كرده‌وه‌ چۆن خودا یه‌كه‌مجار بایه‌خی خۆی به‌ نه‌ته‌وه‌كان نیشانداوه‌، تا له‌نێو ئه‌واندا گه‌لێک بۆ ناوی خۆی ببات.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite