Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 1:25 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

25 ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕه‌وای خودایان به‌ درۆ گۆڕییه‌وه‌ و ئافریده‌یان په‌رست و ڕاژه‌یان كرد له‌ جیاتی ئافرێنه‌ر، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ پیرۆزه‌. ئامین.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

25 ئەوان ڕاستی خودایان بە درۆ گۆڕییەوە و بەدیهێنراویان پەرست و لە جیاتی بەدیهێنەر خزمەتیان کرد، ئەوەی هەتاهەتایە ستایش بۆ ئەوە. ئامین.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 1:25
22 Referans Kwoze  

خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ پیرۆز ده‌كرێت ده‌زانێت درۆ ناكه‌م.


باوكانیش هی ئه‌وانن و مه‌سیحیش به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ له‌وانه‌وه‌ هاتووه‌، ئه‌وه‌ی له‌ سه‌رووی هه‌مووانه‌، تاهه‌تایه‌ خوداوه‌ندێكی پیرۆزه‌! ئامین.


ده‌شزانین كه‌وا ڕۆڵه‌ی خودا هات و چاوی كردینه‌وه‌ تاكو ڕه‌وا بناسین. ئێمه‌ش له‌ ڕه‌واداین، له‌ ڕۆڵه‌كه‌ی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خوداوه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ و ژیانی جاویدانیه‌.


شكۆی خودای نه‌مریان گۆڕیه‌وه‌، به‌ شێوه‌ی په‌یكه‌ر‌ی مرۆڤی له‌ناوچوو و باڵنده‌ و چوارپێ و خشۆک.


ناپاک، سه‌ره‌ڕۆ، له‌خۆبایی، خۆویستن و خودایان خۆش ناوێت،


چونكه‌ تووڕه‌یی خودا له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئاشكرایه‌، دژی هه‌موو خودانه‌ناسی و تاوانی خه‌ڵک، ئه‌وانه‌ی به‌ تاوان ڕه‌وا داده‌پۆشن.


كه‌س ناتوانێت كۆیلایه‌تی دوو گه‌وره‌ بكات، چونكه‌ ڕقی له‌ یه‌كێكیان ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی خۆشده‌وێت، یان ده‌ست به‌ یه‌كێكیانه‌وه‌ ده‌گرێت و ئه‌وه‌ی دیكه‌ پشتگوێ ده‌خات. ناتوانن كۆیله‌ی خودا و پاره‌ بن.


چونكه‌ خۆیان باسمان ده‌كه‌ن كه‌ پێشوازیتان بۆ ئێمه‌ چۆن بووه‌ و چۆن له‌ بته‌وه‌ بۆ خودا گه‌ڕانه‌وه‌، تاكو خودای زیندوو و ڕاست بپه‌رستن،


بۆ پاشای جاویدانی، نه‌مر و نه‌بینراو، تاقه‌ خودای دانا، ڕێز و شكۆی تاهه‌تایه‌ بۆ ئه‌وه‌! ئامین.


به‌گوێره‌ی ئینجیلی شكۆی خودای پیرۆز، ئه‌وه‌ی به‌ من سپێردراوه‌.


ئه‌وه‌ی باوک یان دایكی له‌ من خۆشتربووێت، شایانی من نییه‌. ئه‌وه‌ی كوڕ یان كچی له‌ من خۆشتربووێت، شایانی من نییه‌.


له‌ وارگه‌ و له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا شكۆ بۆ ئه‌وه‌، تاهه‌تایه‌ بۆ هه‌موو نه‌وه‌كان. ئامین.


پیرۆزه‌ ناوی شكۆداری تاهه‌تایه‌، با شكۆمه‌ندیه‌كه‌ی هه‌موو زه‌وی پڕ بكات. ئامین و ئامین. نوێژه‌كانی داویدی كوڕی ئیشه‌ی ته‌واو بوون.


ئینجا پێی فه‌رموون: “ئێستا لێی ده‌ربهێنن و بۆ گه‌وره‌ی شاییه‌كه‌ی ببه‌ن!” ئه‌وانیش بردییان.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite