Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




ڕۆما 1:21 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

21 چونكه‌ كه‌ خودایان ناسی، وه‌ک خوداوه‌ندێک شكۆداریان نه‌كرد و سوپاسیان نه‌كرد، به‌ڵكو له‌ بیركردنه‌وه‌یان پووچه‌ڵ بوون و دڵه‌ گێله‌كانیان تاریک بوو.

Gade chapit la Kopi

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

21 لەگەڵ ئەوەی کە خودایان ناسی، بەڵام وەک خودا ستایشیان نەکرد و سوپاسیان نەکرد، بەڵکو لە بیرکردنەوەیان پووچەڵ بوون و دڵە گێلەکانیان تاریک بوو.

Gade chapit la Kopi




ڕۆما 1:21
34 Referans Kwoze  

ئه‌وه‌ی قوربانیی سوپاسگوزاری پێشكه‌ش بكات‌، شكۆدارم ده‌كات، ئه‌وه‌ی ڕێگای خۆی ڕێک بكات ڕزگاریی خودای نیشان ده‌ده‌م”.


چونكه‌ خه‌ڵكی خۆیان خۆشده‌وێ، پاره‌یان خۆشده‌وێ، لووتبه‌رز، خۆهه‌ڵكێش، زمان پیس، گوێڕایه‌ڵی دایبابیان نابن، سوپاسگوزار نین، گڵاو،


به‌ ده‌نگێكی به‌رز ده‌یووت: “له‌ خودا بترسن و شكۆداری بكه‌ن، چونكه‌ كاتی حوكمدان هاتووه‌. كڕنۆش بۆ دروستكاری ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و كانیاوه‌كان ببه‌ن”.


ئه‌مه‌ش حوكمه‌كه‌یه‌: ڕووناكییه‌كه‌ هاته‌ جیهان و خه‌ڵک تاریكییان له‌ ڕووناكییه‌كه‌ زیاتر خۆشویست، چونكه‌ كرده‌وه‌كانیان خراپ بوو.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ له‌ تۆ ناترسێت و ناوت شكۆدار ناكات؟ چونكه‌ تۆ تاقه‌ پارسایت. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان دێن و كڕنۆشت بۆ ده‌به‌ن، چونكه‌ دادپه‌روه‌ریه‌كانت ده‌ركه‌وتوون”.


به‌ڵام ئێوه‌ ڕه‌گه‌زێكی بژارده‌ن، كاهینیه‌تیی شاهانه‌، نه‌ته‌وه‌یه‌كی پارسا، گه‌لی تایبه‌ت، تاكو چاكییه‌كانی ئه‌وه‌ ڕابگه‌ێنن كه‌ بانگی كردوون له‌ تاریكییه‌وه‌ بۆ ڕووناكییه‌ سه‌یره‌كه‌ی.


منیش ئه‌وانم دایه‌ ده‌ست دڵڕه‌قیی خۆیان، به‌ ڕاوێژی خۆیان ڕه‌فتار بكه‌ن.


چاویان تاریک بێت تاكو نه‌بینن، هه‌میشه‌ پشتیان چه‌ماوه‌ بێت}.


كه‌ ناسینی خودایان له‌لا په‌سه‌ند نه‌بوو، ئیتر خودا دایانیه‌ ده‌ست هزرێكی ڕه‌تكراو، تاكو ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ ناشێت.


چونكه‌ ناسینی خودا تێیاندا دیاره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودا بۆی ده‌رخستوون.


نه‌ته‌وه‌كانیش له‌پێناوی به‌زه‌یی، خودا شكۆدار ده‌كه‌ن، وه‌ک نووسراوه‌: {بۆیه‌ له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ستایشت ده‌كه‌م په‌سنی بۆ ناوت ده‌ڵێم}.


بۆئه‌وه‌ی چاویان بكه‌یته‌وه‌، تاكو له‌ تاریكی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ڕووناكی، له‌ ده‌سه‌ڵاتی شه‌یتان بۆ خودا، ئه‌وسا به‌ باوه‌ڕیان به‌ من لێخۆشبوونی گوناه‌ وه‌رده‌گرن و له‌گه‌ڵ پارساكان به‌شیان ده‌بێت.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی دروستت كردوون. دێن و له‌ به‌رده‌م تۆدا كڕنۆش ده‌به‌ن و ناوت شكۆدار ده‌كه‌ن.


ده‌زانن به‌ شتی له‌ناوچووی وه‌ک زیو یان زێڕ قوربانیتان بۆ نه‌رداروه‌، له‌و ژیانه‌ ناڕه‌وایه‌ی له‌ باوباپیرانه‌وه‌ بۆتان مابووه‌وه‌،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite