Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 1:30 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

30 غه‌یبه‌تكارن، بوختانكه‌رن، ڕقیان له‌ خودایه‌، شه‌ڕفرۆشن، لووتبه‌رزن، خۆهه‌ڵكێشن، داهێنه‌ری به‌دكارین، گوێڕایه‌ڵی دایک و باوک نین،

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

30 بوختانکەرن، ڕقیان لە خودایە، شەڕفرۆشن، لووتبەرزن، خۆهەڵکێشن، داهێنەری خراپەن، گوێڕایەڵی دایک و باوک نین،

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 1:30
42 Referans Kwoze  

چونكه‌ خه‌ڵكی خۆیان خۆشده‌وێ، پاره‌یان خۆشده‌وێ، لووتبه‌رز، خۆهه‌ڵكێش، زمان پیس، گوێڕایه‌ڵی دایبابیان نابن، سوپاسگوزار نین، گڵاو،


ئه‌وانه‌ بۆڵه‌بۆڵكار و گله‌ییكارن، به‌گوێره‌ی هه‌وه‌سه‌كانیان ڕه‌فتار ده‌كه‌ن و قسه‌ی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن، به‌ ڕووپامایی ستایشی خه‌ڵک ده‌كه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.


چونكه‌ كه‌ به‌ قسه‌ی گه‌وره‌ و به‌تاڵ ده‌دووێن، به‌ هه‌وه‌سه‌كانی جه‌سته‌ له‌ به‌ڕه‌ڵایی، ئه‌وانه‌ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن كه‌ تازه‌ هه‌ڵاتوون له‌ ده‌ست ئه‌وانه‌ی له‌ گومڕاییدا ده‌ژیان.


به‌ڵام ئێوه‌ شانازی به‌ لووتبه‌رزیتان ده‌كه‌ن، هه‌موو شانازییه‌كی ئاواش خراپه‌.


به‌ هه‌مان شێوه‌ زمانیش ئه‌ندامێكی بچووكه‌، به‌ڵام شانازی به‌ گه‌وره‌ ده‌كات. ئاگرێكی بچووک چ دارستانێكی گه‌وره‌ ده‌سووتێنێ.


چونكه‌ پێشتر ئێمه‌ش گێل و یاخی و گومڕا بووین، به‌نده‌ی هه‌وه‌س و چێژی جۆراوجۆر بووین، له‌ كینه‌ و ئیره‌یی ده‌ژیاین، ئێسكگران، ڕقمان له‌ یه‌كتری بوو.


ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی ده‌كات و به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی پێی ده‌ووترێ خوداوه‌ند یان په‌رستراو خۆی به‌رز ده‌كاته‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌ په‌رستگای خودا داده‌نیشێت و خۆی به‌ خوداوه‌ند ده‌رده‌خات.


زیاد له‌ پێوانه‌ شانازی به‌ ڕه‌نجی خه‌ڵكی ناكه‌ین، به‌ڵكو وه‌ک هیوادارین، وا باوه‌ڕتان گه‌شه‌ ده‌كات، له‌نێوانتاندا سنوورمان زۆر زیاد ده‌بێت،


ئیتر كوا شانازی؟ نه‌ما. به‌ چ یاسایه‌ک؟ به‌ یاسای كردار؟ نه‌خێر، به‌ڵكو به‌ یاسای باوه‌ڕ.


كه‌ شانازی به‌ ته‌ورات ده‌كه‌یت، بۆچی به‌ سه‌رپێچیكردنی ته‌ورات سووكایه‌تی به‌ خودا ده‌كه‌یت؟


ئه‌وه‌تا تۆ به‌ جوو ناو ده‌بردرێیت و پشت به‌ ته‌ورات ده‌به‌ستیت و شانازی به‌ خودا ده‌كه‌یت،


چونكه‌ پێش ئه‌م ڕۆژانه‌ توداس هه‌ستا و خۆی به‌ شتێک داده‌نا، نزیكه‌ی چوار سه‌د پیاو لێی كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام كوژرا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون بڵاو بوونه‌وه‌، بوونه‌ هیچ.


دایک و باوک و برا، خزم و هاوڕێیانیش به‌ گرتنتان ده‌ده‌ن و لێتان ده‌كوژن.


له‌و كاته‌وه‌ ئیشۆع ده‌ستیكرد به‌ ڕوونكردنه‌وه‌ بۆ قوتابییه‌كانی كه‌ ده‌بێت بۆ یروشلایم بڕوات، له‌وێ به‌ ده‌ستی پیران و كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان زۆر ئازار بچێژێت و بكوژرێت و له‌ ڕۆژی سێیه‌مدا هه‌ستێته‌وه‌.


چونكه‌ خودا ڕایسپاردووه‌ و فه‌رموویه‌تی: {ڕێز له‌ باوک و دایكت بگره‌، ئه‌وه‌ی جنێو به‌ باوكی یان دایكی بدات، ده‌بێ بكوژرێت}.


گڵاو بوون به‌ كرده‌وه‌كانیان. داوێنپیس بوون به‌ كاره‌كانیان.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان، تۆ وه‌ڵامت دانه‌وه‌. خوداوه‌ندێكی لێبوورده‌ بوویت و تۆڵه‌ سێنه‌ر بوویت له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانیان.


بت په‌رستان شه‌رمه‌زار ده‌بن، ئه‌وانه‌ی شانازی به‌ بت ده‌كه‌ن. ئه‌ی هه‌موو خوداوه‌نده‌كان كڕنۆشی بۆ ببه‌ن.


وته‌كانی لووتبه‌رزی ده‌ڕشێنه‌وه‌، هه‌موو به‌دكاران شانازی به‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌كه‌ن.


ئه‌وانه‌ی ڕقیان له‌ په‌روه‌ردگاره‌. له‌ ملكه‌چی ده‌بن. ڕۆژگاریان واده‌بێت تاهه‌تایه‌.


ئه‌ی پاڵه‌وان بۆچی شانازی به‌ خراپه‌وه‌ ده‌كه‌یت؟ ئه‌ی شه‌رمه‌زاری له‌ به‌ر چاوی خودا، بۆچی به‌درێژایی رۆژ شانازی ده‌كه‌یت.


ئه‌وانه‌ی كه‌ پشت به‌ سامانیان ده‌به‌ستن، شانازی به‌ زۆریی ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن؟


جیهان ناتوانێت ڕقی لێتان بێته‌وه‌، به‌ڵام ڕقی له‌ من ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ گه‌واهیی له‌سه‌ر ده‌ده‌م كه‌ كرده‌وه‌كانی خراپه‌.


چونكه‌ به‌دكار شانازی به‌ هه‌وه‌سه‌كانی دڵییه‌وه‌ ده‌كات، مرۆڤی چاوبرسی كفر ده‌كات و سووكایه‌تی به‌ په‌روه‌ردگار ده‌كات.


لووتبه‌رزه‌كان له‌به‌ر چاوت ناوه‌ستن، ڕقت له‌ هه‌موو به‌دكارێک ده‌بێته‌وه،


چونكه‌ ده‌ترسم كاتێ بێم و وه‌ک ده‌مه‌وێت نه‌تانبینم، ئێوه‌ش وا بمبینن كه‌ نه‌تانه‌وێت. نه‌وه‌ک ناكۆكی، ئیره‌یی، تووڕه‌یی، تاقمكاری، بوختان، غه‌یبه‌ت، له‌خۆباییبوون، شێوان هه‌بێت.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite